ڕێگاکانی لەبەرکردن بە خێرایی

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-30-02:24:00 - کۆدی بابەت: 6436
ڕێگاکانی لەبەرکردن بە خێرایی

ناوه‌ڕۆك

چۆن ڕێگەیەک بۆ لەبەرکردن بە خێرایی

ڕێکخستنی شوێنی خوێندن 

پێویستە ئەو ژینگە ئامادە بکرێت کە تاک تێیدا دەخوێنێت و تێیدا دەحەوێتەوە، دەکرێت مرۆڤەکان ژینگەیەک ھەڵبژێرن سەرقاڵیان نەکات، ھەندێک کەسی دیکە لە شوێنە گشتییەکاندا دەحەوێنەوە، بۆیە دەبێت تاک ئەو شوێنە دیاریبکات کە پێی گونجاوە، پاشان ئامادەکرنی کەشێکی گونجاو تێیدا، دەتوانێت چا بخواتەوە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە خواردنەوەی چای سەوز وەک چالاککەرێکی سروشتییە بۆ باشکردنی بیرەوەری. 

نوسینی تێبینی 

تاک سەرەتا دەتوانێت لەڕێی نوسینی زانیارییەکانەوە بە خێرایی لەبەریان بکات، پاشان دووبارە نوسینەوەیان، ئەمەش یارمەتی تاک دەدات ئەو خاڵانە دیاریبکات کە پێویستە لەبەریان بکات، ھەروەھا ئەنجامدانی ئەم کارە لەکاتی گوێگرتن لە تێبینی دەنگی یارمەتیدەرە لە لەبەرکردنی زۆرێک لە زانیارییەکان، ئەمە بە شێوەیەکی تایبەت بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ھەنگاوەکان یەک لەدوایی یەک لەبەربکەن. 

کورتکردنەوە 

تاک دەتوانێت ھەر بەشێک کە دەیخوێنێت کورتی بکاتەوە لەو کاتانەی دەیەوێت لەبەریان بکات، ئەم ڕێگەیە پێویستی بەوە ھەیە تاک بیر لەوە بکاتەوە کە دەیخوێنێتەوە و بیخەمڵێنێت و دووبارە فێریان ببێتەوە، تاک دەتوانێت بیرۆکە وەربگرێت لەوەی فێریبووە، پاشان ھەوڵبدات لەسەر حاڵەتی خەیاڵی بیانچەسپێنێت، ئەمەش وادەکات پەیوەندی دەماری لە مێشکدا دروست بببێت بەم شێوەیەش بیرگە بەھێزتر دەبێت.

دووبارە کردنەوەی زانیارییەکان 

وا باشە تاک ھەر دێڕێک لە نووسینێکدا چەند جارێک دووبارە بکاتەوە، پاشان ھەوڵدان بۆ بیرھاتنەوەی بەبێ سەیرکردنی، لەکاتی لەبەرکردنی بەشێک لە نووسینێکی دیاریکراو تاک دەتوانێت بەسەریەکەوە لەبەری بکات، لەڕێی زیادکردنی زانیاری نوێوە بۆ ئەوەی لە سەرەتاوە فێری بووە، ئەمە یارمەتی پاراستنی زانیارییەکان دەدات لە بیرەوەری کورتدا بۆ پاراستن لە نەمان، و تاک دەتوانێت بەردەوام بێت لەسەری تاکو بڕگەیەک لە نوسینەکە یان بەشێک لە نوسینەکە لەبەردەکات، و نابێت بچێتە سەر بەشێکی دیکە تاکو ئەو بەشەی کە دەیخوێنێت بە تەواوەتی لەبەردەکات.

بەستنی بیرۆکەکان بە یەکەوە 

تاک دەتوانێت بابەت بە شێوەیەکی خێراتر لەبەربکات لەڕێی بەستنی ئەو بابەتانەی ھەوڵی فێربوون و لەبەرکردنیا دەدات، لەگەڵ ئەو بابەتانەی دەیزانێت، وا دەردەکەوێت کە پەیوەندی عەقلی تایبەت بە زانیارییەکی دیاریکراو لەگەڵ ئەو زانیارییەی کە دەیزانێت ھەیە، بەم شێوەیە دەتوانێت زووتر بەبیری بێتەوە.

دابەشکردنی تێبینییەکان 

دابەشکردنی تێبینییەکان بۆ چەند بەشێکی دیاریکراو لە چەند کۆمەڵەیەکدا  یارمەتیدەرە لە بیرھاتنەوەیان بە شێوەیەکی خێراتر، ئەم کارە بە شێوەیەکی تایبەت یارمەتی بۆ ئەو فێرخوازانەی بەزۆری لە ڕێی چاو دوتوانن وانەکانیان لەبەربکەن، بەتایبەت ئەو کاتەی خوێندکار ڕەنگ بەکاردەھێنێت بۆ جیاکردنەوە لە نێوان بابەتەکاندا، ئەمە یارمەتی جیاکردنەوەی زانیارییەکان و دەستکردن بە تۆمارکردنی لە مێشکدا دەدات.


سەرچاوەکان



1253 بینین