ناوهڕۆك
ناساندن
تەلیسکۆپی بۆشایی (بە ئینگلیزی: Hubble Space Telescope) یەکەمین سەرچاوەی چاودێری پێشکەوتووە کە لەسەر خولگەی دەوری زەوی جێگیر کراوە و باشترین وێنەی گەردونی پێشکەش بە گەردوونناسان کردووە. تەلیسکۆپەکە لە بۆشایی دەرەوە دانراوە و بە تەواوی دەکەوێتە سەرووی چینی بەرگە هەوای ڕووی زەوی، هەروەها چەندین وێنەی ناردوەتەوە لە ڕووناکی، ڕوونی، و وردەکاریدا زۆر باشترە لە تەلیسکۆپەکانی تر کە لەسەر زەوی بە هاوێنە هاوشێوەکان جێگیر کراون.
دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا کارەکانی ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ١٩٧٧ پەسەند کرد، تەلیسکۆپی بۆشایی هابڵ لەژێر سەرپەرشتی دەزگای ناسا (بە ئینگلیزی NASA) لە ئەمریکا دروستکرا و بە ناوی گەردوونناسی بەناوبانگ ئێدوین ھابڵ ناونرا. لە ٢٥Mی نیسانی ساڵی ١٩٩٠ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا کە بە ٦٠٠ کم لە سەرووی زەویەوە دانرا, وێنە نێردراوەکانی ئەم دووربینە ھاوکاری گەردوونناسەکانی کرد بۆ تێگەشتنی زیاتری ڕاستییەکانی گەردوون و دۆزینەوەی زۆرێک لە نهێنی و نەزانراوە گەردوونییەکان و دەستنیشان کردنی تەمەنی زەوی بە دروستی کە بریتییە لە ١٣٫٧ ملیار ساڵ.
پێکهاتەی تەلیسکۆپەکە
تەلیسکۆپی هابڵ ڕەنگدانەوە گەورەکەی لە ڕێی ئاوێنەی بینایی ڕووناکی لە تەنە ئاسمانییەکانەوە کۆ دەکاتەوە و بۆ دوو کامێرا بە دوو دیمەن (کە تیشکدانەوە جیا دەکاتەوە بۆ ناو پانتاییەک و شەبەنگەکەی تۆمار دەکات) ئاڕاستەی دەکات. ئەم تەلیسکۆپە ئاوێنەیەکی سەرەکی ٢٤ مەتری، ئاوێنەیەکی لاوەکی بچووکتر، و ئامێرە جۆراوجۆرەکانی تۆمارکردنی هەیە کە دەتوانن ڕووناکی بینراو و سەروو بنەوشەیی و ژێر سوور بدۆزنەوە. گرنگترین شتی ئەم ئامێرانە کامێرای هەسارەییە بە پانی زەوی، دەتوانێت وێنەی پانتایی زەوی یان بەرزی وردەکاری هەسارەکان و تەنی گەلەئەستێرەیی و دەرەوەی گەلەئەستێرەیی بگرێت. ئەم کامێرایە دیزاین کراوە بۆ بەدەست هێنانی وێنە وردبینیەکان کە ١٠ جار گەورەتر لە گەورەترین تەلیسکۆپی سەر زەوی دەردەچن. کامێرایەکی تەن کاڵ دەتوانێت ٥٠ جار کاڵتر لە هەر شتێکی چاودێری کراو وێنەیەک پشان بدات لە تەلیسکۆپەکانی زەوییەوە، دیمەنی تەنێکی کاڵ داتا لەسەر پێکهاتەی کیمیایی تەنەکان کۆ دەکاتەوە.
کارکردنی تەلیسکۆپەکە
نزیکەی یەک مانگ دوای دەستپێکردن، دەرکەوت کە ئاوێنە سەرەکییە گەورەکەی تەلیسکۆپەکە لەسەر شێوەیەکی هەڵەیە بە ڕێکارەکانی تاقیکردنەوەیەک هەڵەی دروستکەری ئاوێنەکە پێی زانرا. دەرەنجامی کەم و کوڕی بینایی و پچڕانی نائاسایی بووە هۆی ئەوەی ئاوێنەکە لێڵی بەرهەم بهێنێت نەک وێنەی تیژ. هەروەها کێشەکانی تەلیسکۆپەکە لەگەڵ خولپێوەکان و زنجیرەی هێزی خۆر پەرەی سەند. لە ٢ بۆ ١٣ـی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣، ئەرکێک لە کەشتی ئاسمانی ناسا بە ناوی ئەندەڤۆر هەوڵی چاککردنەوەی سیستەمی بینایی و کێشەکانی تری تەلیسکۆپەکەی دا، لە پێنج دەرچوونی ئاسمانەوانەکاندا، شوێنی کامێرای هەسارەیی پانی تەلیسکۆپەکەیان گرتەوە و ئامێرێکی نوێیان دامەزراند کە ١٠ ئاوێنەی بچووکی تێدایە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوە ڕووناکییەکان لە ئاوێنەی سەرەتاییەوە بۆ سێ ئامێرە زانستیەکەی تر. ئەرکەکە سەرکەوتنێکی سەلماند و تەلیسکۆپەکە لەو ماوەدا بە تەواوی توانای خۆی دەستی بە کار کرد، وێنەی سەرنج ڕاکێشی دیاردە جۆراوجۆرەکانی گەردوونی گەڕاندەوە.
سێ ئەرکی دواتری کەشتی بۆشایی لە ١٩٩٧، ١٩٩٩، و ٢٠٠٢ خولپێوەکانی تەلیسکۆپەکەی چاککردەوە و ئامێرە نوێیەکانی زیاد کرد کە لە نێویاندا نیشاندەری ژێر سووری نزیک و کامێرایەکی پانی مەیدانی تیادابوو، کۆتا ئەرکی کەشتییەکە بۆ خزمەتگوزاری تەلیسکۆپی هابڵ، کامێرایەکی نوێ و دیمەنێکی سەرووبنەوشەیی بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی پێکرد.
دۆزینەوەکانی تەلیسکۆپی هابڵ شۆڕشی ئەستێرەناسی بەرپاکرد، تەلیسکۆپەکە وێنەی ئەستێرە گەنجەکانی گرت لەگەڵ دیسکەکان کە لە کۆتاییدا دەبنە سیستەمی هەسارەیی، کێڵگەی قووڵی هابڵ، وێنەی نزیکەی ١٥٠٠ گەلەئەستێرە و پەرەسەندنی گەلەئەستێرەیی لەسەر تەواوی مێژووی گەردوون ئاشکرا کرد.