سیواک کردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-20:22:00 - کۆدی بابەت: 3546
سیواک کردن

ناوه‌ڕۆك

سیواک کردن

سیواک : هەر شتێکی زبر بێت و چڵکی سەر ددان لاببات.

سیواک کردن زۆر خێرە لە هەموو کاتێکدا، چونکە زیاتر لە سەد فەرموودە دەربارەی سیواک هاتووە، جا بەداخەوە -لەگەڵ ئەوەش کە قازانجی دونیا و قیامەتی هەیە- زۆر لە موسوڵمانان بەکاری ناهێنن.
بۆ کەسێک کە بەڕۆژوو بێت تەنها لە دوای لادانی ڕۆژ لە نیوەڕۆوە سوننەت نییە (عن ابی هریرة: عن رسول الله عليه الصلاة والسلام قال: لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطيَبُ عِندَ اللَّهِ مِن رِيحِ المِسكِ)رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: بۆنی دەمی مرۆڤی بەڕۆژوو، خۆشترە لەلای خودا لە بۆنی میسک. واتە: بە سیواک کردن ئەو بۆنە لائەچێ.
بەڵام ئیمامی (النواوي)-لە (المجموعدا)دا- ئەم ڕایەی هەڵبژاردووە: کە سیواک کردن هیچ کاتێک بۆ مرۆڤی بەڕۆژوو (مکروه) نییە.

سیواک کردن لە سێ کاتدا زۆر زۆر خێرە

یەکەم: لە کاتی گۆرانی تامی دەم، چونکە پێغەمبەر ﷺ (السِّواكُ مَطهَرةٌ للفمِ مَرضاةٌ للرَّبِّ)رواه البخاري، سیوک کردن پاککەرەوەیە بۆ دەم و هۆی ڕازی بوونی خوایە. جا تامی دەم بگۆڕێ بە وازهێنانی لە قسەکردن، یان نەخواردن، یان لەبەر خواردنی شتێکی بۆن ناخۆش: وەک سیر و پیاز.

دووەم: لەکاتی هەڵسان لە خەو (عن حذیفة: كانَ رَسولُ اللهِ ﷺ إذا قامَ لِيَتَهَجَّدَ يَشُوصُ فاهُ بالسِّواكِ)رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ کە لەخەو هەڵدەستا بۆ شەونوێژ، سیواکی بەناو دەمیدا ئەخشاند.

سێیەم: لەکاتی هەڵسان بۆ نوێژکردن (عن أبي هريرة رضي الله عنه: عن رسول الله ﷺ أن

سیواک کردن زۆر خێرە، لە پێش دواه امام مالک، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەگەر لەبەر ئازار و ماندووبوونی ئوممەتم نەبوایە، فەرمانم ئەدانێ، لەگەڵ هەموو نوێژێکدا سیواک بکەن.

سیواک کردن زۆر خێرە، لە پێش دەستپێکردنی دەستنوێژ ((عن أبي هريرة رضي الله عنه: عن رسول الله ﷺ أنه قال: ((لولا أن أشقَّ على أمتي لأمرتُهم بالسواك مع كل وضوء))رواه امام مالک، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەگەر لەبەر ئازار و ماندووبوونی ئوممەتم نەبوایە، فەرمانم ئەدانێ، لەگەڵ هەموو دەستنوێژێکدا سیواک بکەن.

هەروەها سیواک سوننەتە بۆ خوێندنی قورئان و حەدیس و شەرع و بۆ زیکری خواو، کاتی چوونەوە ناو ماڵ، هەروەها سوننەتە سیواک لە داری (ئەراک) بێ و لە بستێک درێژتر نەبێ و بە ئاو تەڕ بکرێ و چڵکی پێوە نەبێ، حەزرەتی عائیشە خوا لێی ڕازی بێ، فەرمووی: پێغەمبەر ﷺ سیواکی ئەدا دەستم تاکو بۆی بشۆم. (أبوداود) گێراویەتەوە.
هەروەها پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: (عَشرٌ مِنَ الفِطرَةِ: قَصُّ الشَّارِبِ، وإِعفَاءُ اللِّحْيَةِ، وَالسِّوَاكُ، واسْتِنشَاقُ الماءِ، وقَصُّ الأَظفَارِ، وغَسلُ البَرَاجِمِ، وَنَتفُ الإِبطِ، وَحلقُ العانَة، وانتِقاصُ المَاءِ)رواه الشیخان، دە ڕەوشتی باش هەنە، ڕەوشتی ئاینی ئیسلامن:
١- بەرسمێڵ کردن تا سۆرایی لێوی دەر ئەکەوێ.
٢- ڕیش بەردان.
٣- سیواک کردن.
٤- ئاو لە لوت وەرکردن، واتە: پاککردنەوەی لوت.
٥- نینۆک کردن هەموو هەینییەک.
٦- شوشتنی لۆچەکانی دەست و پەنجە.
٧- لادانی مووی بن هەنگڵ، لە چل ڕۆژ جارێک.
٨- لادانی مووی بەر، واتە: پێش و پاش، لە چل ڕۆژ جارێک.
٩- تارەتکردن بە ئاو
١٠- ئاو لە دەم وەرکردن، یان سوننەتکردنی نێر و مێ، چونکە لە کۆتایی حەدیسەکە ئەفەرموێ: (ونسيتُ العاشرةَ، إلَّا أن تكونَ المضمضةَ).

سودی سیواک

  • ڕازیکردنی خوا
  • پاککردنی دەم
  • سپی کردنی ددان
  • بەهێزکردنی پدو
  • زیرەک بوون
  • دواخستنی موو سپیبوون

ئینجا سوننەتە بە دەستی ڕاست لای راستەکەی دەمەوە دەست بە سیواککردن بکرێ و بە سەرپانایی ددانەکان و درێژایی زوبانی دا بهێنێ.


سەرچاوەکان



2208 بینین