كۆی گشتی: 736
پۆلێنكردن
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئای چەن گرفتاری تۆم جگەر بریناری تۆم دڵبەستەی زناری تۆم شۆخی و جوانی و لاوی تۆ بۆ ژیانم بوو بە هۆ دنیا تۆی تیا نەبینم نابم دەربەستی ژینم
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەی دڵ ئەی دەروون وەختی گریانە ئەی چاو جا نۆرەی ئەشک بارانە ئەی کوردی کڵۆڵ گەلی چارەڕەش ئێستاکە دەمی سیا پۆشانە *** بۆ شۆڕەسواری کورد و کوردستان بۆ قارەمانی بەردە قارەمان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دیارە هەڵمەت و تاوی وەک نەڕەشێران
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
چاوت کە فرمێسکی تێ زا تیشکی ڕووت تیا شکایەوە وەکو گوڵێ لە پایزا ئارامم تیایا توایەوە وەک دڵۆپی بارانی خەم بۆ ناو دەریای چاوت تکام نزیک برژانگ ئەی چاوەکەم لەناو شەپۆلا ئەگریام پشکۆی ئاگر، شووشەی شکاو هەستی منیان گرتە باوش
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
مەکەن مەنعی عاشقان، عاشق کاری دژوارە ، هەرچی عیشقی لە دڵ بێ، بێ سەبر و بێ قەرارە ، دائیم لە بەر هیجرانێ، ڕەنگ زەرد و لێو بەبارە ، دە عیشقێدا سووتاوم، غەمم لە چوار کەنارە ، لە بەر دەرد و حەسڕەتان، گریانم دێن هەزارە ، ماڵپەڕی زانیاری ، شێخ ئەحمەدی کۆر
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەی بە قەد عەڕعەڕ، بە بۆ سونبول، بە ڕۆخ چون میم و ھێ ، مورغی دڵ شود حەبس ئەندەر قەیدی زێ وو لام و فێ ، کەی تەوانەم جان بەرەم دەر عەرەسەگاھی ڕەزمی ئو ، می‌زەنەد پەی‌پەی بە جانم خێ وو نون و جیم و ڕێ ، شێخ ئەحمەدی کۆر ، ماڵپەڕی زانیاری
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لۆمەی زۆر دڵدارم ئەکرد بۆ چی خۆیان بەم دەردە برد تاکوو دڵداری نوانی پێم یەی کیژوڵە پێی لێ ئەنێم هەر بە یەک سەرنج یەک ئاوڕ بەرت دالە دەروونم گڕ ئەی فریشتەی تاسە و مەبەست هەردوو مەچەکی منت بەست
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کە پرچت ئاڵان لە گەردن گڕت بەردا لە دڵی من کە پەرچەمت ڕشتە سەر ڕوو ئاگرلە دەروونم بەربوو ئەی زۆرداری جوانی بچووک تکایە کچی ئێسک سووک لێرەوە مەیە شەیدام بۆت وەباڵی دڵم بە ئەستۆت
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کە ئەگریایت لەو ساتەدا هەورێ بووم و لە چاوتا بووم کە داڕژای، گەرم.. گەرم دڵۆپێ بووم لەخەمەکانی ئاسمانت وەختێ گەیشتمە سەر لێوت جارێکی تر هەڵم بووم و هەناسەی ساردت لێی دام و دیسانەوە من بوومەوە بە بارانی نیگاکانت!
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لە دەشتێکا دەمەو بەیان بە سروەی شەماڵی نیان کاتێ گوڵ کەوتە شنەشن بزووت دەس و پەنجەی مردن برادۆی پەروەردەی تاوان لەسەر پیلکە پەنجەی جووڵان خوێنی دڵی گیڤارای ڕشت گەورەترین دلێری کوشت ڕۆژ گیڤارای گرتە باوەش بە پۆپەشمینی خوێنی گەش
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
یادێ وەکو شووشەی شکاو لە دڵما ئەجوڵێ نەرم بریسکەی خوێندێکی ڕژاو ئەدا بەگیان کسپەی گەرم بەیانی بوو مناڵی ورد لە سەرتەختی سنگێکی ڕووت لێیان نەنیشت ڕەنگی گۆگرد کاتێ پەنجەی تاوان بزووت گرمەی بۆمبا ژینی شێوان