شیکاری کەسایەتی لەڕێگەی چاوەوە

له‌لایه‌ن: - ڕاژان ڕاژان - به‌روار: 2024-08-05-18:40:00 - کۆدی بابەت: 13904
شیکاری کەسایەتی لەڕێگەی چاوەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکاری کەسایەتی لەڕێگەی چاوەوە (بەئینگلیزی: Personality analysis from the eyes، بە عەرەبی: تحليل الشخصية من العيون)

شیکاری کەسایەتی لەسەر بنەمای شێوەی چاوەکان

دەکرێت بە وردبونەوە لە شێوەی چاوەکانی کەسێک، تایبەتمەندییە کەسییەکانی ئاشکرا بکرێت و نهێنییە دەروونییەکانی بزانرێت ئەم خاڵانەی خوارەوە ئەمە ڕوون دەکەنەوە:

چاوی نوقمبوو (قوڵ)

دەکرێ بڵێین نزیکترین وەسفی مرۆڤی چاو نوقمبوو ئەوەیە کە کەسێکی گەشبین و ڕۆحیە، کە شتەکان زۆر بە ئەرێنی دەبینێت وە خۆشەویستی بۆ ژیان و ئارەزووی ژیانی هەیە لەگەڵ هەموو ئەوەی کە تێیدایە. ئەستەمە ئەم کەسە بە تێڕوانینێکی گشتی بڕیار بدات یان لە ڕوانگەیەکی دەرەکی سنووردارەوە سەیری شتەکان بکات، بەڵکو گرنگییەکی زۆر بە وردەکارییەکان دەدات، و شتەکان بە هەموو لایەنە وردەکانیان دەکۆڵێتەوە.

چاوی دەرکەوتوو (دەرپەڕیوو)

ئەو کەسانەی چاویان دەرکەوتووە زیاتر ڕەشبین و نەرێنین، زۆرجار بە شێوەیەکی تاریکانە سەیری شتەکان دەکەن و چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە خراپترین شت ڕووبدات. دەشێت بڵێین کە دژایەتی ئەو کەسانە دەکەن کە چاویان دەرکەوتووە، ئەوان گرنگی بە وردەکارییەکان نادەن و سروشتی ئەوان نییە کە پشکنین و وردبینی بکەن بەڵکو پێیان باشە سەرقاڵی ڕواڵەتیان بن و خۆشەویستی خۆیان بۆ ڕواڵەت دەرببڕن.

چاوی گەورە

ئەو کەسانەی چاو گەورەن چەندین سیفەتی باشیان هەیە کە وایان لێدەکات دەوروبەر پێیان سەرسام بن، و سەرنجڕاکێشیەکی تایبەتیان پێدەبەخشێت ئەوان کەسانی دۆستانە و گەرم و گوڕن، هەروەها خاوەنی عەقڵیەتی داهێنەرن کە زۆر جیایان دەکاتەوە لەوانی تر وە هەمیشە دەیاندۆزیتەوە بە جۆش و خرۆش و دەستکردن بە بەدواداچوون بۆ خەونەکانیان و گەیشتن بە ئاواتەکانیان سەرەڕای هەموو ئەم سوودانە، ڕەنگە ئەو ڕاستگۆیی و خۆبەخۆییەی کە هەیانە، بیانخاتە بەردەم ئیستغلالکردن و تەماحی دەوروبەریان.  

چاوی بچووک

لە چاوە بچووکەکانییەوە وەک کەسێکی زاڵ و خۆبەزلزان دەردەکەوێت. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چڕی پشکنین و بەدواداچون بۆ کردارەکانی دەوروبەری، ئەمەش وایلێدەکات بە زەحمەت بتوانێت کەسێکی شایستەی متمانە و مامەڵەی باش بۆخۆی بدۆزێتەوە، بەڵام هەمان ئەم سیفەتە هێز و ناوازەیی لە کارەکانیدا پێدەبەخشێت.  وردبینی کارەکانی بەتەواوی دەکات، و ئەو کەسایەتیە پیشەییە ئاشکرا دەکات کە پێشکەشی کردووە.

