ترسناکترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-05-07-22:50:00 - کۆدی بابەت: 12803
ترسناکترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ترسناکترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: The most dangerous types of computer viruses، بە عەرەبی: أخطر أنواع فيروسات الكمبيوتر) پرۆگرامێکی دەرەکی یە زیان بەخشە، کاردەکاتە سەر فایل و داتاکان و گۆرانکاری لە جێبەجێ کاریەکان دەکات، ھەر پرۆگرامیکی ڤایرۆسیش لە پێناو مەبەست و ئامانجیک دادەرێژرێ لەلایەن پرۆگرامسازەکانەوە بۆ لەناوبردنی داتا و زانیاری و دەست بەسەرداگرتنی ئامێر و بەدەست ھێنان و بردنی زانیاری.

کرمەکان

ئەمە لە رێگەی ھێڵەکانی ئینتەرنێتەوە دەگوازرێتەوە بڵاودەبێتەوە بە ھێلەکان دا لە رێگەی ئیمێلی ئەلیکترۆنی. بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەم جۆرە ھەیە ھەندێک لە شارەزایان بە ڤایرۆسی دادەنێن ھەندێکیش تەنھا بە پرۆگرامی شاراوە و لەناوبەری دادەنێن. کرمەکان ھیچ کردەیەک ناکەن کە زیان بگەیەنێت تەنھا دوای بڵاوبونەوەیان و زۆربونی ژمارەیان بۆ زیاتر لە ٥٠٠٠٠ ئەوا دەبنە کێشە بۆسیستەمی ئامێرەکان، کرمەکان بەشێکی تایبەتن لە ڤایرۆس.  بەشێوەیەکی سەرەکی کار دەکەنە سەر نێتوۆرک بەشێوەی خۆحەشاردەر لە ناو فایلی تر.

یەکەم ڤایرۆسی کۆمپیوتەر لە مێژوودا

یەکەم ڤایرۆس بەناوی “براین ڤایرۆس” لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە لە لایەن دوو برای پاکستانی بەناوەکانی ئەمجەد و باسیت فاروق دروستکرا، کە ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی فلۆپی دیسکەوە بڵاوبووەوە کاری دەکردە سەر تۆمارەکان و ریکۆردەکانی بۆت، بەڵام کاری نەکردە سەر ھارد درایڤەکان، ئەم ڤایرۆسە ناسرابوو بە لاھوری پاکستانی، براینی پاکستانی، ئەی_براین.  لە ئازاری ١٩٨٨ دا یەکەم دژە ڤایرۆس بەرھەمھێنرا بۆ لەناوبردن و سرینەوەی ڤایرۆسی براین.

بەشێک لەو فایلانەی کە توشی ڤایرۆس دەبن

بەشێوەیەکی گشتی پرۆگرامە جی بەجێکاریەکان و فایلە کۆدکراوەکان توشی ڤایرۆس دەبن:

  • پرۆگرامە جی بەجی کاریەکانی کە پاشگری “exe , bat, cmd” ھەیە
  • VOLUME BOOT RECORD ،MASTER BOOT
  • فایلە بەکاربراوەکانی ئۆفیسی ئەکسس ،ئەکسل ،وۆرد
  • داتا بەیس و فایلات کە لە رێگەی ئاوتلوکەوە و ئیمێلەوە 
  • فایلاتی ئەکرۆبات پی دی ئێف و بەشاراوەیی لە نێو ئێچ تی ئێم ئێل

ترسناکترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر لە مێژوودا

Mydoom: زۆر کەس بە مەترسیدارترین ڤایرۆسی کۆمپیوتەر لە مێژوودا دادەنێت، ئەم جۆرە ڤایرۆسە  لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە بەهای نزیکەی ٣٨ ملیار دۆلار زیانی گەیاندووە، ئەگەر لە ڕووی ئابووری لە دونیای هاوچەرخدا بیربکەیتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی هەڵاوسان، ئەوە دەکاتە نزیکەی ٥٢ ملیار دۆلار. ڤایرۆسی Mydoom تا ئەمڕۆش لە ئارادایە و نزیکەی١%ی هەموو ئیمەیڵەکانی فیشینگ پێکدەهێنێت.

