سزای دڵداری - جەلال مەلەکشا

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-07-05-22:47:00 - کۆدی بابەت: 9293
سزای دڵداری - جەلال مەلەکشا

ناوه‌ڕۆك

سزای دڵداری

شاعیر: جەلال مەلەکشا

بەرهەم: شیعرەکان

هۆنراوە: سزای دڵداری

زات ناکەم رازی دڵ بدرکێنم
سەگی ئەم شاره
لانگیره، بۆنی دڵ و دەم ئەکا
سەگی ئەم شاره
نەک تەنیا گۆشت و ئێسک و خوێنی دڵ
تەنانەت شیعر و گۆرانی ئەخوا
زات ناکەم بڵێم
چەندم خۆش ئەوێی
زیتەی چاوی گورگ
لەم گورگه ناوه
زات ئەتۆقێنێ
له سەرانسەر ئەم وەرزه تاڵ و زەرد و ژاکاوه
بۆ حەشاردانی گوڵی هەستی خۆم
شک نابەم شوێنێ
زات ناکەم رازی دڵ بدرکێنم


سەرچاوەکان



788 بینین