ڕاهێنانی گاگۆڵکێ کردن لای منداڵانی ئیفلیجی مێشک

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-24-14:16:00 - کۆدی بابەت: 13275
ڕاهێنانی گاگۆڵکێ کردن لای منداڵانی ئیفلیجی مێشک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕاهێنانی گاگۆڵکێ کردن لای منداڵانی ئیفلیجی مێشک بە ئینگلیزی (Training for children with cerebral palsy)، بە عەرەبی (تدریب الأطفال المصابین بالشلل الدماغ)، گاگۆڵکێ کردن بریتییە لە قۆناغێک کە منداڵ ئامادە دەکات بۆ ڕۆشتن و گەشتن بە شتەکان کە منداڵەکە لەسەر دەست و ئەژنۆکانی دەڕوات لە تەمەنی ٧-١٠ مانگی فێری دەبن بۆ منداڵی ئاسایی، بەڵام ئەو منداڵانەی ئیفلیجییان هەیە دوادەکەون و ناتوانن ئەم کارە ئەنجامبدەن بۆیە بە ڕێگەی ڕاهێنان پێویستە فێر بکرێن چونکە ئاستی گاگۆڵکێ کردن ئامادەیان دەکات بۆ ڕۆشتن.

منداڵانی ئاسایی لەبەر ئەوەی دەمارەخانەکانی جوڵەییان پێگەشتووە و گرفتی تێدا نییە بۆیە دەکرێت ئاسایی و لە کاتی خۆیدا فێری گاگۆڵکێکردن ببن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە هاوکاری و ڕاهێنان هەبێت بەڵام ئاو منداڵانەی لە جۆری ئیفلجی مێشکن گیروگرفتییان بۆ دروست دەبێت هەر لەسەرەتای گەشەسەندنیانەوە. بۆیە پێویستە لەسەر کەسی ڕاهێنەر و چارەسەرکار شارەزایی تەواوی هەبێت لە چۆنییەتی ڕاهێنان کردن بەم جۆرە منداڵانە بۆ ئەوەی بەرەو گۆڕانکاری ببات و هەوڵێکی زۆریان لە گەڵدا بدات تاوەکو فێر ببن، چونکە هەندێکییان کاتێکی زۆریان دەوێت تا بتوانن ئەو کارە ئەنجامبدەن چونکە هەندێکیان تۆنی ماسولکەیان لە ئاستێکی گرژی بەرزدایە.

هەنگاوەکانی ڕاهێنانی گاگۆڵکێ کردن بە منداڵانی ئیفلیجی مێشک

١- ڕاهێنانی کشان: پێویستە منداڵەکە لەسەر پشت دابنێین و بە دەستێک ڕانی منداڵەکە بنوشتێنینەوە و ڕێکی بکەینەوە ئەم کارە چەند جارێک دووبارە دەکەینەوە بۆ ئەوەی ماسولکەکانی بکشێن و گرژی و کورتی نەمێنێت.

٢- دانانی لەسەر دەم: پێویستە منداڵەکە لەسەر دەم دابنێین و خاولییەک یان سەرینێک دەخەینە ژێر سنگی و یارییەک یان شتێک لە بەردەم منداڵەکە دادەنێین، منداڵەکە هەوڵ دەدات مل بەرز بکاتەوە و دەستی بجوڵێنێت ئەو مل بەرز کردنەوەو دەست دانانە ماسولکەکانی پەلەکانی بەهێز دەکات و ماسولکەکانی پشتی بەهێز دەکات.

٣- لە ڕاهێنانی سێیەمدا پێویستمان بە بەکارهێنانی تۆپێکی چوپ دەبێت منداڵەکەی لەسەر دا دەنێین و قاچەکانی بڵاو دەکەینەوە و هانی منداڵەکە دەدەین کە شانی بەرز بکاتەوە تا ماسولکەکانی چالاک ببێت.

٤- لە ڕاهێنانی چوارەم منداڵەکە لە جێگایەک  دادەنێین و دەستەکانی بڵاو دەکەینەوە بۆ ئەوەی فێرببێت هەردوو دەستی دابنێت، بە تایبەت ئەو منداڵانەی کە ئیفلیجی یەک لایان هەیە لایەکی جەستەیان بە کارناهێنن، منداڵەکە دەخەیت بەئەملا و ئەولادا جارێک بە لایەکدا و جارێکی تر بە لایەکەی تردا بۆ ئەوەی فێری دانانی هەردوو دەستی ببێت.

٥- لە ڕاهێنانی پێنجەمدا منداڵەکە لەسەر سک دادەنێین، پێویستە ئەژنۆ و سمتی منداڵەکە بنوشتێنینەوە و دەست بخەینە سەر پشتی منداڵەکە یاخود ختوکەی بدەین بە شتێکی سارد لە پشتە ملی لە کاردانەوەی  ئەوەدا منداڵەکە ماسولکەکانی گرژ دەبن و خاودەبنەوە و سەر و شانی بەرز دەکاتەوە و ماسولکەکانی گرژ دەبن و خاودەبنەوە و وردە وردە دەچێتە سەر هەردوو دەستی.

٦- لەڕاهێنانی شەشەمدا منداڵەکە لەسەرسک دادەنێین و دەست دەخەینە ژێر سنگی منداڵەکەو دەست لە لایەکی سمتی دادەنێین و وردە وردە یارمەتی منداڵکە دەدەین هەستێتەوە بۆ دانیشتن لە دانیشتن یارمەتی بدرێت بۆ بەهێز بوونی ماسولکەی لاتەنیشتەکانی بە تایبەت ئەوانەی لە جۆری هایپۆتۆنیایان هەیە، بەهۆی نزمی تۆنی ماسولکەوە توانایی جوڵەو دانیشتنیان باش نییە پێویستی زۆریان بەم ڕاهێنانە هەیە.

٧- منداڵەکە دەخەینە سەر هەردوو ئەژنۆ و دەست پاشان ڕاهێنەرەکە لەپێشەوە دەستی دەگرێت و دایکەکەش لەدواوە قاچی دەگرێت و گاگۆڵکی بەمنداڵەکە دەکەن لە دواتر منداڵەکە هاندەدەن خۆی گاگۆڵکێ بکات و فێریببێت.



30 بینین