ناوهڕۆك
ئەقڵ و هۆش
دەمی من تاڵ بکەیت، شەکر بە خەڵکی تر بدەی
تەڕی نەدەیت بە کێڵگەی من، ئاو بە ئەم و ئەو بدەی
گیانی منیت و یاری من، دەوڵەتی هەمیشەیی من
باخی من و بەهاری من، کەچی باخی من بکەیت بە پاییز!
یان شەڕم لەگەڵ بکەیت، یان لێم ڕا بکەیت
کاتێک سەرەی من دێت بۆ نوقوڵ، دەست بە بەڵێن و تاقیکردنەوە بکەیت!
داری عود کە ئەیبەخشێتەوە، بۆتۆ دوکەڵ ئەکات!
شێر کڕنووش ئەبات، کە تۆ ئێسقان بە سەگ بدەیت!
نۆ ئاسمان ئەبڕم، ئەگەر تۆ تێپەڕیت لە کۆڵانەکەمانەوە
پێ ئەنێمە ئاسمانەوە، ئەگەر دڵنیایی بە سەرم بدەیت
سەیری هەردوو دنیا ناکات، ئەوەی کە تۆ سەیری بکەیت
گەدا ئەبێتە خەسرەوی خەسرەوەکان، ئەگەر تۆ نانی پێ بدەیت!
جارێک بیکێشی و بە گران بیفرشیت، جارێکیش هەمووی بە خۆڕایی بدەیت!
جارێک ئاوا بیدەیت، جارێکیش ئاوەها بیدەیت
گیانی منیت و یاری من، دەوڵەتی هەمیشەیی من
باخی من و بەهاری من، کەچی باخی من بکەیت بە پاییز!
یان شەڕم لەگەڵ بکەیت، یان لێم ڕا بکەیت
کاتێک سەرەی من دێت بۆ نوقوڵ، دەست بە بەڵێن و تاقیکردنەوە بکەی!
نۆ ئاسمان ئەبڕم، ئەگەر تۆ تێپەڕیت لە کۆڵانەکەمانەوە
پێ ئەنێمە ئەسمانەوە، ئەگەر دڵنیاییم پێ بدەیت
ئەقڵ و هۆش داماوی تۆ، پەروەردەی شیری تۆ
چونکە ناپێکرێ بە تیری تۆ، ئەو کەسەی کەوانی خۆتی پێ بدەی!
عقل و خرد
تلخ کنی دهان من قند به دیگران دهی
نم ندهی به کشت من آب به این و آن دهی
جان منی و یار من دولت پایدار من
باغ من و بهار من باغ مرا خزان دهی
یا جهت ستیز من یا جهت گریز من
وقت نباتریز من وعده و امتحان دهی
عود که جود میکند بهر تو دود میکند
شیر سجود میکند چون به سگ استخوان دهی
برگذرم ز نه فلک گر گذری به کوی من
پای نهم بر آسمان گر به سرم امان دهی
در دو جهان بِنَنگرد آنک بدو تو بنگری
خسرو خسروان شود گر به گدا تو نان دهی
گه بکشی گران دهی گه همه رایگان دهی
یک نفسی چنین دهی یک نفسی چنان دهی
جان منی و یار من دولت پایدار من
باغ من و بهار من باغ مرا خزان دهی
یا جهت ستیز من یا جهت گریز من
وقت نباتریز من وعده و امتحان دهی
برگذرم ز نه فلک گر گذری به کوی من
پای نهم بر آسمان گر به سرم امان دهی
عقل و خرد فقیر تو پرورشش ز شیر تو
چون نشود ز تیر تو آنک بدو کمان دهی
سەرچاوەکان
984 بینین