ڤیتامین D لە ماوەی تەمەنی منداڵی

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-08-21-19:52:00 - کۆدی بابەت: 14242
ڤیتامین D لە ماوەی تەمەنی منداڵی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڤیتامین D یان ڤیتامین دی یان  Calciferol (بە ئینگلیزی: Vitamin دی، بە عەرەبی: فيتامين دي) ڤیتامینێکە لە چەورییدا دەتوێتەوە، بەشێوەیەکی سروشتی لە چەند خۆراکێکدا هەیە و هەروەها وەک تەواوکەری خۆراکیش بەردەستە، لەهەمان کاتدا بە شێوەیەکی سروشتی جەستە دەتوانێت بەرهەمی بهێنێت کاتێک تیشکی سەروو بنەوشەیی (UV) لە تیشکی خۆرەوە بەر پێست دەکەوێت و دەبێتە هۆی دروستکردنی ڤیتامین دی.

نەخۆشی Rickets و کەمی ڤیتامین دی لە منداڵان

نەخۆشییەکە ڕوودەدات لە منداڵاندا دەبێتە هۆی نەرمبوونی شانەکان هەروەها بێ هێزبوونی ئێسکی شانەکان هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی لە لەشدا کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی بوونەوەی ڤیتا؟ین دی و کەمی هەڵمژینی کالیسیۆم لە ئێسەکەکان. ئەم نەخۆشیە برتیە لە یەکێک لە نەخۆشییەکان کە دەبێتە هۆی skeletal deformities واتە ناتەواوی شێوەو پێکهاتەی پەیکەرە ماسولکە.

ئەرکی ڤیتامین دی

کاری سەرەکی ڤیتامین دی بریتییە لە هەڵمژینی ماددەی فۆسفات و کالیسیۆم لە لەشدا، کە بۆ بەهێزکردنی ئێسک و شانەکانی ئێسک گرنگن، لە ئەگەری کەمبوونەوە دەبێتە هۆی نەرم بوون و بێ هێزی شانەکانی لەش. نیشانەکانی نەخۆشییەکە:

  • دواکەوتنی گەشە.
  • دواکەوتنی گەشە و جووڵەی ماسولکەکان.
  • ئازار لە ناوچەی حەوز و پشت و قاچەکان.

کاریگەری نەخۆشییەکانی تر بە کەمی ڤیتامین دی

هەندێک نەخۆشی هه یە کاریگەری دەکاتە سەر هەڵمژینی viatmin دی  و تووشبوون بەم نەخۆشیانە نموونەی:

  • Celiac disease
  • Inflammatory bowel disease
  • Cystic fibrosis
  • Kidney problems

دەستکەوتنی سەرچاوەکانی Vitamin دی 

  • تیشکی خۆر 
  • خواردن 

هۆکارە هاندەرەکان بۆ تووشبوون بەکەمی Vitamin دی لە منداڵان چین؟

dark skin پێستی تاریک و ئەسمەر

زانستی پزیشکی بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوە زانسییەکان سەلماندوویانە کە ئەوکەسانەی ڕەنگی پێستیان ڕەشە توانای دروستکردنی بڕێکی گونجاو Vitamin دی  نییە.

کەمی ڤیتامینەکت لە دایکی دووگیان

کاتێک دایکێک لەماوەی دووگیانی تووشی کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێت، کاریگەری دەکاتە سەر کۆرپەلە پاش تێپەڕبوونی چەند مانگێک لە لەدایک بوون.

کەشی سارد
ئەو منداڵانە لەبەستەڵکی باکوورد یاخود لە ناوچەیەک دەژین تیشکی خۆری کەم بەردەکەوێت ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاترە.

لەدایکبوونی پێشوەختە
لەدایبکوونی منداڵ پێش وادەی لەدایکبوونی ئاسایی ٣٧ ـ ٤٢  هەفتە کاریگەری زری لەسەر ڤیتامینەکە هەیە، چونکە ئەم منداڵە پێش کاتی لەدایکبوونی ئاسایی لەدایکبووە، ئەمەش دەرەفەتی گونجاوی نەداوە بە منداڵەکە کالیسوم و فۆسفاتی تەواوی هەڵبمژێت بە یارمەتی Vitamin دی، بۆیە زۆر جار تووش نەخۆشی rickts  دەبن.

دەرمان

دەرمانەکان دەکرێت دەرمانەکان کاریگەری بکەن سەر هەڵمژینی دوو خوێی گرنگی لەش بە پشت بەکاریگەری خستنە سەر vitamin دی، دەرمانەکانی وەک: anti seziour , antiviral دژە گەشکەو دژە .ڤایرۆسەکان 

شیرپێدان

شیریپێدان بەتایبەت بە منداڵەکەت ئەوە ناکات کە پارێزگری بکات لە تووشنەبوونی بەم نەخۆشییە بۆیە پێوستە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ Vitamin دی ـ Drop  وەربگرێت 

چۆن پارێزگاری ئەکەی لەم کێشەیە لە منداڵەکەت؟

بۆ پارێزگاری کردن لەم کێشەیە دەتوانی کۆمەڵێک کردار و چالاکی ئەنجا بدەیت، ڕۆژانە هیچ نەبێت ١٠ بۆ ١٥ خولەک کاتێک بەیانی خۆر هەڵدێت منداڵەکە بخە بەر تیشکی خۆر چونکە تیشکی خۆر توانای بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین دی هەیە. هەروەها گرنگیدان بە شێوازی خواردنی منداڵەکەت بە تایبەت ئەو خواردنانەی پێبدەی کە دەوڵەمەندە بەم ڤیتامینە وەک ماسی سەلەموون و توونە، شیر، ماست، ڕۆنی ماسی، شربەتی فرێشی پرتەقاڵ.


سەرچاوەکان



78 بینین