بەشی ئەندازیاری ڕووپێوی

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-07-23-01:29:00 - کۆدی بابەت: 6001
بەشی ئەندازیاری ڕووپێوی

ناوه‌ڕۆك

ئەندازیاری ڕووپێوی

ئەندازیاری ڕووپێوی (بە ئینگلیزی: Survey Engineering) بە لقێکی سەرەکی ئەندازیاریی شارستانی دادەنرێت، بریتییە لە تەکنیك و پیشە و هونەر و زانستێک کە دەکۆڵێتەوە لە دیاری کردنی شوێنی خاڵەکان لە سەر ڕووی زەوی یان بۆشایی بە شێوازی دوو ڕەهەندی (2D) یان سێ ڕەهەندی (3D)، هەروەها بەستنەوەی ئەو خاڵانە بە یەکتری بە مەبەستی زانینی ڕووبەر و دووری و گۆشەی نێوانیان.

بە واتای زانستی دەستنیشانکردنی وردبینانەی شوێن و ھەروەھا ئەندازە و دووریی و گۆشەی نێوانیانە. ئەندازیاری ڕووپێوی ئەو کەسەیە کە تەکنیکەکانی ئەم زانستە و یاساکانی بیرکاری (ئەندازە و سێگۆشەزانی) و فیزیا و ئەندازیاری و بەکار دێنێت بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی و دروستکردنی نەخشە.

لە کارەکانی پشت دەبەستێت بە چەند ئامێرێکی گرنگ و پێویست بۆ پڕۆژەکان نموونەی لیڤڵ. 

ڕۆڵ و گرنگی ئەندازیاری ڕووپێوی 

کاری سەرەکی ئەندازیاری ڕووپێوی بریتییە لە دیاریکردن و دەستنیشانکردنی شوێنی پڕۆژەکانی وەکوو ڕێگاوبان و پرد و تونێل و بەنداوەکان و بیناکان.
بەگشتی هەموو پڕۆژەیەکی ئەندازیاریی پێویستیی بە ئەندازیاری ڕووپێوی هەیە. 
ئەندازیاری ڕوپێوی دەتوانێت لە فەرمانگە حکومی و کەرتە تایبەتەکاندا کاربکات وەک ئەندازیاری ڕێگاوبان و
لە بوارەکانی تۆپۆگرافی و هایدرۆگرافی و کانزاکاری و ژینگە.

سیفات و مەرجەکانی ئەندازیاری ڕووپێوی 

- لێهاتوو بێت لە بیرکاری و فیزیا و ئەندازە.
- توانای مامەڵەکردنی هەبێت لەگەڵ چەند ئامێرێکی گرنگ و ئاڵۆز و ورد کە پێویستن بۆ کارەکەی.
- وردکار و گرنگیدان بە پێوانەکردن و یەکەکان.
- بەتوانا بێت لە خەمڵاندن و هەڵسەنگاندن.
- توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.
- بەتوانا بێت لە زمانی ئینگلیزیدا.
- لێهاتوویی هەبێت لەبەکارهێنانی کۆمپیوتەر

وانە سەرەکییەکانی بەشی ئەندازیاریی ڕووپێوی 

کوردی ئینگلیزی
زانیاری تەکنەلۆژی Information technology 
دیبەیتی ئەکادیمی Academic debate
 ئەندازیاری ڕووپێوی Engineering Surveying
بیرکاری  Mathematics
فيزيا Physics for Engineering
جیۆلۆجی  Engineering Geology
ئامار  Engineering Statistics 
داتا پرۆسس Data Processing 
بنەماکانی ڕووپێوی Basic Survey instruments 
 نەخشەسازی (زانستی نەخشە) Map protectio and Cartography 
بابەتەکانی پێوانەکردن و نرخاندن cadastral Studies
جیۆدیسیا  Globas Geodesy
فۆتۆگرامێتری(ڕووپێوی وێنەیی) photogrammetry 
ئەندازیاریی ڕێگاوبان Highway Engineering 
بیناکردن و ڕووپێوی Construction and Quantity Surveying 
بیردۆزی ڕێکخستن Adjustment Theory 
شیکارکردنی ئەندازیاریی Engineering analysis 
ڕووپێوی هایدرۆگرافی Hydrographic Survey 
سیستمی زانیاری جوگرافی (Gis) Geography information System
ئابووری ئەندازیاریی Economy Engineering 
زانستی بەدەست هێنانی زانیاری Remote sensing

ماوەی خوێندن لەم بەشە چوار ساڵە و خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە. 

