گەشتیاری لە دوورگەی کیش

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-11-13:25:00 - کۆدی بابەت: 13510
گەشتیاری لە دوورگەی کیش

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەشتیاری لە دوورگەی کیش (بە عەرەبی: السياحة في جزيرة كيش، بە ئینگلیزی: Tourism in Kish Island)، دوورگەی کیش یەکێکە لەو دوورگانەی ئێران کە دوای لافاوەکەی نوحی پێغەمبەرمان درود و سەلامی لەسەر بێت درووست بووە، لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە پارێزگای هورمزە، ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٢ هەزار و ٦٥٠ هەزار کەسە، بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی عەرەبەکان بە دوورگەی قەیس ناویان دەبرد، هەروەها بە بەهەشتی بەکاربەر وەسف دەکرا، تایبەتمەندیەکەی ئەوەیە کە چەندین ناوەندی بازرگانی تێدایە.

جوگرافیای دوورگەی کیش

١-ڕووبەر: ڕووبەری زەوییەکەی ٩١.٥ کیلۆمەتر دووجایە، واتە ٣٥.٣ میل چوارگۆشە.
٢-هەڵکەوتەی جوگرافیایی: لە ڕووی جوگرافییەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی کەنداوی عەرەبی، بە تایبەتی لە نێوان چەند وڵاتێکی وەک سوڵتانییەتی عومان، فارس، ئێران و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەروەها نۆزدە کیلۆمەتر لە وشکانی ئێرانەوە دوورە.
٣-شوێنی فەلەکی: لە ڕووی فەلەکییەوە دەکەوێتە پانی ٢٦ پلە لە باکووری هێڵی ئیستوایی، و درێژییەکەی ٥٣ پلە و ٥٨ خولەک لە ڕۆژهەڵاتی گرینویچەوە دوورە.
٤-کەش و هەوا: کەش و هەوای نیمچە گەرمە.
٥-زەوی: زەویەکەی تەختە و خاڵییە لە شاخ و گردەکانی بەرزن.

گەشتیاری لە دوورگەی کیش

دوورگەکە چەندین پێکهاتەی گەشتیاری لەخۆدەگرێت؛ وەک هۆتێلەکانی ئامادەکراون بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران، گواستنەوەی باش، ناوەندی بازرگانی و شوێنەوارە مێژووییەکان، شوێنی ستراتیجی، سەقامگیری ئەمنی و سیاسی، هەروەها لەڕووی جوانترین دوورگەکانی جیهانەوە پلەی چوارەمی هەیە، هەروەها لەنێویدا چەندین شوێنە گەشتیاری هەیە وەک:

١-شاری مێژوویی هەریرە: یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە ناوازەکانی دورگەکە چونکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەشت سەد ساڵ پێش ئێستا.
٢-کەشتیی یۆنانی: دەکەوێتە کەناری باشووری دوورگەکە، کەشتییەکی بارهەڵگر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٣ی زایینی.
٣-شاری کارێز: یەکێکە لەو شوێنەوارە گرنگانەی کە لە سەردەمی کۆنی ئێرانەوە ماوەتەوە، تونێلێکە کە مێژووەکەی بۆ دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و دەکەوێتە ژێر زەوی.
٤-پارکی ئاسک: ڕووبەرەکەی دوو هێکتارە، دەکەوێتە تەنیشت ئەکواریۆمەکەوە، چەندین ئاژەڵی تێدایە وەک بزن، مەڕ، مەیموون، ئاسک، ڕێوی، ئەسپ، شێر، ورچ.
٥-پارکی دۆلفین: دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە، ڕووبەرەکەی سەد هێکتارە، بەشێکی لە ساڵی ١٣٧٩ی زایینی کراوەتەوە و چەند بەشێکی تێدایە: وەک بەشی ڕووەکی جۆراوجۆر و بەشی باڵندە و بەشی ئەکواریۆمی دۆلفین، تا ئەمڕۆش بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لەوێ بەڕێوەدەچێت، وەک بەشێک بۆ هۆتێلەکان، بەشێک بۆ یارییەکانی منداڵان، بەشێکیش بۆ باخچەی پەپوولە کەلە داهاتوودا دەکرێتەوە.
٥-ژیان لە ئەکواریۆمی دەریادا: دەکەوێتە سەر کەنداوی عەرەبی، لەوێدا ژیانی جۆراوجۆری دەریایی دەبینرێت.
٦-باخچەی باڵندە: زیاتر لە پەنجا و حەوت جۆری باڵندەی تێدایە، وەکو پەنگوینی ئەفریقی، قوو، کۆتر، هێستر و تووتی.
٧-شوێنە گرینگەکانی تر: لەوانە: یانەی پاسکیل، ڕێڕەوی ئەسپ، کەناراوەکان، و پارکە ئاوییەکە.


سەرچاوەکان



122 بینین