پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 213
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
بوونی خوێن لە میزدا
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
بوونی خوێن لە میزدا یان میزی خوێناوی (بە ئینگلیزی: hematuria) نیشانەیە بۆ چەندین حاڵەت و نەخۆشیی جیاوازی وەک هەوکردن، نەخۆشیی گورچیلە، شێرپەنجە و نەخۆشییە دەگمەنەکانی خوێن. دەکرێت خوێنەکە بە چاو ببینرێت، یاخود بڕێکی کەم بێت و بە یارمەتی مایکرۆسکۆپ ببینرێت.
تووشبوونی میکرۆبی
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
تووشبوون بە میکرۆب (بە ئینگلیزی: Infection، بە عەرەبی: العدوى) کە زۆرجا بە نەخۆشی بەکتریایی یان ڤایرۆسی دەناسرێت بریتییە لەو نەخۆشییەی کە وردەزیندەوەرێک یان میکرۆبێک دێتە نێو لەشی مرۆڤ و تووشی زیانی دەکات. پێویستە بزانرێت کە تووشبوونی میکرۆبی، هەوکردن نییە و ئەمانە دوو شتی زۆر جیاوازن.
سووتان بە خۆر
زانیاری
نەخۆشی پێست
سووتان بە خۆر یان بەخۆربردن (بە ئینگلیزی: Sunburn، بە عەرەبی: حرق الشمس) بریتییە لە جۆرێکی سووتانی تیشکدان، بەهۆی زۆربەرکەوتنی پێست بە تیشکی سەرووبنەوشەییی (UV) خۆرەوە دروست دەبێت، سووتان بەخۆر دەبێتە هۆی ئازار و هەوکردنی پێست، شێرپەنجەی پێست، چرچبوونی پێست، پەڵەی قاوەییی پێست و خاڵ.
باشترین خۆراکەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگە
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
باشترین خواردنەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگە (بە عەرەبی: أفضل الأطعمة للحد من آلام المفاصل، بە ئینگلیزی: The best foods to reduce joint pain)، هەرچەندە هیچ چارەسەرێک بۆ هەوکردنی جومگەکان نییە، بەڵام هەندێک شت هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی.
تریکۆمۆنایەسس
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
تریکۆمۆنایەسس (بە ئینگلیزی: trichomoniasis، بە عەرەبی: داء المشعرات) بەربڵاوترین هەوکردنی نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکانە (STD). بەهۆی مشەخۆرێکەوە بە ناوی تریکۆمۆنایەسسەوە دروست دەبێت. خانمان بەبەراورد بە پیاوان زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبنەوە. ئەم نەخۆشییە لە خانماندا نیشانەی زۆری هەیە
بەڵغەمی خوێناوی
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
بەڵغەمی خوێناوی (بە ئینگلیزی: Haemoptysis، بە عەرەبی: بصق الدم)، حاڵەتێکە لە کاتی کۆکیندا بەڵغەمی خوێناوی فڕێ دەدەیتە دەرەوە بەتایبەت لە کاتی هەوکردنەکانی ڕێڕەوی هەناسە و بۆریچکەی هەوا و ڕەبۆ، دەشێت ئەو خوێنە لە کۆئەندامی هەناسە یان هەرسەوە تێکەڵی بەڵغەمەکە بووبێت..
دەماربڕینی ددان
زانیاری
تەندروستی دەم و ددان
دەمار بڕینی ددان (بە ئینگلیزی: Root canal therapy، بە عەرەبی: معالجة لب الأسنان) چارەسەرێکە تێیدا دەمار و شانەی تووشبوو بە هەوکردنی میکرۆبی لادەبرێت و پاک دەکرێتەوە و بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان بەکاردەهێنرێت، ڕەگی ددان دەوڵەمەندە بە دەمارەشانە و لوولەی خوێن..
حاڵەتی ئیفلیجیی بێڵ
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
حاڵەتی ئیفلیجی بێڵ (بە ئینگلیزی: Bell's palsy) حاڵەتێکە هۆکاری ڕوودانەکەی زۆر ڕوون نییە. لە هەموو تەمەنێکدا ئەگەری ڕوودانی هەیە، باوەڕ دەکرێت هۆکارەکەی بەهۆی هەڵئاوسان و هەوکردنی ئەو دەمارەوە بێت کە کۆنتڕۆلی ماسولکەکان لەلایەکی دەموچاو دەکات.
پشکنینی RPR
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
پشکنینی RPR (بە ئینگلیزی: Rapid plasma reagin or RPR test) بریتییە لە پشکنینی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی فەرەنگی یان سیفلیس بەکاردێت. ئەم پشکنینە لە ڕێگەی دیاریکردنی دژەتەنێک کە لەش دژی هەوکردن دروستی دەکات، بریتییە لە دژەتەنی ڕەیگن (reagin) نەخۆشییەکە دەستنیشان دەکات.
نەخۆشیی زمانی جوگرافی
زانیاری
تەندروستی دەم و ددان
نەخۆشی زمانی جوگرافی (بە ئینگلیزی: Geographic tongue disease) حاڵەتێکی هەوکردنی دەمه، که دەناسرێتەوە بە لە دەستدانی خانە و شانەکانی ڕووکەشی زمان. زمانی جوگرافی له هەمان كاتدا ناسراوه به هەوکردنی (زمانی کۆچەر) لەبەر ئەوەی نیشانەکان دەجووڵێن..
‹
1
2
...
10
11
12
13
14
15
16
...
21
22
›