کێ بەرپرسە لە دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-29-13:14:00 - کۆدی بابەت: 14764
کێ بەرپرسە لە دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەپێی زانست پیاو بەرپرسیارە لە دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە، ژنەکەش وەرگری سپێرمەکەیە. سپێرمەکانی نێر بەرپرسە لە دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە و هێلکەی مێینە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕەگەزی کۆرپەلە نییە.

چۆن ڕەگەزی کۆرپەلە دیاری دەکرێت؟

سپێرمەکانی پیاو هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لەخۆدەگرن، چونکە هەڵگری کرۆمۆسۆمی (XY) واتە نێر و مێ، لەکاتێکدا هێلکەی ئافرەت هەمیشە تەنها ڕەگەزی مێی تێدایە، چونکە هەڵگری کرۆمۆسۆمی (XX) واتە تەنها مێیە.

ئەگەر هێلکە بە سپێرمێک پیتێنرا کە کرۆمۆسۆمی (X)ـی هەڵگرتووە، ئەوا هێلکە پیتێنراوەکە کرۆمۆسۆمی (XX) هەڵدەگرێت و کۆرپەکە مێ دەبێت. بەڵام ئەگەر هێلکە بە سپێرمێک کە هەڵگری کرۆمۆسۆمی Y بێت پیتێنرا، ئەوا هێلکە پیتێنراوەکە کرۆمۆسۆمی XY هەڵدەگرێت و کۆرپەکە نێر دەبێت.


سەرچاوەکان



47 بینین