الملك ـ دەسەڵاتدار

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2024-05-06-18:24:00 - کۆدی بابەت: 12787
الملك ـ دەسەڵاتدار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و واتاکەی

ئەلمەلیک، مەلیک، پاشا، دەسەڵاتدار، موڵک بەدەست یان حوکمدەر (بە عەرەبی: الْمَلِكُ یان الملك، بە ئینگلیزی: Al-Malik) ناوێکە لە ناوەکانی خوای گەورە و چوارەمین ناوە. واتا خوای گەورە پادشای هەموو پادشا و دەسەڵاتدارەکانە و خاوەنی ڕۆژی سزا و دەسەڵاتی ڕهایە. لە زمانی عەرەبیدا وشەی (الملك) واتای دەسەڵاتدار یان پاشا دەبەخشێت، واتا ئەو زاتەی کە دەسەڵات و حوکم و هێزی تەواو و ڕەهای هەیە.

هاتنی ناوی مەلیک لە قورئانی پیرۆزدا

لە چەند ئایەتێک ناوی مەلیک لە قورئاندا هاتووە و خوای گەورە ئەو ناوەی بۆ خودی خۆی وەکوو وەسفێک بەکارهێناوە لە چەند ئایەتێک نموونەی:

  • لە سوورەتی (طه) لە ئایەتی ١١٤ خوای گەورە دەفەرموێت: (فَتَعَـٰلَى ٱللَّهُ ٱلْمَلِكُ ٱلْحَقُّ ۗ وَلَا تَعْجَلْ بِٱلْقُرْءَانِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَىٰٓ إِلَيْكَ وَحْيُهُۥ ۖ وَقُل رَّبِّ زِدْنِى عِلْمًا)، واتا خوای گه‌وره‌ زۆر پایه‌ به‌رز و بڵنده‌ و پاشای به‌ حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌، (ئه‌ی پێغەمبەر ) نه‌که‌یت له‌ خوێندنی قورئاندا په‌له‌ بکه‌یت: له‌ پێش ئه‌وه‌ی وه‌حی و نیگای ئه‌و قورئانه‌ ته‌واو ببێت بۆ لای تۆ و نزا بکه‌ و بڵێ په‌روه‌ردگارا، به‌رده‌وام زانست و زانیاری زۆرتر و زیاترم پێ ببه‌خشه‌.
  • لە سوورەتی (المؤمنون) لە ئایەتی ١١٦ خوای گەورە دەفەرموێت (فَتَعَـٰلَى ٱللَّهُ ٱلْمَلِكُ ٱلْحَقُّ ۖ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْكَرِيمِ)، واتا به‌رزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕه‌وای حه‌ق کە هیچ خوایه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌و زاته‌ و خاوه‌نی عه‌رشی شکۆدار و به‌ڕێزه‌.
  • لە سوورەتی (الحشر) لە ئایەتی ٢٣ خوای گەورە دەفەرموێت (هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْمَلِكُ ٱلْقُدُّوسُ ٱلسَّلَـٰمُ ٱلْمُؤْمِنُ ٱلْمُهَيْمِنُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْجَبَّارُ ٱلْمُتَكَبِّرُ ۚ سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ)، واتا خوا ئه‌و زاته‌یه‌ که‌ جگه‌ له‌و خوایه‌کی تر نییه‌ و پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌رانه‌، پاك و بێگه‌رد و پوخته‌ و ئاشتیخوازە، ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه‌، ده‌سه‌ڵاتداره‌ و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌تی، باڵاده‌سته‌ و خاوه‌نی خێری بێسنووره‌، گه‌وره‌یه‌ و خۆی به‌ گه‌وره‌ ده‌زانێت، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌یه‌ له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
  • لە سوورەتی (الجمعة) لە ئایەتی یەکەم خوای گەورە دەفەرموێت (يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْمَلِكِ ٱلْقُدُّوسِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ)، واتا هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه‌ ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن و ئه‌و خوایه‌ی که‌ پاشایه‌ و شاهی شاهانه‌، پاك و بێگه‌رد و پوخته‌ و باڵاده‌ست و دانایە.

