مەی مەسک

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-05-00:57:00 - کۆدی بابەت: 5742
مەی مەسک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مەی مەسک کەنەدییەکی ئەفریقای باشوورە، مەی نمایشکار و شارەزای خۆراکە، هەروەها دایکی ئیلۆن مەسک و کیمباڵ مەسک و تۆسکا مەسکە، بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە نمایشکارە و لە بەرگی چەندین گۆڤاری بەناوبانگدا دەرکەوتووە، وەک گۆڤاری تەندروستی تایم (Time magazine health edition)، هەروەها لەگەڵ گۆڤارەکانی (Women's Day) و (Vogue).

سەرەتای ژیانی و پیشە

ناوی تەواوی مەی هاڵدێمانە لە 19ـی نیسانی ساڵی 1964 لە ڕێگینا، سسکاچوان، کەنەدا لەدایک بووە، مەی مەسک دوانە بووە و ٥ خوشک و برای هەیە،لە ساڵی 1950 خێزانەکەی ڕۆشتوون بۆ پریتۆریا لە ئەفریقای باشوور، دایکی کە ناوی وینیفەر جۆزێفین و باوکی ناوی جۆشوا نۆرمان هاڵدێمانە کە پیشەی چارەسەرکاری سروشتیی (جەڕاح)ـە و هەروەها زەویناسێکی نەشارەزابووە، ئەم خێزانە سەرکێشبوون و لە ساڵی 1952 بە فڕۆکەکەیان بە جیهاندا گەشتیان کردووە، بۆ ماوەی دە ساڵ خێزانەکە لە بیابانەکانی کەلهاری دەگەڕان کە گوایە بەشوێن شاری ونبووی کالهاریدا دەگەڕان، هەروەها دایک و باوکی لە کاتی گەشتکردندا چیرۆکی سەرکێشییەکانیانی بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە دەگێڕایەوە کە بۆی دەچوون.

وەک ئافرەتێکی گەنج مەی پێشبڕکێی شاژنی جوانی ساڵی 1969 ئەفریقای باشووری بردەوە، لە ساڵی 1970 لەگەڵ ئیڕۆڵ مەسک هاوسەرگیری کرد کە پێشتر لە قوتابخانەدا ناسیبووی، سێ منداڵیان هەیە کە بریتین لە ئیلۆن مەسک، کیمباڵ مەسک و تۆسکا مەسک، ئیلۆنی کوڕی بەبۆنەی باپیرەیەوە ناو نراوە کە ناوی جۆن ئیلۆن هاڵدێمان بووە، مەی مەسک بڕوانامەی ماستەری هەیە لەبواری شارەزانی خۆراکدا کە لە زانکۆی ئۆرانج فری ستەیت (University of the Orange Free State) لە ئەفریقای باشوور بەدەستی هێناوە، هەروەها دواتر بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە لە زانستی خۆراکدا لە زانکۆی تۆرۆنتۆ (University of Toronto).

لە ساڵی 1979 مەی لە مێردەکەی (ئیڕۆڵ) جیابوویەوە و پاش 2 ساڵ ئیلۆن بڕیاری دا کە لەگەڵ باوکیدا بژی، کە دوای 4 ساڵ کیمباڵ بەهەمانشێوە بڕیاریدا کە بڕوات لەگەڵ باوکیدا بژی، دوای ئەوەی کە ئیلۆن قوتابخانە تەواو دەکای دەڕوات بۆ کەنەدا لە ساڵی 1989، کە پاش 6 مانگ مەی لەگەڵ کچەکەیدا دەڕوات بۆ کەنەدا.

کارەکانی تری

لە کەنەدا و ئەمریکا بەردەوام بوو لە پیشەی نمایشکاری، مەی لە ڕیکلامەکانی (Revlon) و ڤیدیۆکانی بیۆنسێ (Beyoncé)ـدا دەرکەوتووە، بێجگە لە کاری نمایشکاری مەی چەندین کاری ئەنجامداوە لە بواری خۆراک و زانستی خۆراکدا هەروەها چەندین سیمیناری دەربارەی خۆراک لە جیهاندا پێشکەش کردووە.


سەرچاوەکان



503 بینین