چاوی خڕ (بازنەیی)

چاوی خڕ کەسایەتییەکی خەیاڵی ئاشکرا دەکات خاوەنەکانیان لە جیهانێکی تایبەتدا دەژین و بێباکن لە شتەکانی دەوروبەریان تا ڕادەیەک قسەخۆشن و زۆر شت بۆ کەسانی دیکە ئاشکرا دەکەن دەربارەی تایبەتمەندی و پلانەکانیان ، کە ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی دروست بونی کێشە بۆیان، بۆیە باشترە جیاوازی بکەن لە نێوان ئەوەی کە دەبێ بگوترێ و ئەوەی کە دەبێ بە نهێنی بمێنێتەوە.

شیکاری کەسایەتی لەسەر بنەمای ڕەنگی چاو

ئەم خاڵانەی خوارەوە باس لە شیکاری کەسایەتی مرۆڤ دەکەن بە پشتبەستن بە ڕەنگی چاوەکانی:

چاوی ڕەش

سیمای دەمارگیری و خێرایی هەست و سۆز زۆرجار چاوی ڕەشی مرۆڤەکان یاوەری دەکات، سەرەڕای ناسکی هەستەکانیان و سروشتی ناسکیان، ئاسانە وروژاندنیان و ڕاکێشانیان بۆ خولگەی توڕەیی، جگە لەوەش ئیرەیی بە زۆر کەسی تر دەبەن، و ڕەنگە تاکە کەموکوڕییان ئەوە بێت کە نازانن چۆن هەستەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن، یان پێش ئەوەی ڕەفتارێک بنوێنن، بە شێوەیەکی لۆژیکی بیر ناکەنەوە. 

چاوی سەوز

ئەو کەسانەی چاوی سەوزیان هەیە بە ئیرادەی ناوازە و میزاجێکی زۆر تیژ جیا دەکرێنەوە، زۆر سەرسەختن، وە ئەستەمە پاشەکشە بکەن لە بڕیارەکانیان، یان بە ئاسانی بۆچوونەکانیان بگۆڕن . وەک چۆن کەسانی تر زۆرجار بە خراپ و سارد وەسفیان دەکەن، چونکە بە دەگمەن هاوسۆزی خۆیان نیشان دەدەن بۆ یەکێکی دەوروبەریان، ئەوان تەنها سەرقاڵی کارەکانیانن، کارەکانیان خۆش دەوێت و خولیای خۆیان بۆی دەدۆزنەوە.

چاوی هەنگوینی

مرۆڤی چاو هەنگوینی سەرنجی جیاوازی خۆی لەگەڵ ئەوانی تردا دەدات، متمانە بەخۆبوون و خۆبەگەورەزانینێکی زۆریان هەیە، ئەمەش جیایان دەکاتەوە و تایبەتمەندییەکیان پێدەبەخشێت کە خۆی بەسەر ئەوانی تردا دەسەپێنێت، سەربەخۆ و نهێنین؛ و سەرەڕای خۆبەخۆبوونیان، ئەستەمە بۆ ئەوانەی دەوروبەریان تێبگەن کە لە مێشکیاندا چی دەگوزەرێت.

چاوی قاوەیی

کەسانی چاو قاوەیی بە مرۆڤی نەرم و نیان و بە کەرامەت جیا دەکرێنەوە، وە ڕێز نیشان دەدەن ئەوە لە سروشتی خۆیانەوەیە کە دڵسۆزن دوورن لە وابەستەیی، یان بێ مەرج بۆ ملکەچبوون، ئەگینا هەمیشە شایەنی متمانەی دەوروبەر و خێزانن، ڕەنگە هەندێکجار بە شێوەیەکی تر لە سروشتی خۆیان دەربکەون، و کەمێک نامۆ بن، ڕەنگە ئەوە ئازارەکانیان بێت بەهۆی تێکچوونی خەو.


سەرچاوەکان



106 بینین