ناوهڕۆك
ناساندن
دوا ڕۆژەکانی بابلۆ (بە ئینگلیزی: The last day of bablo) شانۆگەرییەکی (کۆمیدیای ڕەش-درامی)ـی کوردییە لە دەرهێنانی شوان کەریم و بەرهەمهێنانی سۆران عوسمانە. شانۆگەرییەکە لە ١٤٠ خولەک پێکدێت، هەر یەکە لە ڕێشان حەمۆ، ڕووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاهیر عەبدولواحید و هەنار کامەران ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.
یەکەم نمایشی شانۆییەکە لە ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی ٥٥ ڕۆژ لە نمایشکردن لە سلێمانی بەردەوام بوو، ژمارەی بینەرانی شانۆگەرییەکە ٢٦٠٠٠ کەسی لە سلێمانی تێپەڕاند. دواتر لە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢، نمایشەکە لە هەولێر دەستیپێکرد و ٣٠ تەممووز دوای ٣٥ـەمین نمایش، لە کەرکووک کۆتایی بە کاری خۆی هێنا. دوای ٩٧ ڕۆژ لە نمایشی شانۆکە، بینەری شانۆییەکە گەیشتە ٤٤،٠٦٠ بینەر لە هەر سێ شارەکەدا.
زانیاری گشتی
ناوی شانۆییەکە | دوا ڕۆژەکانی بابلۆ |
ژانەر | کۆمیدیای ڕەش-درامی |
نواندنکارە سەرەکییەکان | ڕێشان حەمۆ، ڕووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاهیر عەبدولواحید و هەنار کامەران |
ماوەی پەخشکردن | ٩٧ ڕۆژ لەهەر سێ شاری سلێمانی، هەولێر، کەرکووک |
بینەر | ٤٤،٠٦٠ |
نواندنکارەکان
- ڕێشان حەمۆ
- ڕووبار خالید
- سۆران ئەکرەم
- مەستان مەریوان
- تاهیر عەبدولواحید
- فەرهاد سەعدی
- هەنار کامەران
سەرچاوەکان
719 بینین