کیمباڵ مەسک

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-04-01:58:00 - کۆدی بابەت: 5737
کیمباڵ مەسک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناوی تەواوی کیمباڵ ڕییڤ مەسکە و خەڵکی ئەفریقای باشوورە، خاوەنی ڕێستۆرانت، شێف و بازرگانە، خاوەنی گرووپی (Kitchen Restaurant Group)ـە، کە کۆمەڵە ڕێستۆرانتێکی خێزانین و لقیان هەیە لە کۆلۆرادۆ، شیکاگۆ، کلیڤ لاند، مێمفس و ئیندیاناپۆڵێس، کیمباڵ دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمپانیای بیگ گرین (Big Green)ـە، کە کۆمپانیایەکی قازانج نەویستە و هەستاوە بە دروستکردنی سەدان پۆلی دەرەکی کە پێیان دەوترێت (باخچەی فێربوون) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها کیمباڵ هاودامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمپانیای سکوێر ڕووت (Square Roots)ـە، کە کۆمپانیایەکی کشتوکاڵی ناوخۆییە و دەکەوێتە بڕۆکلن، نیویۆرک، لە ئێستادا کیمباڵ یەکێکە لە بەڕێوبەرەکانی کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، هەروەها لە ساڵی 2013 بۆ 2019 یەکێک بووە لە بەڕێوبەرەکانی کۆمپانیای چیپۆتلێ مەکسیکیان گڕیڵ (Chipotle Mexican Grill)، هەروەها کیمباڵ برای بچووکی ملیاردێری بەناوبانگ ئیلۆن مەسکە.

لە ساڵی 1995 لەگەڵ ئیلۆنی برایدا کۆمپانیای زیپ2 دامەزراند.

سەرەتای ژیانی

کیمباڵ لەگەڵ ئیلۆنی برای و تۆسکای خوشکی و چەند ئامۆزایەکیا گەورە بووە، دایکی ناوی مەی مەسک (Maye Musk)ـە و شارەزانی خۆراکە، هەروەها باوکی ئەندازیار بووە.

کیمباڵ پاش ئەوەی کە قوتابخانە تەواودەکات لە پریتۆریا، دەڕوات بۆ بینینی براکەی لە کینگستۆن، ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، پاشان لەوێ دەست دەکات بە خوێندن لە زانکۆی کوینز (Queen's University)، لە ساڵی 1995 زانکۆ تەواودەکات و بڕوانامە بەدەست دەهێنێت.

ژیانی تایبەتی

کیمباڵ مەسک هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ جێن لوین کە پێکەوە کۆمەڵەی کیچن (The Kitchen) دامەزراند، سێ منداڵیان هەیە، کیمباڵ و جێن دواتر لەیەک جیادەبنەوە، لە نیسانی 2018 لەگەڵ کریستینیا ویڵی هاوسەرگیری دەکات کە چالاکوانێکی ژینگەیە و کچی ملیاردێر سام ویڵی (Sam Wyly)ـیە.

پیشەی بازرگانی

یەکەم کاری بازرگانی کیمباڵ بریتیبوو لە کاری بۆیە کردنی خانوبەرە کە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا ئەنجامیاندەدا لە ساڵی 1994، پاشان لەهەمان ساڵدا لەگەڵ ئیلۆنی برایدا کۆمپانیایەکیان دامەزراند بەناوی زیپ2 (Zip2)، کە کۆمپانیایەک بوو هەڵدەستا بە دروستکردنی ڕێنمایی بۆ شارەکان، کە لە ساڵی 1999 کۆمپانیای کۆمپاک کڕی بەبڕی 307 ملیۆ دۆلار.

پاش کۆمپانیای زیپ2، کیمباڵ چەندین کۆمپانیای بچووکی پڕۆگرامینگی دروست کرد، هەروەها یەکێک بوو وەبەرهێنەرە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای ئێکس کۆم (x.com) کە کۆمپانیای براکەی بوو، ئەم کۆمپانیایە بانکێکی ئۆنلاین بوو کە ڕێیدەدا بە بەکار‌هێنەرەکانی کە بە ئیمەیڵ پارە بدەن، ئەم کۆمپانیایە دواتر لەگەڵ کۆمپانیای پەی پاڵ یەکیان گرت و لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2002 لەلایەن کۆمپانیای ئی بەی (eBay)ـەوە بەبڕی 1.5 ملیار دۆلار کڕدرا.