بەشە پسپۆرییەکانی ئەندازیاریی ڕووپێوی 

ڕووپێوی جیۆلۆجی: ڕووپێوی و پێوانە کردنی بەشەکان و چینەکانی ناوەوەی زەوییە لە ڕووی پێکهاتە و تایبەتمەندێتییەوە بە مەبەستی دەستکەوتنی داتا و زانیاری لە بارەی مادە جیۆکیمیاییەکان و موگناتیسی زەوی. 

ڕووپێوی بنیاتنان و ڕێگاوبان: ڕووپێوی و پێوانەکردنی پڕۆژەکانی وەکو ڕێگاوبان و بەنداو و تونێل و پرد و بینیاتنانە.

ڕووپێوی تۆپۆگرافی: ئەو ڕووپێویەیە کە ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی نیشاندانی شێوازی سرووشتی ناوچەیەك لە سەر نەخشە. 

ڕووپێوی هایدرۆگرافی: ئەو ڕووپێوی و پێوانەکردنەیە کە بۆ مەبەستی نەخشەکێشانی (سنور، قوڵایی، دەریا) بەکاردێت لە بوارەکانی دەریاوانی و ئەندازیاریی.

ڕووپێوی ژینگەیی: ڕووپێوەکان ڕۆڵییان هەیە لەو لێکۆڵینەوانەی کە ئەنجامدەدرێن بۆ مەبەستی چاودێریکردنی گۆڕانکارییە ژینگەیییەکان وەک (گەرموبوونی زەوی، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ئاستی دەریاکان، گۆڕانی کەشوهەوا، هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە) 

ئامێرە گرنگەکانی ڕووپێوی 

لیڤڵ Level: ئامێرێکی وردە بۆ پێوانەکردنی ستوونی شوێنێك بەکاردێت لە گەڵ ڕاستە و سێپا.

سێپا Tripod: ئامێرێکە ڕووپێوییە، بەکاردێ بۆ پاڵپشتی (دانانی) یەکێک لە ئامێرەکانی ڕووپێووی، وەک؛ تیۆدۆلایت و تۆتاڵ ستەیشن و لیڤڵ.

ڕاستەی لێڤڵ: Level staff یان levelling rod ڕاستەیەکە کە لە فافۆن یان لە تەختە و ڕووکەشی فافۆن دروست دەکرێت لەگەڵ ئامێری لێڤڵدا لە ڕووپێویدا بەکاردێت بو پێوانی جیاوازیی بەرزی و نزمیی نێوان دوو شوێن.

سیۆدۆلایتTheodolite: ئامێرێکی وردە بۆ پێوانەکردنی گۆشەی ئاسۆیی و ستونی شوێنێک، بە شێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت لە بواری ڕووپێوی و کەشناسی، لە سەردەمی ئەمڕۆدا زۆرتر تۆتاڵ ستەیشنەکان لە کاری ڕووپێویدا زۆرتر بە کار دەبرێن کە وەکوو تیۆدۆلایتێکی مۆدێرنن. 

چەرخی ڕووپێوی Surveyor's wheel: یان مەترپێوی تایە، ئامرازێکە بۆ پێوانی دووری نێوان دوو خاڵ بەکاردێت.

ئامێری تۆتەڵستەیشن Total Station: ئامێرێکی ڕووپێوی ئەلیکترۆنی ھەستیارە. لە یەکگرتن وپەیوەستکردنی دوو ئامێری ڕووپێوی پێکھاتووە، تیۆدۆلایتی ئەلیکترۆنی کە بۆ پێوانی گۆشە بەکاردێت لەگەڵ ئامێری دیستۆمات بە شێوەیەکی گشتی بەکاردێت بۆ پێوانی ماوە و گۆشەی زانیاریە ڕووپێویەکان و تۆمارکردن و ھەڵگرتنیان. 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت


سەرچاوەکان



3792 بینین