تەزینی قاچ

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-30-19:24:00 - کۆدی بابەت: 7048
تەزینی قاچ

ناوه‌ڕۆك

تەزینی قاچ چییە؟

هەستکردن بە تەزینی قاچ بە گوێرەی کات حاڵەتێکی ئاساییە، گۆڕانی کەشوهەوا و هەروەها هەڵبژاردنی شێوازی ژیانکردنی گونجاو و تەندروست، لە هۆکارە گرنگەکانی تەزینی قاچن، هەروەها ڕێکخستنی ئەم هۆکارانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نیشانەکان.

گرنگترین نیشانەکانی تەزینی قاچ

لەوانەیە چەندین هۆکاری جیاواز بۆ تەزینی قاچەکان هەبن هەر لە گۆڕانی کەشوهەوا و نەخۆشییە دەمارییەکان و سوڕی خوێن و چەندانی دیکە، بەڵام گرنگترتن هۆکارەکانی تەزینی قاچەکان بریتین لە:

کەشوهەوای سارد

تەزینی قاچ لە کەش و هەوای ساردا باوترو، هەرچەندە تەزینی قاچەکان لە کەشوهەوای گەم و مامناوەندا ئاماژەیە بۆ هەبوونی چەند کێشەیەکی تەندروستی، تەزینی قاچەکان لە وەرزی زستاندا یەکێکە لە کاردانەوە ئاساییەکانی جەستە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ سەرما، چونکە کاتێک جەستە دەڕواتە ناو کەشوهەوایەکی ساردەوە، دەمارەکانی کۆتایی جەستەوە وەک دەمارەکانی دەست و قاچەکان سڕدەبن و سارد دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ ئەم ناوچانە، و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی گەرمی جەستە، پەلەکان بەشێکن لە ئەندامە سەرەکی و دوورەکانی جەستە، هەر بۆیە کەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ ئەم بەشانەی جەستە لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی لێشاوی خوێن و گەرمی بۆ بەشە گرنگەکانی دیکەی جەستە، هەروەها بە تێپەڕبوونی کات ئەم کەمبوونەوەیە لە لێشاوی خوێن دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە دەمارەکانی لەشدا، لە ئەنجامدا ڕەنگێکی شینباو بە دەمارەکان دەبەخشێت، هەروەها بە تێپەڕبوونی کات، لەش دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی کاتێک کە دووبارە گەرم دەبێتەوە، چونکە ئەم نیشانانە نیشانەی توند و جدی نین.

پەستانی بەرز و نیگەرانی

کەوتنە ناو بارودۆخەکانی وەک نیگەرانی و پەستانی بەرز هۆکارن بۆ تەزینی قاچەکان، چونکە تەزینی قاچ یەکێکە لە وەڵامە سروشتییەکانی جەستە بۆ بارودۆخەکانی وەک پەستان و نائارامی و دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی هۆڕمۆنی ئەدریناڵ بۆ ناو دەمارەکانی خوێن کە بەرپرسیارە لە بەرزبوونەوەی پەستان، هەروەها بە شێوەیەکی بەردەوام ئەدریناڵ دەبێتە هۆی گوشین و تەسکبوونەوەی دەمارەکان بەمەش لێشاوی خوێن بۆ ناوچە دوورەکانی جەستە کەمدەبێتەوە، بەڵام تەزینی قاچەکان وەک وەڵامدەرەوەیەک بۆ بەرزی فشار و پەستان وادەکات کە جەستە وزەیەکی یەدەگ پەیدا بکات و هەروەها ئەم وزەیە ئامادە دەکات بۆ هەر بارودۆخێکی نەخوازراوی جەستە کە لەوانەیە ڕووبدات لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پەستان. هەروەها جیهانی مۆدێرن پڕە لە فشار و پەستان، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە هەموویان ڕاستەوخۆ جەستە دەخەنە ناو بارودۆخێکی مەترسیدارەوە، بەڵام ئەم وەڵامدانەوەیە ئەگەر بە شێیوەیەکی ئاسایی زیادیکرد، ئەوا زیانەکەی لە یارمەتیدانەکەی زیاتردەبێت، لەبەرئەوە کەمبوونەوەی پەستان و نیگەرانی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نیشانەکانی ئەم بارودۆخانە.

