شیری گوێدرێژ

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-12-25-19:34:00 - کۆدی بابەت: 10769
شیری گوێدرێژ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

شیری گوێدرێژ یان شیری کەر (بە ئینگلیزی: Donkey's milk، بە عەرەبی: حليب الحمير)، شیری مێیەی گوێدرێژە کە لە کۆنەوە بۆ دەرمان و خواردن بەکارهاتووە. شیرێکە زۆر بەسوودە بۆ جەستە و تایبەتمەندی دژە بەکتریای دوو سەد ئەوەندەی شیری مانگایە. گرانترین جۆری شیرە لە ئەورووپا، بەتایبەتی لە وڵاتانی ئیتاڵیا و فەڕەنسا. هەروەها توێژەرانی ئەورووپی دەریانخستووە کە شیری گوێدرێژ بۆ جوانی پێست سوودی زۆرە، لەبەرئەوە بۆ پاککردنەوە و جوان ڕاگرتنی پێست بەکاردەهێنرێت.

چۆنیەتی هەڵگرتنی شیری گوێدرێژ

شیری گوێدرێژ دەبێت لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت و دابنرێت، بەهیچ شێوەیەک نابێت لە شوێنی گەرم دابنرێت.

سوودەکانی شیری گوێدرێژ

- ئەگەر پێش خەوتن چەند دڵۆپێک شیری گوێدرێژ بتکێننە ناو لووتەوە، ئەوا دەبێتە هۆی خەوێکی باشتر و قووڵتر.

- دڵۆپاندنی چەن دڵۆپێک لە شیری گوێدرێژ بۆ لووتی ئەو کەسانەی کە تووشی خوێنبەربوونی لووت دەبن، دەبێتە هۆی وەستاندنی خوێنبەربوونەکە.

- شیری گوێدرێژ ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا سێی تێدایە، بەمەش دەتوانێت زۆر بەسوود بێت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە. دەتوانێت وزەی پێویستی ڕۆژانە دابین بکات، لەگەڵ ئەوەی چەوری شیری گوێدرێژ بەبەراورد بە شیرەکانی تر کەمترە، بەمەش بەکارهێنانی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و چەوری خوێنیان هەیە بەسوودە.

- زۆر بەسوودە بۆ ڕزگاربوون لە ژەهراوی بوون، ئەو کەسانەی تووشی ژەهراوی بوون دەبن، بەتایبەتی ژەهراوی بوون بە دەرمان، شیری تازەی گوێدرێژ بەکاربهێنن، نەک شیری تر.

- سوودێکی تری بەکارهێنانییەتی بۆ جوانی و شێداری پێست.

- بەکارهێنانی شیری گوێدرێژ یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی لەش دەدات.

- بەسوودە بۆ چارەسەری هەناسەتەنگی.

- توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بوونی بەکتریای پرۆبایۆتیکی بەسوود لەم شیرەدا، دەریدەخات کە شیری ئەم ئاژەڵە و ئەو بەرهەمانەی لێی دروستدەکرێن، وەکوو پەنیر، دەکرێت جێگرەوەیەکی باش بێت بۆ خۆراکی ئەو منداڵانەی کە هەستیارییان بە پڕۆتینی شیری مانگا هەیە. هەروەها بەکارهێنانی ڕۆژانەی شیری گوێدرێژ وزە بۆ لەش دابین دەکات، بەهۆی بوونی خۆراکە ماددە و ڤیتامینی پێویست تێیدا.


سەرچاوەکان



471 بینین