I Love You: لە ساڵی ٢٠٠٠ دا ڤایرۆسی خۆشم دەوێی “ئای لۆڤ یوو” دەرکەوت. ئەم ڤایرۆسە کاریگەری ھەبوو بە ملیۆنان کۆمپیوتەر لەسەرتاپای جیھان وەک بەناردنی وشەی نھێنی و ناوی بەکاربەر، فایلێکی دەقی نارد کە بێ زیان دەرکەوت و بە خێرایی بۆ زیاتر لە ١٠ ملیۆن کۆمپیوتەر بڵاوبووەوە. خوێندکارێکی کۆلێژ لە فلیپین ڤایرۆسەکەی دروستکردووە بۆ دزینی وشەی نهێنی، بۆ بەکارهێنانی ئەو خزمەتگوزارییە ئۆنلاینانەی کە توانای کڕینی نەبووە بە خۆڕایی. ڤایرۆسی ILOVEYOU وەک ڤایرۆسی Mydoom کاردەکات، کۆپی خۆی بۆ هەموو پەیوەندییەکی ئیمەیڵ لە ئامێرە تووشبووەکەدا دەنارد. لە ساڵی ٢٠٠٠ ئەمە یەکێک بوو لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر کە جیهان بینیبووی. بە کۆی گشتی زیانەکان نزیکەی ١٥ ملیار دۆلار بووە. هەروەها پێی دەگوترا ڤایرۆسی LoveLetter.

Code Red: کرمی کۆد سوور لە ساڵی ٢٠٠١ دۆزرایەوە، ڤایرۆسەکە ٩٧٥ هەزار کۆمپیوتەری تووش کرد و وشەکانی، هاک لەلایەن چینییەکانەوە لە وێب پەیجە تووشبووەکاندا پیشان دەدا، لە کۆمپیوتەرەکانی کە بە سیستەمەکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز و ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٠ کاری دەکرد، ڤایرۆسی کۆد سوور هیچ شوێنەواری بوونی خۆی لە هارد دیسک یان کۆگاکانی تری کۆمپیوتەردا نەهێشتۆتەوە. کۆی گشتی زیانەکانی کۆد ڕید نزیکەی ٢.٤ ملیار دۆلار بووە. پێش ئەوەی بڵاوبوونەوەی تەواو بکات، تەنانەت هێرشی کردە سەر ماڵپەڕی کۆشکی سپی و ناچاری کرد ئایپی ناونیشانەکەی بگۆڕێت بۆ بەرگریکردن لە ڤایرۆسەکە.

Sasser: لە ڕووی تەکنیکییەوە کرمێکی کۆمپیوتەرییە، ساسەر لە ساڵی ٢٠٠٤ ئاشکرا بوو و ئەو کۆمپیوتەرانەی کردە ئامانج کە وەشانی ناپارێزراوی ویندۆز ئێکس پی و ویندۆز ٢٠٠٠یان لەسەرە. ساسەر لە ڕێگەی دەروازەیەکی لاوازەوە هێرشی کردە سەر کۆمپیوتەرەکان و چەند ڕۆژێک دوای بڵاوبوونەوەی کرمی ئەسڵی، سێ جۆری نوێ دەرکەوتن: Sasser.B، Sasser.C و Sasser.D. ساسەر لەلایەن خوێندکارێکی زانستی کۆمپیوتەری ئەڵمانی بە ناوی سڤێن جاشان دروستکراوە، زیانی لە سەرانسەری جیهاندا گەیاندووە. کرمەکە بووە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکانی زانکۆی میزۆری لە ئینتەرنێت، هێڵی ئاسمانی دێڵتا چەندین گەشتی نێودەوڵەتی هەڵوەشاندەوە، پاسەوانی کەناراوەکانی بەریتانیا ناچار بوو سیستەمی نەخشەسازی ئەلیکترۆنی لەکاربخات.

