تۆسکا مەسک

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-05-00:39:00 - کۆدی بابەت: 5741
تۆسکا مەسک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تۆسکا مەسک فیلم دەرهێنەرێکی خەڵکی ئەفریقیای باشوورە، دەرهێنەری جێبەجێکار و بەڕێوبەری فیلمە درێژەکان (feature films) پڕۆگرامە تەلەڤیزیۆنییەکانە، بەرهەمەکانی بریتییە لە فلیمی (Driven)، فیلمی (The Matchmaker's Playbook) و زنجیرەی (Tiki Bar TV)، تۆسکا خوشکی بازرگان ئیلۆن مەسک و کیمباڵ مەسکە، هەروەها دایکی ناوی مەی مەسکە، تۆسکا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پلاتفۆڕمی خزمەتگوزاری پەخشکردنی پاشنفلیکس (Passionflix).

سەرەتای ژیان و خوێندن

تۆسکا لە 20 تەموزی 1974 لە ئەفریقای باشوور لەدایک بووە و لەگەڵ هەردوو براکەی ئیلۆن و کیمباڵ گەورەبووە، لە ساڵی 1979 دایک و باوکی، ئیرۆڵ و مەی لەیەک جیادەبنەوە، لە ساڵی 1981 ئیلۆن دەڕوات لەگەڵ باوکیدا بژی، پاش چوار ساڵ کیمباڵی برای بەهەمان شێوە دەڕوات بۆلای باوکی، ئیلۆن پاش ئەوەی دواناوەندی تەواو دەکات دەڕاوت بۆ کەنەدا، پاش شەش مانگ مەی و تۆسکا لە ساڵی 1989 دەڕۆن بۆ کەنەدا.

لە ساڵی نەوەدەکان تۆسکا مەسک دەڕوات بۆ زانکۆی بریتیش کۆلۆمبیا (University of British Columbia) کە لە ساڵی 1997 خوێندن تەواودەکات.

پیشە

تۆسکا مەسک لەگەڵ کۆمانیای (Musk Entertainment) لە ساڵی 2001 یەکەمین فیلمی بەرهەمهێنا بە ناوی (Puzzled)، کە ئیلۆن مەسک دەرهێنەری جێبەجێکاری فیلمەکەبوو، پاش ئەمە تۆسکا فیلمێکی تری بەرهەمهێنا کە ناوی (The Truth About Miranda)ـیە، پاشان چەندین زنجیرە و فیلم و دراما و فیلمی ترسناکی بەرهەمهێنا وەک (Cruel World) کە فیلمێکی ترسناکە هەروەها درامای (We Have Your Husband) ، لە ساڵی 2011 تۆسکا سێ فیلمی دەرهێنا کە لە کەناڵەکانی لایفتایم (Lifetime) و هاڵمارک (Hallmark) لە سەرەتاکانی ساڵی 2012 پەخشکران.

لە ساڵی 2005 تۆسکا مەسک لەگەڵ جێف ماکفرسن (Jeff Macpherson) یەکیانگرت بۆ دەرهێنانی زنجیرەی وێبی تیکی باڕ تیڤی (Tiki Bar TV)، لە سیمیناری کینۆتی کۆمپانیای ئەپڵ کە لە ساڵی 2005 ئەنجامدرا، کە تێیدا بەرهەمی ئایپۆد ڕاگەێندرا، ستیڤ جۆبس زنجیرەی (Tiki Bar TV) وەک نمونەیەک نیشانی ئامادەبووان دا بە شێوەی پۆدکاستی ڤیدیۆ، کە لەو کەتەدا بەرهەمێکی نوێ بوو، هەروەها زنجیرەکە لە گۆڤاری سەیر (Wired)ـدا نیشاندراوە لەگەڵ چەندین بڵاوکراوەی میدیایی تر.

تۆسکا بەڕێوبەری گشتی و هاودامەزرێنەی پلاتفۆڕمی پەخشکردنی پاشنفلیکس (Passionflix)ـە، کە لە ساڵی 2017 تۆسکا لەگەل نووسەر جۆنای کەین و دەرهێنەر جینا پانیبیانکۆ دایمەزراند، پاشنفلیکس هەڵدەستێت بە دەرهێنانی فیلم بۆ باشترین ڕۆمانە ڕۆمانسییەکان، تۆسکا خۆی چەند فیلمێکی بۆ پلاتفۆڕمەکە بەرهەمهێناوە کە بریتین لە (Hollywood Dirt)، (Afterburn/Aftershock)، (Matchmaker's Playbook) هەروەها (The Protector).

تۆسکا مەسک لە فیلمی (Simple Things)ـدا سێ خەڵاتی بەدەستهێناوە کە بریتین لە:

  • Appalachian Film Festival | Governor's Golden Appy Award
  • California Independent Film Festival | Slate Award
  • International Family Film Festival | IFFF 'Spirit' Award


سەرچاوەکان



566 بینین