ناوهڕۆك
ناساندن
ئەلکەتراز (بە عەرەبی: الکتراز، بە ئینگلیزی: Alcatraz) بریتییە لە دوورگەیەک لە باکووری شاری سان فراسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا. ئەم دوورگەیە بەندینخانەیەک و منارەیەکی دەریایی لەسەر دروستکراوه کە بە یەکێک لە پڕ مەترسیدارترین بەندینخانەکانی مێژوو دادەنرێت، کە زۆرێک لەو زیندانکراوانەی ئێرە تووشی لە بیرچوونەوە بوون بەهۆی ئەشکەنجە سەختەکان، تەنانەت کاتێک هەڵدەهاتن جەستەیان توانای ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش و ناو ئاویان نەبوو. هێندە خراپ ئەشکەنجە درابوون توانای لێک جیاکردنەوەی ڕەنگ و کەسەکانیان نەدەما. وەک دەوترێت ئەم زیندانە شوێنی نەخۆشییە دەروونییەکان بوو چونکە کەسێک هاتوایەتە ئێرە هەرگیز ئازاد نەدەکرا و تا مردن لێرە دەمایەوە و هیچ کەسیش نەیدەتوانی سەردانیان بکات.
مێژوو
مێژووی بەندینخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٦١ و لە میانەی جەنگی ناوخۆی ئەمریکا دروستکراوە. دوورگەکە سەرەتا شوێنێکی سەربازی بووە واتا پێش ئەوەی بکرێتە زیندان بنکەیەکی دەریایی ئەمریکا بووە. بەڵگەشمان بۆ ئەوە منارە دەریاییەکەیە کە لە ڕێگەیەوە چاودێری جووڵەی کەشتییەکان کراوە کە لە نزیکەوە تێپەڕبوون. بە ماوەیەکی کەم دوای مردنی ئەبراهام لینکۆڵن ١٦ـمین سەرۆکی ئەمریکا دوورگەکە کرا بە زیندان. ئەو شوێنانەی سەرمایەدارەکان دەیانویست بیکەن بە شوێنی نیشتەجێ بوون و لە دانیشتووانی ڕەسەنی ئەمریکا (هندە سوورەکان) وەربگیرێتەوە دەهێنران بۆ دوورگەی ئەلکەتراز. سەرەتا ١٣ کەس هێنران لە ویلایەتی ئاریزۆنا. دواتر لە ساڵی ١٩٠٠ لە میانەی جەنگی فلیپین-ئەمریکا کۆمەڵێک دیل هێنران. وردە وردە زۆربەی دیلەکانی جەنگ و تاوانکارەکان لێرە کۆکرانەوە. چەندین ژووری ئەشکەنجەدانی دەروونی دروستکران واتا ژوورێک بێ لێدانی جەستەیی تەنها بە دەروون کەسەکە تێک بچێت و نەخۆش بکەوێت و ئازار بچێژێت.
باوترین جۆری سزا
گۆشەی سپی white angle یان White prespective
ئەمە ژوورێکی تەواو سپی کە تۆنی ڕەنگی سپی هێندە بەرزە چاو توانای جیاکردنەوەی گۆشەکانی ژوورەکەی نییە و بە ساتێکی کەم چاو ئاو دەکات بەهۆی بەرزی وێنە دانەوە. هەموو شتێک لەم ژوورە سپییە شوێنی خەو، سینی خواردن، قاپ، کەوچک، شۆربا چەندانی تر. مەبەست لەم سزایە تێکدانی بینایی کەسەکەیە لەگەڵ تووش کردنی بە نەخۆشی ئەلزایمەر (بیرچوونەوە) چونکە لەم ژوورە هاتنە دەرەوە نییە تا تەواو دڵنیا نەبن کەسی زیندانی دۆخی بەرەو ناتەواوی دەچێت.
ژووری گەرم warm room یان hot room
ئەمەش ژوورێکی ترە کە بە ئاوی داخ کە هێندە گەرمە پێست دەسووتێنێت کەسی زیندانی پێی دەشۆردرێت تا لەشی لەگەڵیدا ڕادێت ئەمەش بۆ ئەوەیە نەتوانێت لە کاتی ڕاکردن لە دەریادا مەلە بکات و بمرێت. چونکە لەشی هەموو گیاندارێک وایە کاتێک بە ئاوی سارد خۆی بشوات ئەوا دوای ماوەیەک ناتوانێ بەرگەی ئاوی گەرم بگرێت. یان بە پێچەوانەوە. لە ساڵی ١٩٣٣-١٩٦٣ ئەلکەتراز کرا بە زیندانی فیدڕاڵی ئەمریکا و هەرکەسێک بە تاوانێکی کەم یان قورس لە هەر کوێیەکی ئەمریکا بوایە دەهێنرایە ئەلکەتراز بەتایبەتی مافیا و سەرۆک بنەماڵە تاوانکارییەکانی ئەمریکا. بەڵام دوای ساڵی ١٩٧٢ ئیتر کرا بە ناچەیەکی گەشتیاری لە پاڵ ناوچەی گۆڵدن گەیت. واتا لە ئێستادا ناوچەکە کراوەیە بە ڕووی گەشتیاران، بەڵام هەندێک خانەی ناو زیندانەکە بە داخراوی ماونەتەوە ڕێگە بە هیچ کەس نادرێت زانیاری لەسەر هەبێت.