ناوهڕۆك
نێرگز - نێرگس چییە؟
گیایەکی عەلەفی و چەند ساڵەیە، لە ژێر خاکدا سەلکی هەیە کەمێک لە پیاز بچوکترە، قەدەکەی بۆ دەرمان دەبێت، بەڵام گوڵەکەی زۆر جوانە و دڵخۆشکەرە و بۆنی خۆشە لەمانگی دوو و سەرەتای سێ گوڵ دەکات بەڵام تەمەنی چەند ڕۆژێکی کەمە.
سوودەکانی نێرگز
- بۆنکردنی بۆ ژانەسەری سارد مەزاج باشە کە تای لەگەڵ نەبێت.
- بۆ ئەوانەی زۆر هەڵامەت دەگرن کە زۆر بۆنی نێرگز بکەن چاک دەبنەوە.
- بۆ ئەو ژنانەی کە توشی لەبارچوون دەبن سەلکەی نێرگز (١٠-١٥)گرام لە ئاوەکەی بخۆنەوە دایدەنێن.
- هەرچی کرم هەیە دەری دەکات بە خواردنەوەی ئاوی نێرگز.
- کەسێک ئەندامی زاوزێی سست بوو سەلکە نێرگز بکوڵێنێت و لەگەڵ هەنگوین پێی چەور بکات شەوانە.
- بۆ ئازاری جومگەزۆر بەسوودە، جومگەکەی پێی چەور بکات ڕۆژی چەند جارێک.
- گوڵی نێرگز بە پاکی وشک بکرێت و بکرێت بە پۆدر لە چاوی شەوکوێر بکرێت بەسوودە.
- بۆ هەناسە سواری (١٠)گرام گوڵی نێرگز لە یەک لیتر ئاودا بکوڵێت ڕۆژی سێ فنجانی لێ بخورێتەوە.
- بۆ درێژ بوونی موو، گەڵا و گوڵی نێرگز (٥-١٠)گرام لەناو پەرداخێک ئاودا بکوڵێت سەری پێ بشۆرێت چەند جارێک.
سەرچاوەکان
2078 بینین