زانستی توێکاری

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-19-13:10:00 - کۆدی بابەت: 6629
زانستی توێکاری

ناوه‌ڕۆك

جەستەی مرۆڤ

جەستەی مرۆڤ بریتییە لە پێکەوەنراوی فیزیایی جەستە کە لە یەکگرتنی ژمارەیەکی بێشومار خانە پێکدێت کە شانەکان دروست دەکەن، دواتریش شانەکان پێکەوە ئەندام پێکدێنن و ئەوانیش لای خۆیانەوە یەکدەگرن بۆ دروستکردنی کۆئەندام و گەورەتر لەوەش جەستەی مرۆڤ، زاناکان لە هەموو بەشەکانی جەستە دەکۆڵنەوە و لە نێویشیاندا خانە کە یەکەی سەرەکی دروستکردنی جەستەی زیندەوەرانە، هەروەها زانستی خانەناسی لێی دەکۆڵێتەوە، دواتر زاناکان گرنگی دەدەن بە بۆماوە ماددە کە بنەمای هەموو بەشەکانی ناوەوە و دەرەوەی جەستەیە، وەکوو (ڕووکاری دەرەوە وەکوو ڕەنگی قژ و چاوەکان و ڕەنگی پێست، هەروەها دەکرێت توێژینەوە بکرێت لە بەشەکانی ناوەوەی مرۆڤ و وردەکارییەکانی لە ڕێگەی زانستی توێکارییەوە.

ناساندنی زانستی توێکاری

لێکۆڵینەوە لە زانسیی توێکاری بنەمای چەندین زانستی ترە وەکوو زانستی پزیشکی، زانستە زیندەییەکان، دەرمانسازی و چەندین زاستی تر، زانستی توێکاری ئەو زانستەیە کە لە زیندەوەران دەکۆڵێتەوە وەکوو مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەک لە ڕێگەی چاودێری زیندەوەرەکە و وردەکارییەکانی ژیانی و لێکۆڵینەوە لە بونیادی ئەندامەکان و ئێسکەکان و ئەرکەکانیان، لە پێشوودا زانستی توێکاری پشتی بەستووە بە ناسینی جەستە لە ڕێگەی چارەسەری برینەکان و یارمەتیدانی ئافرەتان لە کردەی منداڵبووندا و چاککردنی شکاوییەکان، ئەویش بەهۆی رێگری زۆر لە توێکاری جەستەی مرۆڤەکان، کە یەکەم کەسانێک کە هەوڵی توێکارییان دابێت زانا یۆنانییەکان بوون بەر لە زایین، لە سەدەی دووەمیشدا زانای یۆنانی جالین هەستا بە کۆکردنەوەی هەموو زانیارییەکانی زانایانی پێشوو، پاشان هەستا بە دانانی بنەما سەرەکییەکانی زانستی توێکاری و پزیشکی کردەیی، دواتر دووەم خاڵی گۆڕانکاری ڕوویدا لە زانستی توێکارییدا لە سەدەی ١٦دا کە فیسالۆس پەرتوکێکی پێکهاتەیی گەورەی نوسی کە ناوی نرا حەوت پەرتووکەکە دەربارەی بونیادی جەستەی مرۆڤ، کە بووە ڕێنیشاندەری چەندین قوتابی و توێژەر بۆ گەڕانی جددی بۆ زانستی توێکاری و هەوڵدان بۆ فراوانکردنی.

کایەکانی خوێندنی زانستی توێکاری

زانستی توێکاری زانستێکی تریش لەخۆ دەگرێت ئەویش زانستی شانەناسییە کە لە شانەکانی جەستە دەکۆڵێتەوە و دابەشیان دەکات و جۆرەکانیان دیاریدەکات، کە لە چەندین کایەدا بایەخی تایبەتیان هەیە، لەوانەش:

١- خوێندنی پیشەیی: کە ئەو کەسانەی تایبەتمەندی زانستی توێکاری و شانەناسین توانای دەرسدانی خوێندکارانی قوتابخانە و زانکۆکانیان هەیە بۆ لایەنە بیردۆزییەکەی، وەکوو ناساندنی زانستی توێکاری و شانەناسی و جۆرەکانی و بەشەکانی جەستە، هەروەها لایەنی کردەیی وەکوو ئامادەکردنی نموونەی ژێر وردبین لە شانەکانی جەستە و خوێندنی تیبەتمەندییەکانی و توێکاری بۆ کردنی.

٢- دەستنیشانکردن: دەستنیشانکردنی نەخۆشی یەکێکە لە بوارەکانی توێکاری و شانەناسی بۆ ئەوانەی دەخوێنن لە بواری پزیشکیدا، کە دەتوانن شیکردنەوە بکەن بۆ نموونە وەرگیراوەکانی جەستەی مرۆڤ و ئاژەڵانی تریش، هەروەها ئاسانکاری لە شیکردنەوەیدا لەگەڵ پسپۆڕی شیکردنەوە و تاقیگە پزیشکییەکان.

٣- پزیشکی دادوەری: زانستی توێکاری و شانەناسی هاوکارن لە بەدواداچوونەکانی پزیشکی دادوەری و گەڕانی جینی لە ڕێگەی شیکردنەوەی ئەندامەکانی جەستە و شانەکانی و دۆزینەوەی هۆکارەکانی مردنی لەناکاو بەنموونە.

٤- زانستی شوێنەوارناسی: کە خوێندنی زانستی توێکاری و شانەباسی هاوکاری شوێنەوارناسەکان دەکات لە ڕوونکردنەوەی نموونە زیندەییەکان کە لە چەند ناوچەیەکی شوێنەواری دیاریکراو دەرهێنراون.


سەرچاوەکان



1229 بینین