ناوهڕۆك
مەڵێ ئەی نازەنین بۆ شاری کۆیە کاکی ئێران هات
شاعیر: بێخود
بەرهەم: دیوانی بێخود
ناوی شعر: مەڵێ ئەی نازەنین بۆ شاری کۆیە کاکی ئێران هات
مەڵێ ئەی نازەنین بۆ شاری کۆیە کاکی ئێران هات
بفەرموو عەسکەری لەشکەرشکێنی شاهی گەیلان هات
مەڵێ عەسکەر، بڵێ سەرعەسکەری سوڵتانی دین یەعنی
غوڵامی شاهڕاهی بارەگاهی قوتبی یەزدان هات
چییە یا ڕەب کە ناوی «کاک» ئەبەن زاهیر دەبێ شەوقم
دەڵێ بۆ زەڕڕەیێکی بێنەوا خورشیدی ڕەخشان هات
دەمێ بوو سافییا نادیدە، دڵ، بووبوو بە پەروانەت
بە کامی خۆی گەیی بیستی کەوا شەمعی شەبوستان هات
دەمێ بوو چاوەڕێی موژدەی قودوومی ئێوە بوو بێخود
خودا کردی نەسیمی پیرەهەن بۆ پیری کەنعان هات
سەرچاوەکان
609 بینین