کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-08-19-14:36:00 - کۆدی بابەت: 6355
کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئامانجی خوێندنی پەروەردەی وەرزشی بریتییە لە خوێندنی وەرزشی بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی و ئامادەکرنی تیمی وەرزشی گەنجانی بەتوانا و لێهاتوو لە بوارە جیاوازەکانی وەرزش، هەروەها دەرچوانی ئەم بەشە پسپۆڕی سەرەکی وەردەگرن لە زانستە وەرزشییەکان و پەروەردەی جەستەیی، هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی دەتوانن پەیوەندی بەم کۆلێژەوە بکەن، بەبێ جیاوازی ڕەگەزی نێر و مێ هەردوو ڕەگەز دەتوانن لەم کۆلێژە بخوێنن. 

قۆناغەکانی خوێندن

ماوەی خوێندن لەم کۆلێژە بۆ ماوەی چوار ساڵە، خوێندن بە زمانی عەرەبی و کوردییە، وانەکانی خوێندن بەسەر دوو لقی سەرەکی دابەشکراوە، یەکەم یارییە تاکەکەسییەکان وەکوو زۆرانبازی و گۆڕەپان و مەیدان و جوملاستیك و مشتەکۆڵە، دووەمیش یارییە کۆمەڵەکانی وەکوو تۆپی پێ و تۆپی باسکە و ئەو یارییانەی بە تیم دەکرێن ئەم دوو لقە بە شێوەی کردارەکی دەخوێندرێت.

جگە لە وانە سەرەکییەکانی ئەم کۆلێژە جەند وانەیەکی هەمەجۆری تریش دەخوێندرێت بە شێوازی تیۆری وەکوو چەند وانەیەکی پزیشکی تایبەت بە لەشی مرۆڤ وەکوو توێکاری و فسیۆلۆجی، هەروەها گرنگی بە وانەی ئامار دەدرێت، وانەی میکانیك و فیزیا بە هەمان شێوە لەم کۆلێژەدا دەخوێندرێت.

خوێندکار لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و پسپۆڕی وەردەگرێت لە زانستە وەرزشییەکان و پەروەردەی جەستەیی، پاشان دەتوانێت خوێندنی پلەی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا) بەدەستبهێنێت، کە دواتر وەکوو ئەکادیمی دادەمەزرێن لە کۆلێژ و زانکۆکان. 

مەرج و تایبەتمەندی خوێندکارانی ئەم کۆلێژە

  • ئەو خوێندکارانەی کە پێشکەشی ئەم بەشە دەکەن، پێش وەرگیران دەبێت تاقیکردنەوەی توانای جەستەیی بکرێن (اللياقة البدنية) کە کۆمەڵێك پێوەری گرنگن بۆ دیاریکردنی خوێندکاران.
  • تاقیکردنەوەی پزیشکی پێویستە و گرنگی پێدەدرێت وەکوو بەهەند وەرگرتنی چەند لایەنێکی پزیشکی نموونەی درێژی باڵا و لایەنی جەستەیی لە ڕووی تەندروستییەوە.
  • بەتوانا لە زمانی عەرەبی چونکە خوێندنی ئەم بەشە تا ڕادەیەك بە زمانی عەرەبییە.
  • ئارەزوومەندیی و بوونی خولیا و حەزێك بۆ ئەم بەشە، ئەو خوێندکارەی وەرزشەوانە و حەزێکی بۆ وەرزش هەیە دەتوانێت زیاتر لێهاتوو بێت لەم بەشە.
  • توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت. 

بوارەکانی کارکردن

دەرچوی ئەم کۆلێژە دەتوانێت لە کەرتی تایبەت و حکومی کاربکەیت، تا ڕادەیەک بوارەکانی کارکردن پەیوەستە بە بوارەکانی وەرزشەوە، نموونەی بوارەکانی کارکردن:

  • دەرچووی ئەم کۆلێژە دەتوانێت وەکوو وانەبێژ و مامۆستای وەرزش لە خوێندنگەکان دەستبەکار بێت.
  • دەتوانێت وەکوو ڕاهێنەری تیم و یانە وەرزشییەکان دەستبەکار بێت.
  • دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت وەکوو بەڕێوبەر یان یارمەتیدەرە یاخود توێژەر لە زانکۆ و سەنتەری توێژینەوەکانی پەیوەست بە بوارەکانی وەرزش دەستبەکار بێت. 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت


سەرچاوەکان



2101 بینین