ئایا فڕۆکە دەتوانێت بە یەک بزوێنەرەوە بفڕێ؟

له‌لایه‌ن: - هێدی إبراهیم هێدی إبراهیم - به‌روار: 2023-12-27-14:01:00 - کۆدی بابەت: 11775
ئایا فڕۆکە دەتوانێت بە یەک بزوێنەرەوە بفڕێ؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئایا فڕۆکە دەتوانێت بە یەک بزوێنەرەوە بفڕێ؟ (بە ئینگلیزی: can airplane fly with on engine، بە عەرەبی: هل يمكن للطائرة أن تطير بمحرك واحد؟) زۆربەی فڕۆکەی هێڵە ئاسمانییەکان زیاتر لە یەک بزوێنەریان هەیە، بێگومان ئەمەش زیاتر بۆ مەبەستی سەلامەتی سەرنشینەکان و فڕۆکەکە دەگەڕێتەوە.

ئایا فڕۆکەکان بەو شێوە دیزاین کراون کە بتوانن بە یەک دانە بزوێنەر بفڕن؟

زۆربەی فڕۆکەکان سەرەڕای گەورەییان لە قەبارە و کێش بەڵام بە شێوەیەک دیزاین کراون کە دەتوانن تەنانەت بە یەک بزوێنەریشەوە بفڕن، بێگومان لێرەدا زیاتر مەبەست لەوەیە کە لەکاتی ناوەڕاستی فڕینە واتە فڕۆکەیەک کە دوو بزوێنەری هەیە ئەگەر بزوێنەری یەکەمیان لە ئاسمان لەکاربکەوێت دەتوانێت بە بزوێنەرەکەی تری کار بکات، ئەگەرنا فڕین و بەرزبوونەوەی فڕۆکە لە زەوییەوە بە یەک بزوێنەر خۆی لە خۆیدا ئاڵنگارییەکە کە زۆر ئەستەمە ئەنجامدانی.

نموونەی فڕینی فڕۆکەیەک بە یەک بزوێنەرە

لە ساڵی ٢٠٠٣ لە گەشتێکی فڕۆکەی (Boeing 777) کە لە ئۆکلایندی ئوسترالیاوە بۆ لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا بوو، لە ناوەڕاستی کاتی فڕینەکە یەکێک لە بزوێنەرەکانی ئەم فڕۆکەیە لەکارکەوت، بۆیە دەستبەجێ ئاڕاستەی فڕینەکەیان لە لۆس ئەنجلۆسەوە گۆڕی بۆ فڕۆکەخانەی کۆنا لە دورگەی هاوای، کە ١٩٢ خولەک بە یەک بزوێنەرەوە فڕی، ئەمەش تۆمارێکی نوێ بوو لە فڕینێ فڕۆکە بە یەک بزوێنەرەوە.


سەرچاوەکان



177 بینین