کیمباڵ گەشتی کرد بۆ نیویۆرک لەکاتێکدا ئیلۆن لە کەنەدا مایەوە، دواتر کیمباڵ رۆیشتە ناو ڕێخراوی چیشتلێنانی فەڕەنسییەوە کە لە نیویۆرک بوو، لە ساڵی 2004 کیمباڵ لەگەڵ هاوڕێکانی جێن لوین (Jen Lewin) و هیوگۆ ماثیوسن (Hugo Matheson) یەکەمین چێشتخانەی کردەوە لە بۆڵدەر کۆلۆرادۆ (Boulder, Colorado)، دواتر ئەم چێشتخانەیە بە یەکێک لە باشترین جێشتخانەکانی نیویۆرک دانرا.

لە ساڵی 2006 بۆ ساڵی 2011، کیمباڵ بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای وەن ڕایۆت (OneRiot) بوو، کە کۆمپانیایەکی ڕیکلام کردنە، لە ئەیلولی ساڵی 2011 واڵمارت لابس (Walmart-Labs) کۆمپانیای وەن ڕایۆتی کڕی بەبێ ئەوەی نرخەکەی ئاشکرا بکات.

پاش حەوت ساڵ لە پاڵپشتی کردنی گرۆو فاوندەیشن (Growe Foundation) بۆ چاندنی ڕووەک لە باخچەی قوتابخانەکاندا، لە ساڵی 2011 کیمباڵ و هیوگۆ ماثیوسن پێکەوە کۆمپانیای بیگ گریینیان دامەزراند، کە کۆمپانیایەکی قازانج نەویستە و هەڵدەستا بە یارمەتیدانی قوتابیان و دروستکردنی باخچە و پارکی فێرکردن لە قوتابخانەکانی ئەمریکادا، ئەم باخچەی فێرکردنانە هەڵدەستا بە فێرکردنو پێدانی زانیاری دەربارەی خواردن و هەروەها تەندروست خواردن و چەندین وانەی تر.

هەر یەکە لە چێشتخانەکانی کە سەر بە چێشتخانەکانی کیچن (Kitchen restaurants) و کیمباڵ خاوەنداریان دەکات، پارە دەبەخشن لەپێناو یارمەتیدان و دروستکردنی باخچە و سەوزایی، لە ساڵی 2012 بیگ گرین 26 باخچەی لە کۆلۆرادۆ دروستکردووە، هەروەها 16 باخچە لە شیکاگۆ و 12 باخچەی تر.

لە کانونی یەکەمی ساڵی 2012 پارێزگاری شیکاگۆ، ڕام ئیمانیۆڵ (Rahm Emanuel) بڕی 1 ملیۆن دۆلاری بەخشی بە کیمباڵ مەسک بۆ ئەوەی 80 باخچەی فێرکاری دروستبکات لە قوتابخانەکانی شیکاگۆ.

لە کۆتایی ساڵی 2015ـدا واتا پاش چوار ساڵ لە دامەزران، کۆمەڵەی کیچن (Kitchen Community) 260 باخچەی فێرکاری دروستکردبوو لە شیکاگۆ، دێنڤێر، لۆس ئەنجلس و مێمفس، لە ساڵی 2016 کیمباڵ کۆمپانیای سکوێر ڕووتس (Square Roots)ـی دامەزراند، کە کۆمپانیایەکی کشتوکاڵییە و خوردنی ئۆرگانی بەرهەمدەهێنێت و دەیانگوازێتەوە، لە کانونی دووەمی 2018 کۆمەڵگەی کیچن (The Kitchen Community) گەشەی سەند و بوو بە کۆمپانیایەکی قازانج نەویست بەناوی بیگ گرین (Big Green)، لە ساڵی 2019 کۆمپانیای بیگ گرین نزیکەی 600 قوتابخانەی دروستکردووە کە زیاتر لە 300 هەزار قوتابی هەیە، کیمباڵ مەسک و بیگ گرین پێکەوە ڕۆژی (نآشتنی تۆو)ـیان داناوا، کە پشوویەکی جیهانییە.

لە 9ـی شوباتی ساڵی 2021 کیمباڵ 30 هەزار پشکی تێسلای فرۆشت بە بڕی 25،604،00 دۆلار.


سەرچاوەکان



971 بینین