ئایا بەبۆنکەوتنی منداڵ ڕاستە؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-06-25-17:38:00 - کۆدی بابەت: 9158
ئایا بەبۆنکەوتنی منداڵ ڕاستە؟

ناوه‌ڕۆك

بەبۆنکەوتن چییە؟

دیاردەیەک لەناو کورددا هەیە پێی دەوترێت بە بۆنکەوتن، کە پێیان وایە منداڵێک بەهۆی چەند هۆکارێک بەبۆن دەکەوێت و چەند نیشانەیەکی تێدا دەردەکەوێت. کەسانی ناشارەزا منداڵەکە دەبەن بۆلای کەسێک کە پێی دەوترێت بۆنبڕ، بۆنبڕیش بەگشتی ژنی بەتەمەنن و چارەسەری بەبۆنکەوتنی منداڵ دەکەن. 

بەبۆنکەوتن لە ڕووی زانستییەوە

لە ڕووی زانستییەوە بەبۆنکەوتن هیچ بنەمایەکی نییە و ئەو نیشانانە نیشانەی کۆمەڵێک نەخۆشی ترن، کە گرنگترینیان و باوترینیان نەخۆشی هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵەیە (Gastroentritis). نەخۆشییەکە بەهۆی هەوکردنی بەکتریایی، ڤایرۆسی، یان مشەخۆرەکانەوە دروست دەبێت. لە هەندێک حاڵەتی دەگمەنیشدا دەکرێت منداڵەکە تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک (meningitis) بووبێت. هەروەها ئەم دیاردەیەی کە کورد پێی دەڵێت بەبۆنکەوتن چەند نیشانەیەکی هەیە:

هۆکاری بەبۆنکەوتن

کەسی بۆنبڕ پێی وایە منداڵەکە بەهۆی بۆنی هەندێک شتەوە تووشی ئەم نیشانانە بووە، وەک:

بۆنی ئەو ژنانەی تازە منداڵیان بووە

لە کۆندا ئەو ژنانەی تازە منداڵیان بووە بەهۆی خوێنی زۆر و خۆنەشۆردنەوە بۆنیان هەبووە، وتراوە کە نابێت منداڵی بچووک ببرێت بۆ لای ئەو ژنانەی کە تازە منداڵیان بووە، تاکوو بەبۆن نەکەون. بەڵام لە ئێستادا خانمان دوای منداڵبوون خۆیان دەشۆن و سانتی بەکاردەهێنن و بەمەش بۆنیان نایەت. کەواتە چی لە کۆن و چی لە ئێستادا بەبۆن کەوتن بەهۆی ژنی منداڵ بووەوە ڕاستی نییە.

بۆنی عەتر

یاخود پێیان وایە بۆنێکی تیژی عەتر یان ئەو عەترانەی دەدرێن لە منداڵ وادەکات منداڵەکە بەبۆنبکەوێت، بەهەمان شێوە ئەمەش هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و بۆن کار ناکاتە سەر منداڵ، مەگەر ئەو منداڵانەی کە ڕەبۆیان هەیە و بەهۆی بۆنەوە تووشی هەناسەتووندنی دەبن.

ئەو دەرمانانەی کەسی بۆنبڕ دایدەنێت چین؟

بەگشتی کەسانی بۆنبڕ کۆمەڵێک ڕێگا بەکاردەهێنن بۆ چارەسەری منداڵەکە کە ئەمانەن:

ئەمانە هەندێکیان تێکەڵ دەکرێن و دەرخواردی منداڵەکەی دەدەن، یانیش دەیدەن لە جەستەی منداڵەکە و منداڵەکە بە دووکەڵەکە ڕەش دەکەن.

دەبێت چی بکرێت؟

دایکان و باوکان پێویستە کاتێک منداڵەکەیان هەر نیشانەیەکی هەیە، ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پێ بکەن بۆ پشکنین و چارەسەر. دوورکەونەوە لە چوونە لای کەسانی ناشارەزای بەناو بۆنبڕ، چونکە ئەم نیشانانە یاخود بەهۆی بەکتریا و مشەخۆرەکانەوەیە کە لە نەخۆشخانەدا دەرمانی دژەبەکتریا دەدرێت بە منداڵەکە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت. یاخود بەهۆی ڤایرۆسەوەیە کە ڤایرۆسەکە دەبێت سوڕەکەی تەواو بکات و چارەسەری نییە، تەنها چەند دەرمانێک دەدرێت بە منداڵەکە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە و هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەکە.

لێکەوتەکان

کاتێک دایکان و باوکان منداڵەکە دەبەنە لای بۆنبڕێک بۆ چارەسەر، چارەسەری لە نەخۆشخانە دوادەکەوێت و لەوانەیە دوای هێنانی منداڵەکە بۆ نەخۆشخانە کات درەنگ بێت و منداڵەکە لەدەست چووبێت، تاکوو ئێستا سەدان حاڵەتی پڕ مەترسی هەبووە بەهۆی بۆنبڕکردن و بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە بۆ بۆنبڕکڕدنی منداڵ بەکاردێن، وەک:

  • ژەهراویبوون
  • لەکارکەوتنی گورچیلەکان و جگەر
  • تێکچوونی هاوسەنگی ئەلیکترۆلایتەکانی جەستە
  • لەکارکەوتنی سییەکان و دڵ
  • مردنی منداڵەکە


سەرچاوەکان



3219 بینین