Sobig: ڤایرۆسی سۆبیگ کرمێکی کۆمپیوتەرە. واتە بەدوای لاوازییەکانی سکیوریتی سۆفتوێر دەگەڕێت. پێش ئەوەی هەندێک لە بەکارهێنەران بزانن تووشی ڤایرۆسێک بوون کرمەکە لە ڕێگەی ئیمەیڵەکانیانەوە بڵاوبووەوە. ڤایرۆسی کۆمپیوتەریی سۆبیگ لە ساڵی ٢٠٠٣دا نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلاری تێچووە، کاریگەری لەسەر چەندین وڵات هەبوو، لەوانە ئەمریکا و کەنەدا و بەریتانیا ڤایرۆسەکە ناوی سۆبیگ بوو چونکە چەندین جۆری خۆی بڵاوکردەوە، کە ناوی Sobig.A لە ڕێگەی Sobig.F ەوە بوو، بە یەکەوەی خێرا. Sobig.F بە خراپترین دادەنرا.

Klez: ڤایرۆسی کلێز نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار زیانی گەیاندووە. لە ساڵی ٢٠٠١ دروستکراوە و نزیکەی ٧ ملیۆن کۆمپیوتەری تووش کردووە. بە دروستکردنی ئیمەیڵی ساختە کاردەکات کە وا خۆی نیشان دەدات کە لە نێردەرێکی ڕاستەقینەوە بێتە نەک ساختە. وەرگر ئیمەیڵەکەی دەکردەوە و کلیکی هاوپێچێکی دەکرد تەنها بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە بێت. کلێز فایلە کۆمپیوتەرییەکانی تووش کرد، لە سەرانسەری تۆڕی قوربانییەکەدا بڵاوبووەوە و خۆی بە ئیمەیڵ بۆ ئەو کەسانە دەنارد کە لە ناونیشانی قوربانییەکەدا بوون. کلێز لە ماوەی چەند ساڵێکدا دووبارە بڵاوکرایەوە و هەر وەشانییەک لە وەشانی پێشوو کوشندەتر بوو.

Zeus: زیوس بە یەکێک لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر دادەنرێت،  چونکە نزیکەی ٨٨%ی سەرجەم کۆمپانیاکانی فۆڕچۆن ٥٠٠ی پێشێل کردووە. هەروەها کۆی گشتی زیانەکانی ٣ ملیار دۆلاری تێچووە و بەرپرسیار بووە لە نزیکەی ٤٤%ی هەموو هێرشەکانی بەرنامە زیانبەخشەکانی بانکی لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ئەو ساڵەی کە دروستکراوە. ڤایرۆسەکە کۆمەڵێک بەرنامە بوو کە لە دوورەوە دەستیان بەسەر ئامێرەکاندا گرت. ئیمەیڵی فیشینگی ناردووە و دابەزاندنی زیانبەخشی بەکارهێناوە بۆ تووشکردنی هۆستی نوێ. 

ڤایرۆسی زیوس بە تایبەتی ناشرینە چونکە دەتوانێت زانیارییە هەستیارەکانت بدزێت، وەک زانیاری بانکی. (هەروەها بە ئەسپی ترۆجانی بانکیش ناسراوە.) ڕێگەیەکی تری کارکردنی ئەوەیە کە لە دوورەوە پەیوەندی بە هاکەرەکەوە بکات بۆ ئەوەی بتوانن کۆمپیوتەرەکەت بڕفێنن و و بەرنامەی زیانبەخشی زیاتر دابمەزرێنن.

