باشترین خۆراکەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-19-22:14:00 - کۆدی بابەت: 9908
باشترین خۆراکەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

باشترین خواردنەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگە (بە عەرەبی: أفضل الأطعمة للحد من آلام المفاصل، بە ئینگلیزی: The best foods to reduce joint pain)، هەرچەندە هیچ چارەسەرێک بۆ هەوکردنی جومگەکان نییە، بەڵام هەندێک شت هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی.

خۆراکەکان

  • زەیتی زەیتوون بە تایبەت زەیتی زەیتوونی پوخت، زۆرباشە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان. خواردنی زەیتی زەیتوون لە کاتێکی دیاریکراوی ڕۆژدا دەبێتە هۆی زیادکردنی سوودەکانی، باشتر وایە بەیانیان یەکەم شت بخورێت، بەو پێیەی بە ئاسانی لەلایەن بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵە هەڵدەمژرێت. ١٥ ملیلیتر بەس دەبێت بۆ خواردنی، هەروەها زیادکردنی بڕێک لیمۆ دەتوانێت بەتامتری بکات و جەستەت چێژ لە سوودە تەندروستییەکانی ئاوی لیمۆش وەردەگرێت.
  • ترشە چەوری ئۆمێگا ٣ پڕۆتینی هەوکردن ​​لە جەستە کەم دەکاتەوە، هەروەها کارکردنی مێشک باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی تر کەم دەکاتەوە. ئۆمێگا ٣ دەتوانرێت لە زۆرێک لە ماسییەکان بدۆزرێتەوە وەک تونە، سەلەمون، ساردین یان دەتوانیت وەک تەواوکەرێکی ڕۆژانە بخورێت.
  • ئەو دژە ئۆکسانەی کە لە میوە ڕەنگاوڕەنگەکاندا هەیە دەتوانن کاریگەریی سەرسوڕهێنەر بکەن لە چارەسەرکردنی ئەو هەوکردنانەی کە دەبێتە هۆی ئازاری جومگەکان.
  • بلوبێری بڕێکی زۆر لە فلاڤۆنۆیدێکی تێدایە کە بە ئەنتۆسیانین ناسراوە، بۆیە بژاردەیەکی زۆرباشە ئەگەر بەدوای نەهێشتنی جومگەکانی ئازاردا دەگەڕێیت.


سەرچاوەکان



247 بینین