گرنگی زینك بۆ گه‌شه‌ و ته‌ندروستی منداڵ

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-05-05-21:25:00 - کۆدی بابەت: 12762
گرنگی زینك بۆ گه‌شه‌ و ته‌ندروستی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرنگی زینك بۆ گه‌شه‌ و ته‌ندروستی منداڵ (بە عەرەبی: أهمية الزنك لنمو الأطفال وصحتهم، بە ئینگلیزی: Importance of zinc for children's growth and healthزینک گرنگە بۆ گەشەی خانەکان و جیاکردنەوەی خانەکان و میتابۆلیزم و کەمی گەشەی منداڵ سنووردار دەکات و بەرگری بەرانبەر هەوکردن کەمدەکاتەوە، هەرچەندە کەمی توندی زینک لە مرۆڤدا دەگمەنە، بەڵام ڕەنگە کەمی سووک تا مامناوەند لە سەرانسەری جیهاندا باو بێت. هەروەها تەواوکەری زینک ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی گەشەی منداڵانی خوار تەمەنی ٥ ساڵ.

گرنگی زینك بۆ گه‌شه‌ و ته‌ندروستی منداڵ

١- ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌ی مناڵ و مێرمناڵان له‌ باڵا و کێش و گه‌شه‌ی ئێسقان و گه‌شه‌ی کۆئه‌ندامی زاوزێ.
٢- خێراکردنی پڕۆسه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی پێست، هەربۆیه‌ به‌کاردێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌وکردنی پێست و سوتاووی و هەستیاری‌ و ئه‌کزیما و زیپکه‌ و سووربوونه‌وه‌ و سووتاوی به‌ هۆی تیشکی خۆره‌وه.
٣- زۆر به‌ سووده‌ بۆ خانمانی دووگیان بۆ  گه‌شه‌ی کۆرپه‌ و ڕێگریکردن له‌ نه‌خۆشی بۆماوه‌یی و له‌دایکبوونی پێش وه‌خته‌ی کۆرپه‌.
٤- ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ کارلێکی ناوخانه‌کان و ڕاگرتنی ئاستی زۆری  شه‌کر له‌ خوێن.
٥- به‌هێزکردنی به‌رگری (مه‌ناعه‌ی) له‌ش.
٦- یارمه‌تی ڤیتامین A ده‌دات له‌ پێکهێنانی توێژاڵی میلانین له‌ چاودا که‌ زۆر گرنگه‌ بۆ بینین.
٧- زیاتر له‌ ٢٠٠ ئه‌نزیم هه‌یه‌ له‌ ناو جه‌سته‌ که‌ پێویستیان به‌ زینکه‌ تا به‌ باشی کار بکه‌ن.

نیشانه‌کانی که‌می مادده‌ی زینک له‌ منداڵان چین؟

١- دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی مناڵ له‌ کێش و باڵا و توانای فێربوون.
٢- بێهێزی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و زوو زوو نه‌خۆش که‌وتن و دووباره‌بوونه‌وه‌ی په‌تا و هه‌ڵامه‌ت.
٣- که‌می ئارەزووی خواردن و که‌می کێش.
٤- بێهێزی توانای بۆن کردن و تامکردن.
٥- دابه‌زینی ئاستی بینین له‌ شه‌ودا.
٦- خه‌مۆکی و دڵته‌نگی له‌ منداڵان.

گرنگترین سه‌رچاوه‌ خۆراکییه‌کان چین بۆ زیادکردنی زینک لە منداڵاندا؟

  • گۆشتی مه‌ڕ و مانگا و قه‌ل.  
  • سپێناخ و دومه‌ڵان.
  • نیسک و نۆک و پاقله‌مه‌نیه‌کان. 
  • ناوکی که‌تان و شووتی و کووله‌که‌ و زه‌یتی  شمڵی.
  • فه‌ریکه‌نۆک و مزره‌سێو و هه‌رمێ و هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز و ئۆڤۆكادۆ.
  • هێلکه‌ و شیر.

منداڵان چەند پێویستیان بە زینک هەیە؟

پێویستی زینک بەپێی تەمەن لە کۆرپە تا هەرزەکار دەگۆڕێت، وەک لەوەی لەم خشتەیە ڕوونکراوەتەوە:

بڕ تەمەن
٠ - ٦ مانگ ٢ میلیگرام
٧ - ١٢ مانگ  ٣ میلیگرام
١ - ٣ ساڵ  ٣ میلیگرام
٩ - ١٣ ساڵ ٨ میلیگرام
١٤ - ١٨ ساڵ
  • ١١ میلیگرام (بۆ نێر)
  • ٩ میلیگرام (بۆ مێ)


سەرچاوەکان



285 بینین