واتای وەزیر لە خەودا

واتای وەزیر لە خەودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-04-14:50:00 - کۆدی بابەت: 5141
واتای وەزیر لە خەودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای وه‌زیر‌ لە خەودا کردووە .

وه‌زیر له‌ خه‌وندا

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا ببینێ وه‌زیری پاشایه‌ك بێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پله‌وپایه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشاكه‌ سته‌مكار بێت لێكدانه‌وه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ وه‌زیرێك جل و به‌رگی پێ بدات به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وای جێگه‌یه‌ك ، ئه‌گر وه‌زیر بێت بۆ ماڵی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن پادشاوه‌ دوچاری غه‌م و په‌ژاره‌ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ له‌گه‌ڵ وه‌زیردا خواردن بخوات ئه‌وا گه‌وره‌یی و پله‌وپایه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر ماڵی وه‌زیر خراپ ببێ یان وه‌زیر نه‌خۆش بكه‌وێت یان له‌سه‌ركار لاببرێت وه‌ یان ئه‌سپی وه‌زیره‌ له‌قه‌ بدات له‌ وه‌زیره‌كه‌ وه‌یان له‌ ئه‌سپه‌كه‌ی بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ، هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ی لابردن و ده‌ركردنی وه‌زیره‌ .                                                         

 


سەرچاوەکان

588 بینین