بەکارهێنانی ناوی مەلیک

ناوی ملیک بۆ دروستکراوەکانی خوا بەکاردێت و ئەم بۆچوونە لە قورئان پشتڕاست کراوەتەوە، خودا لە چەند ئایەتێک ناوەکەی بۆ دروستکراوەکانی بەکارهێناوە، نموونەی ئایەتی ٤٣ لە سوورەتی (يوسف) هاتووە و تێیدا لە گێڕانەوەی خەونی پاشاکای میسر دەفەرموێت (وَقَالَ ٱلْمَلِكُ إِنِّىٓ أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَٰتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنۢبُلَـٰتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَـٰتٍ ۖ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ أَفْتُونِى فِى رُءْيَـٰىَ إِن كُنتُمْ لِلرُّءْيَا تَعْبُرُونَ)، واتا پاشا خه‌ونێکی سه‌یری بینی و بوو به‌ مه‌راقی و له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا وتی به‌ڕاستی من له‌ خه‌ونمدا بینیم که‌ حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مه‌نگای له‌ڕ و لاوازه‌وه‌ خوران، حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی سه‌وز و حه‌وتی وشکیشم بینی، ئه‌ی زانا و شاره‌زایان ئه‌م خه‌وه‌م بۆ لێکبده‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ون لێكده‌ده‌نه‌وه‌.

هەر لە سوورەتی (يوسف) لە ئایەتی ٧٢ هاتووە لەکاتی گەڕانەوەی براکانی پێغەمبەر یووسف و دیارنەمانی دەفری پێغەمبەر یووسف دەفەرموێت (قَالُوا۟ نَفْقِدُ صُوَاعَ ٱلْمَلِكِ وَلِمَن جَآءَ بِهِۦ حِمْلُ بَعِيرٍ وَأَنَا۠ بِهِۦ زَعِيمٌ)، واتا پاساوانه‌کان وتیان ده‌فری پاشامان لێ ونبووه‌ وبۆی ده‌گه‌ڕێین، هه‌رکه‌سێك هێنای باری وشترێکی بۆ هه‌یه‌، لێپرسراوه‌که‌یان وتی من ده‌بمه‌ زامنی ئه‌و به‌ڵینه‌. لەم ئایەتانەوە دەردەکەوێت کە بەکارهێنانیناوی ناوی مەلیک یان پاشا بۆ دروستکراوەکانی خوا ئاساییە و ڕێگەپێدراوە.

ناوەکانی مەلیک و مالیک 

ناوهێنانیان لە قورئاندا

  • ناوی مەلیک پێنج جار لە قورئاندا لە چەند ئایەتێکی جیاواز هاتووە.
  • ناوی مالیک دووجار لە قورئاندا هاتووە.
  • ناوی مەلییک لە یەکجار هاتووە.

لەڕووی واتاییەوە

  • مەلیک دەسەڵاتداری ڕەهای جێبەجێکارە لە عەرشەکەی خۆی.
  • مەلیک واتا دەسەڵاتدار و حوکمدەر و پاشای ڕەها و سیفەتێکە لە سیفەتەکانی خوا، وشەی مەلیک گشتگیرتر و قووڵترە لە وشەی مالیک، مەلیک واتا خوا خاوەنی هەموو دەسەڵاتێکە لە هەردوو دوونیا.
  • مالیک واتا خاوەندار، بەو واتایەی خوا خاوەندارێتی لە هەموو شتێک دەکات،
  • لە ڕووی واتاییەوە هەموو خاوەندارێک پاشا نییە، بەڵام هەموو پاشا و دەسەڵاتدارێک خاوەنداریی لە هەموو شتێک دەکات.


سەرچاوەکان



69 بینین