Morris _ a.k.a. Internet Worm: ئەم جۆرە کاریکردە سەر نزیکەی ٦٠٠٠ سیستەمی کۆمپیوتەر لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. وەک کرم کە توانای خۆ بلاو کردنەوەی ھەیە، توانی خۆی بلاو بکاتەوە و لە ماوەیەکی کەم دا. ھەروەھا توانی ژمارەی نھینی بەکاربەر ببات.

Solar Sunrise: لە ساڵی ١٩٩٨ دا جۆرە ڤایرۆسیک سەری ھەڵدا ، کە توانی بچێتە نێو سیستەمی کۆمپیوتەری زیاتر لە ٥٠٠ بەکارهێنەر و کۆنترۆلی بکات کە ئەم کۆمپیوتەرانەش کۆمپیوتەری سوپا بوون، بەشێکی تایبەت و پاریزراوی حکومەت، لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم جۆرەش بە سەن سۆلاریس ناسرا.

CIH: لە ساڵی ١٩٩٨ لە وڵاتی تایوان دەرکەوت ، بە یەکێ لە ڤایرۆسە ترسناکەکان دانرا، کە کاری دەکردە سەر ویندۆزی ٩٥ و ٩٨ و ویندۆز می،  فایلە جێبەجێ کارییەکان چوونە ناو میمۆری و دەسکاریکردنی بایۆس.

Melissa: لە ٢٦ مارچی ساڵی ١٩٩٩ ڤایرۆسی مێلیسسا دەرکەوت، کە توانای لە کارخستنی سیستەمی مەیلی ئینتەرنێتی ھەبوو، کە بەشێوەی کرمی کاری دەکرە سەرئیمێل و بلۆکی دەکرد، مێلیسا لەلایەن داڤید ئێل سمیس ھاتە کایەوە لە نیو جێرسی.
 
NIMDA: لە دوای ١١ی سێپتەمبەری سالی ٢٠٠١ ەوە ئەم ڤایرۆسی کۆمپیوتەرە کاری کردە سەر ھەزاران کۆمپیوتەری جیھان. نیمدا وادانرابوو ببێتە یەکێک لە ھەرە ڤایرۆسە زیانبەخشەکان، کە پێنج رێگەی ھەبوو بۆ کارکردنە سەر کۆمپیوتەر و توشبوونی سیستەمی کۆمپیوتەر بەم جۆرە، توانای خۆ دروستکردنەوە و کۆپی کردنەوەی هەبوو.

کۆتا جۆر و مەترسیدارترین ڤایرۆس کرمی داونئەدئەپ بوو، کە بە کۆنفیکەریش ناو ئەبرا. کە بووە ھۆی زیانگەیاندن بە ٣.٥ ملیۆن کۆمپیوتەر لە سەرتا سەری جیھان. ئەم پرۆگرامە زیانبەخشە توانی بە خێرای خۆی بڵاو بکاتەوە لە رێگەی تۆرەکانی نێت، کۆمپانیای ئێف_سیکویرتی بواری پاریزگاری و سیکویرتی وڵاتەکانی چین و بەرازیل و رووسیایی بە زۆرترین بەرکەوتوو لە ریژەی تووشبوون لەقەڵەم دا. 

چۆنیەتی پاراستنی کۆمپیوتەر لە ڤایرۆس

• داگیرساندنی فایەروۆڵ لەسەر کۆمپیوتەر
• ئۆپەرەیتنگ سیستەمی کۆمپیوتەر پێویستە بەسەر چوو نەبێت
• داگرتنی دژە ڤایرۆسێکی بەھێز لە سەر کۆمپیوتەر
• بەکارھێنانی دژە ڤایرۆسی بەسەر نەچوو
• بەکاربردنی دژە سپای وێری بەسەر نەچوو
• بە وریایی مامەلە کردن لەگەل ئیمێل و ئەتاچمێنتەکان


سەرچاوەکان



74 بینین