کارگێڕیی نەخۆشخانەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-29-03:29:00 - کۆدی بابەت: 5612
کارگێڕیی نەخۆشخانەکان

ناوه‌ڕۆك

زانستی کارگێڕی

زانستی کارگێڕی کار دەکات لەسەر دیاریکردن و رێکخستنی ئامانج و سیاسەت و بنەمای دامەزراوەکان، پاشان پەیڕەوکردنی ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو ئەو ئامانجانە دەڕۆن، بۆیە جێبەجێکردنی هەر هەنگاوێک لە پیشە جۆراوجۆرەکاندا لە ئەستۆی لایەنی بەڕێوبردندایە، هەروەها مامەڵەکردنیش لەگەڵ کێشەکانی کار و بە تایبەتی لەناکاوەکان دەبێت لە لایەنی بەڕێوەبردندەوە ئەنجام بدرێت.

لەبەر گرنگیی ئەم زانستە و ئەو بوارانەی کە دەتوانێت سوودی هەبێت تیایاندا، چەندین پسپۆڕیی و بەشی جۆراوجۆری تێدایە، وەک کارگێری نەخۆشخانەکان.

کارگێڕیی نەخۆشخانەکان

کارگێڕیی نەخۆشکانەکان بریتییە لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ هەریەکە لە دکتۆر و پەرستار (گروپی پزیشکیی)، و کردارە پزیشکیی و پارەدانەکان، هەروەها خزمەتگوزارییەکانی چاودێریکردنی نەخۆش و مورافیقەکان، ناوەندی داهاتی ساڵانەی ئەو کەسانەی لەم بوارەدا کار دەکەن دەگاتە نزیکەی 87,269 دۆلاری ئەمریکی لە جیهاندا.

توانا پێویستەکان بۆ خوێندنی زانستە کارگێڕییەکان

ئەو توانایی هەن کە دەبێت لەو خوێندکارەدا هەبێت کە دەیەوێت ڕووبکاتە زانستەکانی بەڕێوەبردن، گرنگترینیان بریتین لە:

  • هونەری پەیوەندی: وەک توانای مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی، دروستکردنی پەیوەندیی نوێ و سەرکەوتوو، کارکردنی هەرەوەزی، ئەمە دیدگا و ڕێگایەکی گەورە دەکاتەوە بۆ خوێندکاری ئەم بوارە لەسەر ئاستی تاکی و پیشەیی.
  • هاندان: ئەمە لە ڕێگەی توانای سەرکردەکانەوەیە بۆ پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ کارمەندەکان بە شێوەیەکی زارەکی و کیتابی، توانای هاندان و پاڵنانە، هەروەها دەستکەوتنی لایەنگریی کارمەندەکانە بۆ کارەکەیان، ئەمەش لەو ڕووەوە کە سەرکەوتن لە کاردا تەنها لە گرنگیدان بە بوارە بازرگانییەکەدا نییە، بەڵکو بە تیشک خستنە سەر پاڵپشتیکردنی کارمەندەکان و زیادکردنی کارایی و بەرهەمدارییان لایەکی گرنگ پڕ دەکرێتەوە.
  • ڕێکخستن: دەبێت هونەرەکانی ڕێکخستن و سەرپەرشتی کار و بەستنی کۆبوونەوە و بەستنی ناوەندی ڕاهێنان بزانرێت، لەبەر ئەوەی کە نەبوونی ڕێکخستن و هەڕەمەکی بوون دەبێتە هۆی شکخستخواردن لە کاری بەڕێوەبردندا.
  • پلاندانان و بیرکردنەوەی ستراتیژی: دەبێت پلان بۆ داهاتووی کار دابنرێت، بۆ گەرەنتی کردنی ئامانجە جۆراوجۆرەکان، ئەمەش لە ڕێگەی دیاریکردنی کارە گرنگترەکانەوە و جێبەجێکردنی ئەوەی کە لە پێشەوەیە و پاشان دواتر، هەروەها پێداچوونەوە بەسەر ڕێکخستن و سیاسەتەکان و ئەنجامدانی کار بەپێیان، بیرکردنەوەی ستراتیژیش خۆی دەبینێتەوە لە پێشنیازکردنی بیرۆکە داهێنەر و نوێیەکان کە کارەکەی پێ جیاواز دەبێت لە هەر کارێکی تر.
  • فراوانبینیی بازرگانی: لە ڕێگەی زانینێکی تەواوەتی دەربارەی بازاڕ، کە یەکێکە لە تواناییە زۆر گرنگەکان بۆ خاوەن کارەکان، بەڵام بەداخەوە زۆربەی دەرچووە تازەکانی ئێستە زانیارییان لەسەر ئەم بوارە نییە.
  • بڕیاردان: واتە توانای بڕیاردانی توندوتۆڵ لە کاتی گونجاودا بە بێ ترسان و دوودڵیی، ئەمە زیان و زەرەرەکان کەم دەکاتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی قۆستنەوەی هەلە بەردەستەکان.
  • تێگەیشتن لە ڕێکخراو: واتە تێگەیشتنی تەواو دەربارەی پەیامی ڕێکخراو و ئامانج و بنەماکانی و دیدگای، وە پاشان جێبەجێکردنی کارەکان بەپێی ئەم سیاسەتە و بە شێوەیەک پێچەوانەی نەبێت.

