گرنگی تەجوید

له‌لایه‌ن: - سیروان حامد - به‌روار: 2021-05-16-00:06:00 - کۆدی بابەت: 5353
گرنگی تەجوید
زانستی تەجوید

پەرستن‌ و بە جێهێنانی فەرمانی خوا و، شوێنكەوتنی پێغەمبەرە (د.خ) لە چۆنیەتی خوێندنی قورئاندا. دەركەوتنی ئیعجازی قوڕئان. ڕوونبوونەوەی جیاوازی نێوان خوێندنەوەی قوڕئان‌

گرنگی فێربوونی زانستی تەجوید

تەجوید هۆكارێكە بۆ گەیشتن بە مەبەستێك، ئەو مەبەستەش لەم چەند سوودەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە:
1- پەرستن‌ و بە جێهێنانی فەرمانی خوا و، شوێنكەوتنی پێغەمبەرە (د.خ) لە چۆنیەتی خوێندنی قورئاندا.
2- دەركەوتنی ئیعجازی قوڕئان.
3- ڕوونبوونەوەی جیاوازی نێوان خوێندنەوەی قوڕئان‌ و كتێبی ئاسایی.
4- جوانكردنی خوێندنەوە و ڕازاندنەوەی.
5- لە سەر خۆیی‌ و هێواشی كە هەل دەڕەخسێنی بۆ:

  • تێڕامان‌ و وردبوونەوە و تێگەشتن لە قوڕئانی پیرۆز.
  • ملكەچبوون بۆ خوا.
  • دەربڕین بە شێوەیەكی ڕاست‌ و ڕەوان.

6- فێربوونی ڕێنوسی (عثمانی) كە قوڕئانی پیرۆزی پێ نوسراوە.

بنەماکانی جوان خوێندنەوەی قورئان 

  1. زانینی جێدەنگی پیتەكان‌ و پاشان ڕاستكردنەوەی زمان‌ و چاك دەربڕینیان.
  2. زانینی سیفەتی هەمیشەیی‌ و كاتیی پیتەكان‌ و جیاكردنەوەیان لە یەكتر.
  3. زانینی ئەو ئەحكامانەی كە لە ئەنجامی لێكدانی پیتەكان دروستدەبن.
  4. زانینی وەستان‌ و دەستپێكردن‌ و ئەوەی پەیوەستە پێیانەوە، چونكە لایەنێكی گرنگی تەجویدن.
  5. ڕاهێنانی زمان و زۆر وتنەوە.


سەرچاوەکان



1907 بینین