گریانی ڕاستەوخۆی منداڵ دوای لەدایکبوون

له‌لایه‌ن: مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-01-16:01:00 - کۆدی بابەت: 5074
گریانی ڕاستەوخۆی منداڵ دوای لەدایکبوون

ناوه‌ڕۆك

گریان

منداڵ یەکسەر دوای لەدایکبوونی دەست دەکات بە گریان، و ئەمەش بابەتێکی تەواو ئاساییە، زۆرێک لە خەڵکی هۆکاری ئەمە نازانن، گریانی یەکەم بۆ منداڵ زۆر سوودبەخشە.

یەکەمین گریانی منداڵ

یەکەمین گریانی منداڵ نیشانەیەکە بۆ زۆر شت، بۆ یەکەمین جارە کە منداڵ سوود لە دەنگی دەبینێت بۆ دەربڕینی هەستی خۆی، هەر بۆیە گرنگە بۆ دایکیش کە باشتر بزانێت دەربارەی گریانی منداڵەکە، یەکەمین گریانی یەکەمین پەیوەندی نێوان دایک و منداڵەکەیە.
کاتێک منداڵەکە دێتە ناو ئەم دنیای ڕاستییەوە ئاشنا دەبێتە بە جیاوازیەکانی ژینگە، منداڵدان شوێنێکی گەرم و بێدەنگ و ئاسوودە بوو بۆ منداڵەکە، و دنیای دەرەوە بۆ ئەو سارد و سەیرە هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکی گریانی منداڵەکەیە.
هەروەها کاتێک منداڵ لە منداڵداندایە پێویستی بە سیەکانی نییە بۆ هەناسەدان بەڵام دوای لەدایکبوون لە دنیای دەرەوەدا منداڵ دەبێت خۆی هەناسە بدات و پشت بەخۆی ببەستێت و دنیای دەرەوە بۆ ئەو قورس و سەیرە هۆکاری گریانیەتی.

لە ڕاستیدا گریان بۆ منداڵەکە باشە، چونکە گریان سییەکانی کارا و چالاک دەکات و لەبەر گریانی منداڵەکە ئەو شلەیەی کە دەوری منداڵەکەی دابوو لە منداڵداندا لە سییەکانیەوە بێتە دەرەوە، کاتێک منداڵ بە نەشتەرگەری دێتە دونیاوە و هیچ ئەزمونێکی تێپەڕبوونی نییە بە ڕێگاکانی منداڵبوونی سروشتیدا بۆیە دەبێت ئەو شلەیەی ناو سییەکانی دەربهێنرێت.

ئەگەر منداڵ نەگریت چی ڕوودەدات؟

گریانی منداڵ هەوڵدانێتی بۆ هەناسەدان، ئەگەر نەگریا دەبێت بە پزیشک بڵێیت، لە ڕابردوودا پزیشکان بۆکسێکی سوکیان دەکێشا بە منداڵەکەدا تا بگریەت، بەڵام ئێستا پزیشکان خاولیەکی گەرم بەکاردەهێنن بۆ مەساج کردن و ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکە بگریەت وە ئەگەریش بەم حاڵەتەش منداڵەکە هەر نەگریا لەوانەیە پێویستی بە بۆریەکی دەستكرد هەبێت بۆ هەناسەدان.


سەرچاوەکان

35 بینین