کۆمەڵێک پرسیار دەربارەی ژیان کە دەبێت لەخۆتی بپرسیت

له‌لایه‌ن: - ڕاژان ڕاژان - به‌روار: 2024-08-05-18:31:00 - کۆدی بابەت: 13903
کۆمەڵێک پرسیار دەربارەی ژیان کە دەبێت لەخۆتی بپرسیت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆمەڵێک پرسیار دەربارەی ژیان کە دەبێت لەخۆتی بپرسیت (بە ئینگلیزی: Questions about life، بە عەرەبی: أسئلة عن الحياة)

پرسیارەکان دەربارەی ژیان

زۆر پرسیاری پەیوەندیدار بە ژیانەوە هەیە کە دەتوانیت بەپێی کەسایەتی خۆت وەڵامی بدەیتەوە، هەندێک لەو پرسیارانەش بەم شێوەیەن:

پرسیار دەربارەی خودی خۆت لە ژیاندا

لێرەدا چەند پرسیارێک دەخەینەڕوو کە دەتوانیت لەبارەی ژیانتەوە لەخۆت بپرسیت: 

  • ئەگەر بتەوێ هەر ئێستا بگریت، ڕوو لە کێ دەکەیت؟
  • کێ هەڵدەبژێریت بۆ سڕینەوەی فرمێسکەکانت؟
  • ئایا هەست بە باشبوون دەکەیت بەرامبەر بە خۆت؟
  • پێت وایە بەختی خراپت هەیە لە ژیاندا؟
  • دوایین جار کەی بوو کە گریایت و لەسەر چی گریای؟
  • چۆن دەتوانیت متمانە بەخۆبون بەدەست بهێنیت؟
  • باوەڕت بە چ حیکمەتێک هەیە لە ژیانتدا؟
  • چ خوویەک ڕۆژانە پراکتیزە دەکەیت و ناتوانیت بەبێ ئەو خووە بەردەوام بیت؟
  • ڕۆژانە چەند جار هەست بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکەیت؟
  • ئایا خۆت وەک خاوەن کەسایەتیەکی دڕندە دەبینیت؟
  • ئایا خاڵی لاوازت هەیە؟
  • چۆن بۆ یەکەمجار لەگەڵ کەسێک گفتوگۆ دەست پێدەکەیت؟
  • ئەگەر کەسێک لە ڕێگادا سووکایەتیت پێ بکات چۆن کاردانەوەت دەبێت؟ یان لێت بدات بۆ ئەوەی خۆی بەسەرتدا بسەپێنێت؟
  • ئەو شتانە چین کە دڵخۆشت دەکەن؟
  • چۆن متمانەت بەخۆت هەبێت؟
  • ئەو شتانە چین کە لێی دەترسیت؟
  • لە کەسێک خۆش دەبیت کە درۆی لەگەڵ کردبیت؟
  • بەهەشت چییە و کام کەسانە بۆی دەرۆن؟
  • کاتێک بۆ یەکەمجار لەگەڵ کەسێک قسە دەکەیت، چ ستایلێک بەکاردێنیت؟
  • دەتوانی لەو کەسانە خۆش بیت کە ئازاریان دایت؟
  • ئەو شتانە چین کە وات لێدەکەن بگری؟

پرسیار سەبارەت بە لایەنی کۆمەڵایەتی لە ژیاندا

لێرەدا چەند پرسیارێک سەبارەت بە ژیانی کۆمەڵایەتی تاک دەخەینەڕوو: 

  • تا چەند لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئێستات ڕازیت یان ناڕازیت؟
  • گەورەترین تەحەدا چییە کە ڕووبەڕووت دەبێتەوە لەکاتی مامەڵە کردن لەگەڵ کەسانی تردا؟
  • ئایا هاوڕێی پێویستت هەیە؟
  • باشترین هاوڕێت کێ یە؟
  • باشترین سیفەتەکانت چین لە کاتی مامەڵە کردن لەگەڵ کەسانی تر؟
  • ئایا دەتوانیت بە ئاسانی هاوڕێیەتی دروست بکەیت؟
  • ئایا گوێگرێکی باشی هاوڕێکانتی؟
  • ئایا هاوڕێکانت ڕوو لە تۆ دەکەن ئەگەر پێویستیان بە ئامۆژگاری بێت سەبارەت بە شتێک؟

پرسیار دەربارەی ژیان لە داهاتوودا

لێرەدا چەند پرسیارێکی ژیان سەبارەت بە داهاتوو دەخەینەڕوو: 

  • ئایا بەشێک لە خەونەکانت بەدەست هێناوە؟
  • چۆن باسی داهاتوو دەکەیت؟
  • چۆن وەسفی کەسایەتی خۆت دەکەیت لە داهاتوودا؟
  • لە کوێ خۆت دەبینیەوە کە لێی بژی لە داهاتوودا؟
  • لە داهاتوودا لە چ خولیایەکدا خۆت بە شارەزا دەبینیت؟


سەرچاوەکان



154 بینین