پارێزگای کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-26-17:32:00 - کۆدی بابەت: 8048
پارێزگای کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پارێزگای سنە یان پارێزگای کوردستان (بە فارسی: استان کردستان، بە ئینگلیزی: Kurdistan Province) یەکێکە لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕاستیدا یەکێکە لە پارێزگاکانی وڵاتی ئێران، شاری سنە ناوەندی شارەکەیە و دەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتی ئێرانەوە. ڕووبەری ئەم پارێزگایە ٢٩,١٣٧ کیلۆمەتری دووجایە کە دەکاتە ١.٧٪ـی کۆی ڕووبەری ئێران. ٢٠٠ کیلۆمەتر لەگەڵ هەرێمی کوردستان سنووری هەیە و بەشێکی زۆری شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لەخۆی دەگرێت.

جوگرافیا

پارێزگاکە دەکەوێتە سەر دەشتاییەکانی زنجیرەچیای زاگرۆسی ناوەڕاست، لە باکوورەوە بە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و زەنجان و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ هەمەدان و زەنجان، لە باشوورەوە لەگەڵ کرماشان و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق سنووردارە.

ناوچەیەکی نیمچەشاخاوییە و کۆمەڵێک دەشتی بەرز لەخۆی دەگرێت. کەمترین لوتکەکانی پارێزگاکە ٢,٤٠٠ مەترە لەسەر ڕووی دەریا. بەرزترین لوتکەی کێوی شاهۆیە کە ٣,٣٠٠ مەتر لەسەر ڕووی دەریا بەرزە و نزمترین لوتکەش ناوچەی ئالووتە لە شاری بانە کە ٩٠٠ مەتر بەرزە.  

ناوی پارێزگا

لە ئێران بە پارێزگاکە دەوترێت پارێزگای کوردستان بەهۆی ئەوەی زۆرینەی دانیشتوانی کوردن، بەڵام کوردەکان بە پارێزگای سنەی دەبینن و وەک پارێزگایەکی کوردستانی گەورە سەیری دەکەن.

زمان

زیاتر لە %٩٧ـی دانیشتوان کوردن و بە کوردی قسە دەکەن، کە زۆرینەیان بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی و ژمارەیەکیش بە شێوەزارەکانی هەورامی و کەلهووڕی قسە دەکەن.

ئایین

بەپێی ئەو بەڵگە و دەستکردانەی پێش ئیسلام بەدەستهاتوون زۆربەی خەڵکی کوردستان زەردەشتی بوون و ئەمڕۆ زۆرینەی خەڵکی ئەم پارێزگایە موسڵمان و سوننەن و پەیڕەوی مەزهەبی شافیعیین. بەشێکیشیان شیعەن کە زۆرینەیان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکە نیشتەجێن. بەشێکی کەمی مەسیحی و بێ ئایین و جوولەکەی تێدایە. 

گەورەترین مەراسیمی ئایینی کە لە ناوچەکە بکرێت مەراسیمی پیر شالیارە لە هەورامانی تەخت.

دانیشتوان

ڕێژەی دانیشتوان لە کۆتا ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦ بەمشێوەیەیە، ئەم ژمارەیەش بەسەر ٤٧١٣١٠ دابەش بوون:

ژمارە شارستان ژمارەی دانیشتوان
١ سنە ٥٠١٬٤٠٢
٢ سەقز ٢٢٦٬٤٥١
٣ مەریوان ١٩٥٬٢٦٣
٤ بانە ١٥٨٬٦٩٠
٥ قوروە ١٤٠٬١٩٢
٦ کامیاران ١٠٢٬٨٥٦
٧ بیجاڕ ٨٩٬١٦٢
٨ دیواندەرە ٨٠٬٠٤٠
٩ دێولان ٦٤٬٠١٥
١٠ سەوڵاوا ٤٤٬٩٤٠
  کۆی گشتیی دانیشتوان ١،٦٠٣،٠١١

ڕووبەرە ئاوییەکان

ڕووبارەکان

  • ڕووباری قزل اوزن
  • گاورود
  • سیروان
  • جەغەتوو (زرینەرود)
  • بەردەسوور

بەنداوەکان

  • داریان
  • تالوار
  • ئازاد
  • چراغ وەیس
  • گاران
  • سیاه زاغ
  • وەحدەت
  • شەهید کازمی سەقز
  • گاوشان
  • قەشلاق

شوێنی گەشتیاری

سەیرانگا و شوێنی پشوودان

  • دریاچه زریبار
  • پارک جنگلی آبیدر
  • منطقه اورامان
  • روستای پلکانی پالنگان
  • رودخانه سقز
  • رودخانه زرینه رود از ارتفاعات سقز
  • کوه آربابا بانه
  • چشمه آب معدنی باباگرگر (قروه)
  • آبشار و چشمه بل
  • رشته کوههای چهل‌چشمه مابین سقز و دیواندره
  • سد لگزی یا سد شهید کاظمی که تاج سد در مرز سقز و بوکان و کل مخزن سد و حوضه آبریز آن در سقز قرار گرفته است
  • کوه های کیله شین و کوه نکروز مابین سقز و بانه
  • سراب قروه
  • آبشارکویله
  • غار کرفتو اشاره کرد.

شوێنی مێژوویی

  • تپه باستانی زیویه
  • غار کرفتو
  • قلعه قمچقای
  • روستای اورامان تخت
  • قرآن نگل
  • خانه کرد
  • زیارتگاه حضرت عکاشه
  • مسجد دارالاحسان
  • موزه سنندج
  • عمارت خسروآباد
  • مسجد دو مناره سقز
  • کتیبه تنگی ور
  • بازار سنندج
  • بازار سقز
  • پل قشلاق
  • قرآن تاریخی شیخ حسن مولان آباد
  • کاروانسرای تاجوانچی
  • روستای گردشگری صلوات‌آباد

زانکۆ و خوێندنگەکان

کۆی گشتی پارێزگاکە زیاتر لە ٤٧ یەکەی خوێندنی بالای لێیە، زانکۆکان:

  • زانکۆی کوردستان
  • زانکۆی پەیامی نوور
  • زانکۆی زانستی پزیشکیی کوردستان
  • زانکۆی ئازادی ئیسلامی - بەشی سنە
  • زانکۆی مەزاهبی ئیسلامی - بەشی سنە


سەرچاوەکان



1866 بینین