وردەکیسی هێلکەدان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-01-28-14:32:00 - کۆدی بابەت: 1733
وردەکیسی هێلکەدان

ناوه‌ڕۆك

وردەکیسی هێلکەدان


چ خواردنێک خراپە و کامەیان باشە؟


لەو کەسانەی وردەکیسی هێلکەدانیان هەیە، ئەمانە نابێ بخورێن، یان زۆر کەم بخورێن

  1. شه‌کر و شیرنی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌کری دروستکراویان تێدایه‌ ۰ 
  2. خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان وکحولیه‌کان .
  3. برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له‌ ئاردی سفر دروست ئه‌کرێن : وه‌ک نان و سه‌موونی سپی ۰ 
  4. چه‌وریه‌ چڕه‌کان :وه‌ک ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌ز و چه‌وری و گۆشتی سوور و پێستی مریشک ۰ 
  5. شیر و به‌رهه‌مه‌کانی : پێویسته‌ زۆر که‌می لێ بخورێت و باشتره‌ نه‌خورێت ، هه‌روه‌ها شیری سویا نابێت بخورێت ۰
  6. فاست فوود : وه‌ک گه‌س و هه‌مبه‌رگر و پیتزا ۰ 
  7. گۆشتی دروستکراو :وه‌ک گۆشتی قوتوو و ستیک و که‌نتاکی و باستڕمه‌۰ 
  8. شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌ کراو ۰ 
  9. ماده‌ی کاڤیین وێنه‌ی چا و قاوه‌ : نابێت ڕۆژانه‌ دوو کووپ زیاتر بخورێته‌وه‌ و چای سه‌وز و قاوه‌ی سه‌وز باشتره‌ ۰ 
  10. حه‌پی شیرین کردن و ماده‌ تام شیرینه‌کان که‌ له‌ بری شه‌کر به‌کار دێن ۰

 

ئه‌و خۆراکانه‌ی به‌سوودن بۆ کۆنیشانه‌ی وردەکیسی هێلکه‌دان

  1. ئه‌و خۆرانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ئۆمێگا :وه‌ک ماسی سه‌لمۆن و گوێز و بادام ۰ 
  2. سپێناخ و بڕۆکلی و گێزه‌ر و ته‌ماته‌ و بیبه‌ری سوور و زه‌رد ۰ 
  3. میوه‌ :به‌ تایبه‌ت کیوی و قه‌یسی و شلێک و توو و تووتڕک و هه‌رمێ و گره‌یب فرووت ۰ 
  4. زه‌یتی زه‌یتوون و که‌تان و گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌ :بۆ چێشت لێنان به‌کاربێن ۰ 
  5. ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین ( A ,B1 , B2 ,B3 , B6 , B12, C, D , E) و فۆلیک ئه‌سید و ئاسن و زنک و مه‌گنسێوم و سلنێوم و کرۆم و مه‌نگه‌نیز ۰


سەرچاوەکان



3378 بینین