چۆن ئافرەت دەبێتە کەسێکی دڵخۆش لە ژیانیدا

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-09-02-16:32:00 - کۆدی بابەت: 6476
چۆن ئافرەت دەبێتە کەسێکی دڵخۆش لە ژیانیدا

ناوه‌ڕۆك

چۆن ئافرەت دەبێتە کەسێکی دڵخۆش؟

گرنگیدان بە جەستە 

بایەخدان بە خوود و گرنگیدان بە تەندروستی جەستە و دەروونی یارمەتیدەرە لە ھەستکردن بە دڵخۆشی، ھەبوونی جەستەیەکی ڕێک و جوان لە ئافرەتدا زیاتر ھەستی متمانە بەخۆبوون و ئارامی پێدەبەخشێت، لەو کارانەی دەتوانرێت پێیانەوە پابەند ببیت بۆ بەدەستھێنانی ئەم ھەستە ئەمانەن:

١- ئەنجامدانی وەرزش: باشترە بە بەردەوامی وەرزش ئەنجام بدرێت، وەک ڕێکردن بۆ ماوەی دە خولەک لە ڕۆژێکدا، ئەنجامدانی وەرزش بە ڕێگەیەکی نایاب دادەنرێت بۆ بەدەستھێنانی جەستەیەکی گونجاو، ھەروەھا مێشک چالاک دەکات و وزە بە جەستە دەبەخشێت. 

٢- خواردنی خۆراکی تەندروست: خواردنی خۆراکی تەندروست وەک سەوزەوات و پرۆتینی بێ چەوری و دوور کەوتنەوە لە شیرینی و خواردنی خێرا، یارمەتیدەرە لە پاراستنی کێشی جەستە و بەخشینی وزە بە جەستە و ھێشتەوەی بە تەندروستی.

٣- خەوتن بە ڕێژەیەکی پێویست: خەوتن بۆ چەند کاتژمێرێکی پێویست گرنگە بۆ بەخشینی وزەی پێویست بە جەستە بە مەبەستی بەجێھێنانی چالاکی جیاواز، ھەروەھا ھەستی ئارامی و ئەرێنییانە دەبەخشێت بە تاک، و جەستە چالاک دەکات، بۆیە باشترە لە شەودا و بۆ ماوەی ھەشت بۆ نۆ کاتژمێر بخەویت. 

حەوانەوە

ئافرەت شیاوی ئەوەیە ھەندێک کات لە ڕۆژدا ببەخشێت بە خۆی تاکو ھەست بە حەوانەوە و ئاسوودەیی بکات، وەک ئەنجامدانی ھەندێک ڕاھێنانی یۆگا، و وەستان لە بیرکردنەوە و ڕزگاربوون لە دڵەڕاوکێ و ماندوویی، ھەروەھا یارمەتی دەدات لە نوێکردنەوەی وزەکەی بۆ بەردەوام بوون لە کارەکەی بە تەرکیزیزێکی زیاترەوە، وە دەتوانێت فێری ئەنجامدانی ڕاھێنانی یۆگا ببێت لەڕێی سەیرکردنی ڤیدیۆ لە ئینتەرنێتدا، یان بەشداریکردن لە خولی فێربوونی یۆگا.

بیرکردنەوە لە یادەوەرییە جوانەکان 

مرۆڤەکان دەتوانن دەست بەسەر بیرکردنەوەکانیاندا بگرن، کە ھەر بەشێک لە مێشک دەتوانرێت چالاک بکرێت لەڕێی ڕاھێنانەوە، بۆیە دەتوانرێت ئەو ناوچانەی مێشک بەھێز بکرێن کە بەرپرسیارن لە بەبیرھاتنەوەی شتە ئەرێنییەکان،  لەڕێی تەرکیز کردنە سەر بیرکردنەوە لە یادەوەری و ڕووداوە ئەرێنییەکان، خۆ بەدوورگرتن لە بیرکردنەوە لە ڕووداوە نەرێنییەکان بە زۆری، کەمکردنەوەی سەیرکردنی ھەواڵی خراپ لە تەلەفزیۆندا بە درێژایی کات.

چەند ئامۆژگارییەکی دیکە بۆ ژیان بە دڵخۆشی 

چەندین ئامۆژگاری ھەیە ئافرەت لە ژیانیدا دڵخۆش دەکات، لەوانە:

١- قسەکردن لەگەڵ ھاوڕێدا، و داواکردنی ھاوکاری لێیان لەکاتی پێویستی.

٢-ڕێکردن بۆ ھەندێک کات لە کەشێکی کراوەدا، بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەیی کاتژمێرێک لە ڕۆژێکدا، ڕێکردن باری دەروونی بەشێوەیەکی دیار باش دەکات.

٣- گوێگرتن لە میوزیکی کلاسیکی.

٤- گەرماوکردن بە زەیتی تەندروست و گوڵ.

٥- بازاڕکردن و کڕینی پێداویستییەکان.

٦- سەماکردن، کە یارمەتیدەرە لە نەھێشتنی ھەستە نەرێنییەکان، و باری دەروونی باش دەکات.


سەرچاوەکان



878 بینین