دڵکرد - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-01-23:41:00 - کۆدی بابەت: 8109
دڵکرد - کامەران موکری
هۆنراوە

ئینسایکلۆپیدیای زانیاری، هۆنراوەکانی کامەران موکری، کامەران موکریانی، هۆنراوەت بۆ ئەڵێم بەتام پڕی بێ لە تەزووی ئارام بریسکەی لێ بێ وەکوو ڕووت ورشەدار بێ وەکوو یاقووت

ناوه‌ڕۆك

دڵکرد

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: ئاوات و ڕەنج 

هۆنراوە: دڵکرد

هۆنراوەت بۆ ئەڵێم بەتام
پڕی بێ لە تەزووی ئارام

بریسکەی لێ بێ وەکوو ڕووت
ورشەدار بێ وەکوو یاقووت

تۆش هۆنراوەی وا هونەرچن
بهۆنەرەوە بۆ گەردن

***

هۆنراوەم هەیە، وەک کوڵم
گەشە ئەی نازداری دڵم

گیانەکەم من پێت ئەبەخشم
هۆنراوەی وا جوان و گەشم

تۆش دەمی بنێرە سەر دەم
با گەشتر بێ هۆنراوەکەم

***

ئەتدەمێ خۆشترین هەڵبەست
ئاو بزێنێتەوە دەمی هەست

خۆش بێ وەکوو چرپەی دەمت
لای بەرێ لە دڵتا خەمت

کەی تۆ بە تاسەوە مژیت
ئەڵێم ئەی هۆنراوە ئەژیت

***

هۆنراوە ئەڵیم بۆ باڵات
بۆ سنگی بەرزی بێ هاوتات

تۆش ئاوریشمی هۆنراوەی جوان
لەبەر کە ئەی پەریی ئاسمان

هەرچیم هەیە هۆنراوەی ورد
بەرهەمی شیرینی «دڵکرد»

ئەیبەخشم بە لار و لەنجەت
بە ناسکی دەست و پەنجەت

تۆی هۆنراوەی ژیانی من
ژیانی شیعرەکانی من


سەرچاوەکان



805 بینین