کێشەکانی سوڕی خوێن

دەست و قاچەکان هەست بە سەرمایەکی زۆر دەکەن بەتایبەتی کاتێک کە پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە، چونکە سەرما دەبێتە هۆی دەست بەسەرداگرتنی لێشاوی خوێن، کێشەکانی سوڕی خوێن باوترین هۆکاری تەزینی قاچەکانن، ئەو کەسانەی کە هەمیشە کێشەی سوڕی خوێنیان هەیە بە بەردەوامی ڕووبەڕووی بەدەستنەهێنانی گەرمی پێویست دەبنەوە و ئەمەش لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی تەزینی دەست و قاچەکان، لاوازی سوڕی خوێن دەکرێت کۆمەڵە هۆکارێکی جیاوازی هەبێت، بۆ نموونە، هۆکارەکانی وەک شێوازی ژیانی تەمەڵانە و زۆردانیشتن دەبنە هۆی کەمبوونەوەی سوڕی خوێن لە لاقدا و لە ئەنجامدا تەزینی قاچەکان دروست دەبێت، هەروەها جگەرەکێشان لێشاوی خوێن بۆ ناوچەکانی جەستە زۆر زەحمەتتر دەکات، لەبەرئەوە ئەو کەسانەی کە جگەرەکێشان زیاتر هەست بە تەزینی قاچەکانیان دەکەن، هەروەها بەرزی ئاستی کۆلیسترۆڵ و نەخۆشییەکانی دڵیش دووبارە هۆکارن و دەبنە هۆی تەزی قاچ.

کەمخوێنی

کەمخوێنی بارودۆخێکە کە کاتێک ڕوودەدات کە مرۆڤ ژمارەی خرۆکە سوڕەکانی خوێن لە جەستەیدا بە شێوەیەکی ئێجگار زۆر دادەبەزێت و کەمدەبێتەوە، کە ئەمەش بەهۆی کۆمەڵە هۆکارێکی وەک کەمی ئاسن، کەمی ڤیتامین B12، کەمی کانزای فلۆت و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلەوە پەیدادەبێت، هەروەها کەمخوێنی یەکێک لە باوترین و توندترین هۆکارەکانی تەزینی قاچ، زۆرینەی جار کەمخوێنی لە کاتی ئەنجامدانی ڕێجیم و بەکارهێنانی دەرمانەکانەوە پەیدادەبێت، هەر بۆیە باشترین ڕێگا ئەوەیە کە کاتێک هەستت بە نیشانەکانی کەمخوێنی کرد لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ گفتوگۆ بکەیت و شوێن چارەسەر و ڕێنماییەکانی بکەویت.

نەخۆشی شەکرە

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەکەونە ژێر مەترسی کێشەکانی سوڕی خوێن و دەرئەنجامەکانی وەک تەزینی دەست و قاچەکان، بە گشتی بەرزی ڕێژەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی دەمارەکانی خوێن و کەمبوونەوەی خوێنی ڕۆشتوو بۆ شانەکانی لەش، کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی تەزینی قاچەکان، لە هەندێک خەڵکدا نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی شەکرەی پەلەکان، کە زیان بە دەمارەکانی شەکرە (ئەو دەمارانەی کە شەکرە زۆر کاریگەری دەکاتە سەریان) دەگەیەنێت، و ئەم زیان گەیاندنی دەماری شەکرەیە بە زۆری لەو کەسانەدا ڕوودەدات کە شەکرەیەکی بەرز و کۆنتڕۆڵ نەکراویان هەیە بۆ ماوەیەکی دێژ، هەروەها هەندێک لە نیشانەکانی دیکەی زیانی دەماری شەکرە ئەوەیە کە دەبێتە هۆی سڕبوون و سووتان و ئازاری بەشێکی قاچ و هەروەها لەوانەیە نیشانەکان لە شەواندا خراپتر ببن.

ناڕێکییەکانی دەمار

ناڕێکییەکانی دەمار لەوانەیە هۆکارێکی دیکەی تەزینی قاچەکان بێت، لەوانەیە دەمارەکان بەهۆی نەشتەرگەری یاخود ڕووداوێکەوە زیانیان پێبگات، یاخود لەوانەیە بە هۆی نەخۆشییەکی دیاریکراوەوە بێت، هەروەها نەخۆشی پەلەکان لەوانەیە بە هۆی نەخۆشییەکانی جگەر و گورچیلە و هەورکردنەکان و یاخود بۆماوەییشەوە دروست ببن کە دەبنە هۆی سڕبوونی قاچەکان، لەوانەیە چارەسەرکردنی نیشانەکانی وەک تەزینی قاچ، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارەکەت بدات لە کاتی گەڕان بەدوای چارەسەرێکی تایبەتدا.


سەرچاوەکان



1952 بینین