سوودەکانی چا بۆ قژ

له‌لایه‌ن: - سایە مصطفی عبدالقادر - به‌روار: 2021-05-03-23:58:00 - کۆدی بابەت: 5138
سوودەکانی چا بۆ قژ

ناوه‌ڕۆك

قۆناغە‌كانی دروستكردنی چا چییە‌؟

دە‌ستە‌واژە‌یە‌كە‌ بۆ تە‌ڕكردن كە‌ بە‌ تە‌ڕكردنی گە‌ڵا یان خونچە‌ی ڕووە‌كی چا بە‌ ئاوی كوڵاو، لە‌ بنە‌ڕە‌تدا دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ چین كە‌ ھە‌زارە‌ھا ساڵ پێش ئێستا وە‌ك خواردنە‌وە‌یە‌كی پزیشكی بە‌ كوڵاندنی گە‌ڵاكانی بە‌ ئاو بە‌كارھاتووە‌، وە‌ لە‌ سە‌رە‌تای سە‌دە‌ی بیستە‌م چاندنی لە‌ جۆرجیا و لە‌ شوێنی دیكە‌ بڵاوبووە‌وە‌ و پە‌لی بۆ وڵاتانی نا ئاسیایی و پاشان بۆ ئە‌رجە‌نتین و بە‌رازیل و ئە‌مریكای باشور و ئوستورالیا برد.

پرۆسە‌ی دروستكردنی چا چە‌ندین قۆناغ لە‌خۆ دە‌گرێت وە‌ پێكدێت لە‌ « وشككردنە‌وە‌، توانە‌وە‌، بە‌ھە‌ڵمكردن». 
چا بە‌پێی ناوچە‌ی بنە‌چە‌ی خۆی یان بە‌پێی قە‌بارە‌ی گە‌ڵاكە‌ی یان لە‌ڕێی میكانیزمی دروست بوونی، دابە‌ش دە‌كرێت بۆ چای چینی و چای سە‌وزی خۆشە‌نە‌كراو و چای ڕە‌شی خۆشە‌كراو، ھە‌ریە‌كە‌یان و تامی ناوازە‌ و تایبە‌تمە‌ندی ناوازە‌ی خۆی ھە‌یە‌.

سوودە‌كانی چا بۆ قژ چییە‌؟

چا چە‌ندین سوودی تە‌ندروستی جۆراو جۆر پێشكە‌ش بە‌ لە‌ش دە‌كات، ھە‌روە‌ھا بە‌ جێگرە‌وە‌یە‌كی ناوازە‌یە‌ بۆ قاوە‌ بەھۆی نزمی ڕێژە‌ی كافایین و  ھە‌بوونی تایبە‌تمە‌ندی دژە‌ میكرۆبە‌كان كە‌ بە‌شداری دە‌كات لە‌ دابە‌زاندنی كۆلیسترۆڵ و بە‌شداری كردن لە‌ ڕێگریكردن لە‌ نە‌خۆشییە‌ درێژخایە‌نە‌كانی وە‌ك (نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و شە‌كرە‌ و شێرپە‌نجە‌)، وە‌ یە‌كێك لە‌ بە‌رچاوترین سوودە‌كانی چا بۆ قژ  ئە‌مانەن:

 چای سوور 

ھە‌روە‌ھا بە‌ چای «Rooibos tea» ناودە‌برێت، ھە‌روە‌ھا خواردنە‌وە‌یە‌كی گیاییە‌ كە‌ خاوە‌نی چە‌ندین تایبە‌تمە‌ندی پزیشكی و پێكھاتە‌ی گرنگی وە‌ك كانزا سە‌رە‌كییە‌كانی «كالسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، مە‌نگە‌نیز، مس و زینك»، ھە‌روە‌ھا دژە‌ ئۆكسێنت و و فینۆلیە‌ بە‌ھێزە‌كان، ئە‌سیدی ئە‌لفا ھایدرۆكسی، ئە‌سیدی ئۆكسالیك تێدایە‌ كە‌ سوودی جۆراو جۆر پێشكە‌ش دە‌كە‌ن، وە‌ لە‌ ھە‌موو جیھاندا بە‌كاردێت بۆ سوودە‌ نایابە‌كانی بۆ قژ و پێست، ئە‌مە‌ش لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی كە‌ ئە‌سیدی ئە‌لفا ھایدرۆكسی تێدایە‌، و ئە‌نتی ئۆكساندنە‌كان بە‌شداری دە‌كە‌ن لە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی چرچ و لۆچی و پاراستنی قژ لە‌ تێكچوون.