سەرکەوتن لە بواری کاری بەڕێوەبردندا تەنها بە دەستکەوتنی تواناییەکانی بەڕێوەبردن نابێت، بەڵکو دەبێت کەسی پسپۆڕ چەندین هونەری دیکەی هەبێت کە یارمەتیدەری بن لە جێبەجێکردنی ئەو لایەنە تیۆریانەی کە لە کاتی خوێندنی ئەکادیمی وەریگرتووە، بۆ دەستکەوتنی ئەم هونەر و تواناییانەش دەبێت بەشداری لە خولەکانی ڕاهێنان و شوێنەکانی کارکردن بکات.

بوارەکانی کارکردنی دەرچوانی زانستە کارگێڕییەکان

لێرەدا دیارترین پیشە و کارەکانی زانستە کارگێڕییەکان باس دەکەین، کە تەنها بەشێکن لە کۆی گشتی پیشە بەردەستەکان:

  • بەڕێوەبەری فرۆشەکان
  • مەندوب
  • ڕاوێژکاری بزنس
  • شیکەرەوەی دارایی
  • بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان
  • شیکەرەوەی توێژینەوەکانی بازاڕ
  • کارمەندی بانک
  • ژمێریار
  • وردبینی دارایی
  • بازاڕگەر / کارمەندی فرۆش

بواری زانستە کارگێڕییەکان چەندین هەلی کار و ڕێڕەوی پیشەیی بەردەست دەکات بۆ دەرچووانی، لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێڕەوانەی کە خوێدکار لە کاتی هەنگاوەکانی خوێندنیان وەری دەگرن بۆ پسپۆڕییان.

لایەنە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکانی کارکردن لە بوارەکانی بەڕێوەبردندا چین؟

کارەکانی بەڕێوەبردن وەک هەموو پیشەکانی دیکە لایەنێکی ڕووناک و لایەنێکی تاریکی هەیە، لێرەدا دیاترین لایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی کارکردن لە بواری بەڕێوەبردندا باس دەکەین:

لایەنە پۆزەتیڤەکانی کاری بەڕێوەبردن

لە دیارترین لایەنە پۆزەتیڤەکانی کارکردن لە بواری بەڕێوەبردندا بریتین لەمانە:

  • ئەو کەسانەی لە بواری بەڕێوەبردندا کار دەکەن ئەگەری دامەزراندنیان لە دوای تەواوکردنی خوێندن زۆرە، لەبەر ئەوەی ئەو بوارانەی کە دەتوانن کاری تێدا بکەن زۆر هەمەڕەنگن، لە نێوانیشیاندا: بازاڕگەری، وەبەرهێنان، بەڕێوەبردن هتد... .
  • هەمەڕەنگیی شوێنی کارەکان، وەک بانک و حکومەت و کۆمپانیاکان.
  • لە بوارەکەدا بڕی مووچە بەرزە، واتە ئەو کەسانەی لە بوارەکەدا کار دەکەن دەبنە خاوەنی داهاتێک کە زیاترە لە ناوەندی داهات لە زۆربەی پیشەکاندا، بێگومان ئەمە بەپێی ناوەندی کارکردنەکە یان وڵاتەکە دەگۆڕێت.
  • کارکردن هەلی بەدەستهێنانی ئەزموونی کارکردنی ڕاستەقینە بەهێز دەکات.
  • هەلی ڕاستەقینە بەردەست دەکات بۆ پێشکەوتن لەو پیشانەی کە تیایدان لە ڕێگەی هەبوونی ئەزموونی کاری پێشوەختە.

لایەنە نێگەتیڤەکانی کارکردن لە کاری بەڕێوەبردندا

لە دیارترین لایەنە نێگەتیڤەکانی کارکردن لە نێو بواری بەڕێوەبردندا ئەمانەن:

  • بۆ گەیشتن بە هەندێک کار، بە تایبەتی لە پۆستە باڵا و ئیدارییەکاندا پێویستی بە هەبوونی بڕوانامەی ماجستێر هەیە.
  • زۆرێک لە کارەکانی بەڕێوەبردن هەبوونی ئەزموونی پێشوەختە مەرجێکی سەرەکییە لە پێشکەشکردن و وەرگرتنی کارەکەدا، ئەمەش بێگومان لە زۆربەی تازە دەرچوواندا نییە.
  • لەم کارانەدا کاتژمێرەکانی کارکردن لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دوور و درێژن.
  • زۆربەی کات فشارێکی زۆر هەیە لە کاتی کارکردندا.
  • کێبڕکێیەکی بەهێز هەیە لە نێوان ئەو کەسانەی سیڤی پێشکەشی پۆستە ئیدارییەکان دەکەن.

لە کۆتاییدا، دەکرێت داهاتێکی باش بەدەستبێت لە کاتی کارکردن لە بوارە ئیدارییە جۆراوجۆرەکاندا، بۆ زیادکردنی ئەو ئیمتیازاتانەش کە ئەو کەسانەی بەدەستی دێنن لە کاتی کارکردندا، دەبێت لە بوارەکەدا هەوڵ بدرێت لایەنی پیشەیی بەرزتر و کۆرسی ڕاهێنانی زیاتر زیاد بکرێن بۆ خەرمانی شارەزاییەکانی کەسەکە.


سەرچاوەکان



2170 بینین