سوود و کاریگەری کەڵەشاخ بۆ ئازار و سڕبوون لە دەستەکاندا 

له‌لایه‌ن: - کرێکار ڕوستایی - به‌روار: 2021-07-19-17:23:00 - کۆدی بابەت: 5966
سوود و کاریگەری کەڵەشاخ بۆ ئازار و سڕبوون لە دەستەکاندا 

ناوه‌ڕۆك

سوود و کاریگەری کەڵەشاخ بۆ ئازار و سڕبوون لە دەستەکاندا چییە؟

کەڵەشاخ لە دێر زەمانەوە وەک چارەسەرێکی پزیشکیی کۆن بەکارهاتووە، بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و لادانی ئازارو ژان لەجەستەی مرۆڤدا، زانستی پزیشکیی سەردەم ئەوەی سەلماندووە کەوا کەڵەشاخ ڕووی دەرەوەی لاشە پاک دەکاتەوە لە خوێنێکی بێ کەڵک و بێسوود، کە لەژێر پێستەوە دەوەستێت و قەتیس دەمێنێتەوە، دەبێتە هۆی ئازار و ژانێکی زۆر لەجەستەدا، پلەی گەرمی لەش بەرز دەکاتەوە، سڕبوون و تەزین لەنێوانی شان و مل و قاچ و دەستەکان هەستی زۆری پێ دەکرێت.

کەسانێک بەهۆی ئازار و ژانی دەستەکانیان دەناڵێنن و دەڵێن دەستەکانم گەرم دەبن و ئارەقەی زۆر دەکەنەوە، ئازار و ژانێکی زۆریان هەیە، زۆر جار سڕدەبن یان ئیلتیهاباتە کە ئەمەش هۆکارێکیتری سەرەکیە بۆ سڕبوون و گەرمی و ساردی یان ئازار و ژانی زۆر لەدەستەکاندا کۆدەبێتەوە. کەڵەشاخ تاکە چارەسەری سروشتییە، بۆ لادانی هەوکردن و سڕبوون و گەرمی و ساردی و نەمانی ئازار و ژان لە دەستەکاندا.

شوێنەکانی ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەدەستەکاندا بەپێی نەخشەی زانستی کەڵەشاخ 

  • خاڵی C7
  • خاڵی T1
  • خاڵی L2
  • خاڵی S2

تێبینی: پێش ئەنجامدانی کەڵەشاخ دەبێت بۆ ماوەی سێ بۆ پێنج خولەک دەستەکان بە زەیتی زەیتون بشێلرێت و مەساجی بۆ بکرێت، بە سێ جار کۆتایی دێت، بۆ هەر جارێک 45 ڕۆژی پێویستە بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی کەڵەشاخ لە دەستەکاندا.


سەرچاوەکان



528 بینین