ناوهڕۆك
لە سندوقکردنی تەماتە
دەکرێت دەستبەرداری سندوقی تەماتەی پەستراو ببین بۆ لە سندوقکردنی تەماتە بە بەکارهێنانی سندوقی ئاوی ئاسایی، کە دەکرێت لە سندووق بکرێت بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانە:
- دانانی هەندێک ئاو لیمۆ و خوێ لەو سندووقەدا کە تەماتەکەی تێدا دادەنرێت
- تەماتە بخەرە ناوی
- هەندێک ئاوی کوڵاو بکە سەر تەماتەکەدا و کەمێک بۆشایی جێ بهێڵە لەناو سندوقەکە.
- سندوقەکە بە باشی دابخە.
- سندوقە تەماتەکە بخەرە ناو مەنجەڵێکی گەورەوە و بیكوڵێنە بۆ ماوەی ٤٠ خولەک بۆ هەر نیولترێک و بۆماوەی ٤٥ خولەک بۆ هەر لترێک.
- سندوقە تەماتەکان دەرکە لە مەنجەڵە گەورەکە و دوای ئەوەی دڵنیا بوویتەوە داخراون بە باشی بیگوازەرەوە بۆ شوێنێکی تاریک.
- سندوقەکان ئەگونجێت بەکاربهێنرێت هەتا نزیکی ساڵێک.
بەستنی تەماتە
رێگای بەستنی تەماتە (دابەزاندنی پلەی گەرمی تا بەستن) بە یەکێک لە ئاسانترین ڕێگاکانی هەڵگرتنی تەماتە دادەنرێت، کە تێیدا تەماتەکان کە دەمانەوێ بیبەستێت لە کیسێکی پلاستیکیدا دادەنرێت کە بکرێت بپێچرێتەوە و دابخرێت لە دەرچوونی هەوا لە نێویدا و لە ڕێی بەکارهێنانی پوش و کا، دواتریش دەخرێتە ناو کیسەوە و لە بەفرگردا دادەنرێت بە شێوەیەکی دروست کە ڕێگر بێت لە تێکچوونی تەماتەکە.
وشککردنەوەی تەماتە
دەکرێت تەماتە وشک بکرێتەوە لە رێگەی دانانی لەبەر خۆر بۆماوەی سێ ڕۆژ، وە دڵنیابیتەوە کە ئاستی شێ نزم بێت، وە دڵنیا بوونەوە لە رێکخستنەکەی بە جۆرێک کە تیشکی خۆر بگات بە هەموو تەماتەکان، وە هەڵگێڕانەوەی بەهەموو لایەکاندا تا تیشکەکە بگات بە هەموو بەشەکانی تەماتەکە.
برژاندنی تەماتە
دەکرێت تەماتە هەڵبگیرێت لە ساردکەرەوەدا بۆ ماوەی هەفتەیەک یان هەندێکجار مانگ و تا شەش مانگیش دوای برژاندنی، وە برژاندنی تەماتەش بەم جۆرە دەبێت:
- قاشکردنی تەماتەکە بە شێوەی درێژی لە ناوەڕاستەوە.
- خوێ و بیبەر و زەیتی زەیتوون بکە بەسەر قاشە تەماتەکاندا.
- قاشە تەماتەکان بکە ناو تەنەکەیەکەوە و پێچانەوەی.
- برژاندنی لە فڕندا بۆ ماوەی ٤٥ خولەک لە پلەی گەرمی ٢١٨ پلەی سەدی.
- دەرکردنی لە فڕنەکە کاتێک ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگی ئاڵتونی.