وە‌ لە‌ سوودە‌كانی چا بۆ قژ ھە‌روە‌ھا بوونی دژە‌ ئۆكسانە‌كانە‌ وە‌ك ڤیتامین E كە‌ بە‌ تێركە‌ری لە‌بار بۆ توانە‌وە‌ و كاریگە‌ریە‌كی گرنگ و ئە‌رێنیانە‌ی لە‌سە‌ر تە‌ندروستی قژ بە‌ھۆی تایبە‌تمە‌ندی دژە‌ ئۆكسیدە‌كان كە‌ خانە‌كانی قژ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ و گە‌شە‌ی باشتر دە‌كات.

سوودە‌كانی چای سوور كە‌ بۆ قژ

  • پشتگیری لە‌ پێستی سە‌ر دە‌كات لە‌ ڕێی كە‌مكردنە‌وە‌ی فشاری ئۆكسید و مە‌ترسی ڕایدیكاڵە‌كان ئازادە‌كان كە‌ دە‌بنە‌ ھۆی زیان گە‌یاندن بە‌ تاڵە‌كانی قژ.
  • ڕێگریگرتن لە‌ ھە‌ڵوە‌رینی قژ.
  • زیادكردنی درە‌وشانە‌وە‌ و بریقە‌داری ونبوو بە‌ھۆی بە‌كارھێنانی ماددە‌ كیمیاییە‌كان لە‌ بە‌رھە‌مە‌كان و بە‌ركە‌وتنی بە‌ر گە‌رما كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی زیان گە‌یاندن پێی.
  • دابینكردنی چینێكی پارێزە‌ر بۆ پێست و قژ لە‌ ماددە‌ زاینبە‌خشە‌كان.

چای سە‌وز 

دە‌ستە‌واژە‌یە‌ دە‌ربارە‌ی كۆمە‌ڵە‌ گە‌ڵای ڕووە‌كێك بە‌ ناوی (camellia sinensis)،  كە‌  بە‌ وشكردنی گە‌ڵای چای تازە‌ لە‌ژێر تیشكی خۆردا دروست دە‌كرێت بۆ ئە‌وە‌ی ڕێ لە‌ ترشان ئۆكسانبوونیشیان بگرن، كە‌ ئە‌مە‌ش بە‌شداری دە‌كات لە‌ بە‌رھە‌مھێنانی تامێكی ناوازە‌ و پێكھاتە‌یە‌كی دە‌وڵمە‌ند بە‌ دژە‌ ئۆكسانە‌كان كە‌ بە‌رھە‌مھاتووە‌ لە‌ ڤلاڤۆنۆل وە‌ك « كاتكین، كاتشین كە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ دابە‌زاندنی مە‌ترسی نە‌خۆشی دڵ و ھە‌ندێك جۆری نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ و باشتركردنی تە‌ندروستی قژ و نە‌ھێشتنی ھە‌ڵوە‌رینی قژ و زیانگە‌یاندن ھە‌یە.

سوودە‌كانی چای سە‌وز بۆ قژ 

  • ڕێگریگرتن لە‌ ھە‌ڵوە‌رینی قژ بە‌ھۆی ھۆرمۆنی تێستێسرۆنە‌وە‌ لە‌ ڕێی بە‌رزكرندە‌وە‌ی گە‌شە‌ی قژ و خاوكردنە‌وە‌ی قۆناغی لە‌دە‌ستان و وە‌رینی قژ.
  • پاڵپستیكردنی گە‌شە‌ی قژ، و دووبارە‌ گە‌شە‌كردنی لە‌ ڕێی ھاندانی تاڵە‌كانی قژ و نە‌ھێشتنی تێكچوونی خانە‌كانی.
  • پشتگیری كردنی سوڕی خوێن و دابینكردنی بە‌رھە‌مە‌ خۆراكییە‌ پێویستە‌كان بۆ پێستی سە‌ر كە‌ یارمە‌تی پێشخستنی گە‌شە‌ی قژ دە‌دات.


سەرچاوەکان



986 بینین