چارەسەری وەڵامدانەوەی سەرەکی بۆ منداڵانی ئۆتیزم

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-01-27-16:04:00 - کۆدی بابەت: 11895
چارەسەری وەڵامدانەوەی سەرەکی بۆ منداڵانی ئۆتیزم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

چارەسەری وەڵامدانەوەی سەرەکی (بە ئینگلیزی: Pivotal response treatment) کورتکراوەی PRT ڕێگایەکی ڕەفتارییە بۆ منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم (ASD) ئەم شێوازە تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی ڕەفتارە کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی منداڵ بە بەکارهێنانی بەرژەوەندی و خاڵە بەهێزەکانی.

PRT چییە؟

شێوازێکی چارەسەری نەرمە کە دەتوانرێت بۆ منداڵان لە هەر تەمەنێکدا و بە هەر ئاستێکی  سوک و توندی ASD بەکاربهێنرێت. بەگشتی بەشێوازی تاک یان بە گرووپی ئەنجام دەدرێت و بەزۆری لە دانیشتنەکانی ٣٠ بۆ ٦۰ خولەک دەخایەنێت. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە PRT دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، لە باشترکردنی توانا کۆمەڵایەتی و پەیوەندیکردن و ڕەفتارییەکانی منداڵانی تووشبوو بە ASD ئۆتیزم. هەروەها ئەم شێوازە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی کوالیتی ژیان بۆ منداڵان و خێزانەکانیان.

ئامانجەکانی PRT

  • زیادکردنی پاڵنەر و هاندانی منداڵ بۆ فێربوون.
  • کەمکردنەوەی بەرگری منداڵ لە کاتی چارەسەرکردندا.
  • باشترکردنی پەیوەندی کاریگەرانەی دایک و باوک و منداڵ.
  • دروستکردنی توانا و لێهاتوویی پێشکەوتووی زارەکی و پەیوەندیکردن لە منداڵاندا تەنانەت لە حاڵەتە چالاکەکاندا.
  • چاندنی ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و هاوڕێیەتی یەکتر بەتایبەت پەرەپێدانی پەیوەندی هاوتەمەنەکان.

میکانیزمی کارکردنی PRT 

  • چارەسەرکەر بەدوای ڕەفتارە سەرەتاییەکان یان ناوەندییەکانی منداڵدا دەگەڕێت، کە ئاماژەن بۆ ئارەزوو یان لێهاتوویی کۆمەڵایەتییەکەی.
  • چارەسەرخواز هانی منداڵ دەدات بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕەفتارانە و لە بەرامبەردا ئەو ڕەفتارانە بەهێزی دەکات.
  • بە بەهێزکردنی ئەم ڕەفتارانە منداڵ پاڵنەرێکی زیاتری دەست دەکەوێت بۆ ئەنجامدانیان و ئەم ڕەفتارانە وردە وردە دەگۆڕدرێن بۆ ڕەفتارێکی باشتر لەو ڕەفتارەی پێشووتری.

چەند نموونەیەک دەریدەخات کە PRT چۆن دەتوانێت بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم (ASD) بەکاربهێنرێت:
ڕاهێنەر دەبێت بە باشی شارەزای پرۆتۆکۆڵی ئەم ڕاهێنانە بێت و بزانێت چۆن دەست پێدەکات و چۆن سازگاری دەکات بۆ منداڵەکە.

  • منداڵێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لەوانەیە ئارەزووی ئۆتۆمبێلی هەبێت چارەسەرخواز یان ڕاهێنەر دەتوانێت ئەم حەزە بەکاربهێنێت بۆ فێرکردنی تواناکانی پەیوەندیکردنی منداڵ، بۆ نموونە: چارەسەرخواز یان ڕاهێنەر دەتوانێت یارمەتی منداڵ بدات بۆ ئەوەی ناوی ئۆتۆمبێلەکان بزانێت و باسی بکات بۆی. ئەمەیان بۆ بەرزکردنەوەی توانای مەعریفی منداڵەکەیە.
  • منداڵێکی تووشبوو بە ASD لەوانەیە کێشەی پەیوەندی لەگەڵ منداڵانی تردا هەبێت، چارەسەرخواز دەتوانێت بەرژەوەندییەکانی منداڵەکە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ منداڵانی تر. بۆ نموونە: چارەسەرخواز دەتوانێت هانی منداڵەکە بدات کە لەگەڵ منداڵانی تر باسی ئارەزووەکانی بکات. ئەمەیان تایبەتە بەزیادکردنی خەیاڵی منداڵەکە.
  • منداڵێکی تووشبوو بە ASD لەوانەیە ڕەفتاری دووبارەبووەوە و یەکڕێچکەیی هەبێت، چارەسەرخواز دەتوانێت بەرژەوەندییەکانی منداڵ بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ کەمکردنەوەی ئەم ڕەفتارانە. بۆ نموونە: چارەسەرخوزا دەتوانێت یارمەتی منداڵەکە بدات کە یارییەکانی پەیوەست بە ئارەزووەکانی بە شێوازی نوێ بەکاربهێنێت. ئەمەیان کار لەکارلێکی کۆمەڵایەتی منداڵەکە دەکات.


سەرچاوەکان



183 بینین