ناوهڕۆك
سەرەتا
بەرزی پەستانی خوێن (بە عەرەبی: ارتفاع ضغط الدم، بە ئینگلیزی: Hypertension)، بە یەکێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دادەنرێت لەناو خەڵکدا، ئەگەر شێوازی ژیان نەگۆڕدرێت ئەوا زیان بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت، هەر بۆیە پێنج ڕێگای سادە هەن بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزی پەستانی خوێن.
ڕێگاکان
- کۆنترۆڵکردنی دڵەڕاوکێ: دڵەڕاوکێی درێژخایەن پەیوەندی بە بەرزی پەستانی خوێنەوە هەیە، هەر بۆیە هەوڵبدە باشتر کۆنترۆڵی دڵەڕاوکێ و فشارەکەت بکە بۆ دوورکەوتنەوە لەو حاڵەتە.
- واز لە کاردیۆ مەهێنە: کاردیۆی ڕۆژانە زۆرباشە بۆ تەندروستی دڵ و پەستانی خوێن، هەوڵبدە پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا ٣٠ خولەک ڕابکەیت.
- ئاگاداری خواردنی خوێ ببە: پزیشکەکان هەمیشە ئامۆژگاریمان دەکەن لە نەهێشتنی خوێ لە سیستمی خۆراکدا، ڕێژەی پێشبینیکراوی وەرگرتنی خوێ لە ڕۆژێکدا ٢،٣٠٠ میلیگرامە و نابێت زیاتر بخورێت.
- ڕۆژووگرتن: ڕۆژووگرتن یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات، چوار جۆری مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ بریتین لە پەستانی بەرزی خوێن، کۆلیسترۆڵ، نەخۆشی شەکرە و کێشی زیاد، ئەگەر ئەوانە کۆنترۆڵ بکرێن ئەوا دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزیت.
- وەرگرتنی خەوێکی باش: بەلایەنی کەمەوە شەوانە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بخەوە، چونکە هۆکارێکە بۆ ڕێکخستنەوەی پەستانی خوێن.
سەرچاوەکان
1035 بینین