ناوهڕۆك
شاری کۆیە کە لەبالەب بوتی غونچە لەبە
شاعیر: شێخ ڕەزا
بەرهەم: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
هۆنراوە: شاری کۆیە کە لەبالەب بوتی غونچە لەبە
شاری کۆیە کە لەبالەب بوتی غونچە لەبە
گەر فەلەک لێی بگەڕێ مەنبەعی عەیش و تەرەبە
دڵبەرانی بە مەسەل هەر وەکوو ئەشعاری منن
کامی لێ ئەگری ئەبێژی ئەمەیان مونتەخەبە
غارەتی عەقڵی منی کردووە زیبا سەنەمێ
عاریزی ڕەشکی قەمەر قامەتی نەخڵی ڕوتەبە
نەوزەر ئاسا، فەرەیدوون سیفەت و سەلم ڕەوش
شێر مانەند و سیاوەش وەش و خوسرەو لەقەبە
عاریز و غەبغەب و ڕوخسار و زەنەخدان و لەبی
نازک و توحفە و زیبا و بەدیع و عەجەبە
دڵبەر و زەڕکەمەر و جیلوەگەر و عیشوەفرۆش
سەروی سیمین بەدەن و شاهید و شیرین لەقەبە
زاڵم و دڵشکەن و دۆستکوژ و خەسمنەواز
عیسەوی دین و موغ ئایین و فەڕەنگی مەزەبە
سێوی داناوە لە ژێر لێو کە ئەمەم گۆی زەقەنە
زیوی خڕ کردووە وەک گۆ کە ئەمیشم غەبەبە
لالەڕوو، شێفتەموو، خالیبە بۆ عەربەدە جۆ
رووی وەکو ماهی فەلەک زولفی وەکو زووزەنەبە
خواستی لێی ماچێ ڕەزا کافرە نەیدا و وتی
ئەی خودا لەم کوڕە شێخزادەیە چەند بێ ئەدەبە
سەرچاوەکان
509 بینین