دوو حاڵەتی گرنگ لە کۆرپە تازە لەدایكبووەکان

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-10-18:16:00 - کۆدی بابەت: 13506
دوو حاڵەتی گرنگ لە کۆرپە تازە لەدایكبووەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لەکاتی لەدایکبوونی منداڵدا چەندین حاڵەتی لەناکو و نەخوازراو هەیە بەسەر منداڵدا بێت بەڵام دوو حاڵەتیان جیاوازن.


حاڵەتی یەکەم ناوبراوە بە Colic

لەم حاڵەتە کۆرپە تازە لەدایكبووەکان بەبێ ئەوەی هۆکارێکی دیاری کراو بوونی هەبێت ئازار و گریانی بەردەوامیان هەیە، بەڵام دەکرێ ئەمانەی خوارەوە بەهۆکار دابنرێن:

  • گەشەی سیستتمی هەرس کە جەستەی کۆرپەکە تازە ئاشنابووە بەو حاڵەتە ئەمەش بەپێی کۆرپەکان کاتی ڕاهاتنیان دەگۆڕێت.
  • زۆر پێدانی خۆراك یاخود کەم پێدانی کە پێویستە باڵانس ڕابگیرێت لەلایەن دایکان و باوکان تاکو بە ئاسانی ئەم حاڵەتە تێبپەڕێنن.
  • هەبوونی هەستیاری بەخۆراكێک کە دەکرێە جۆری شیرەكە بێت، یاخود خودی شیری دایکەکە بێت. لە ٦ هەفتەی سەرەتاکو ٣ بۆ ٤ مانگ ئەگەری بەردەوام بوونی هەیە، باشترین شت کەبیکەین ئەوەیە هێمنانە لەگەڵ حاڵەتەکە مامەڵە بکەین و هەوڵبدرێت بە کەمترین شێوە ڕێگا دەرمانییەکان بگیرێتە بەر.

حاڵەتی دووەم سکچوون

هەرچەندە حاڵەتەکان زۆر باو و دیارە بەڵام هێندەی باوبوونەکەی مەترسی لەسەر کۆرپەکە هەیە کە ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لە لەدەستانی شلەی زۆر و ماددە سوودبەخشەکانی ناو جەستەی کۆرپەکە. نیشانەكانی حاڵەتەکە:

  • وشك بوونی دەم
  • نەمانی توانا و هێز بۆ جووڵە و گریان 
  • دابەزینی کێش

هۆکارەکانی حاڵەتەکە

  • هەستیاری بە تەواوکارییەکی خۆراكی یاخود شیرەکەی
  • ناتەواوی لە سیستمی هەرس
  • بەکتریا و ڤایرۆس

هەندێك چارەسەری پێشنیارکراو

١- بابەتە نادەرمانیەکان

  • وەرگرتنی شلەیەكی زۆر، (ئاو، شیر).
  • پێداچوونەوە بە جۆری شیرەکەی یاخود تەواوکارییە خۆراكییەکان کە وەریدەگرێت.
  • بەردەوام و زوو گۆڕینی دایبی کۆرپەکە.

٢- چارەسەرە دەرمانییەکان

  • Oral rehydration: بۆ گەڕانەوەی ماددە سودبەخشە لەدەستچووەکان 
  • Azithromycin: دژە بەکتریا
  • Imodium: بۆ ڕاگرتنی سکچوونەکە


سەرچاوەکان



90 بینین