چای

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-19-11:13:00 - کۆدی بابەت: 4630
چای

ناوه‌ڕۆك

باس و پێناسەی چای

چای بریتییە لە دووەم شلە لە دوای ئاو لە زۆری بەکارهێنانی چونکە لەلایەن عەرەب و ئەوروپی و ئەمریکیەکان وەک شلەیەکی چالاککەرەوە و تێنوویەتی شکێن و هەرسکەر بەکاردێت بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کەوا چا کاریگەری دژە ئەکسیدی هەیە و بۆ بەرگری لە شێرپەنجە و پیربوون و نەخۆشیەکانی دڵ بەکاردێت، هەندێک خەڵک چای بە ڕووەک و گیا لە قەڵەم نادەن و پاش کوڵان لەگەڵ ئاو دەخورێتەوە.

سەرچاوەکەی ئاسیا بە گشتی و چین و هیندستان و سیلان و ژاپۆن و ئەندونیسیایە، چین یەکەم وڵاتە لە بەرهەم هێنان و ٤ ملیۆن دۆنم زەوی بەکارهێنراوە بۆ چای و لە هیندستانیش کشتوکاڵێکی گرنگە.

ئیمپڕاتۆری چینی (شیم نۆنگ) یەکەم کەس بووە چای بەکارهێناوە، گوایە لە چیرۆکی ئەفسوناویدا هاتووە کەوا (بوذا) ٧ سڵ نەخەوتووە تاوەکو بتوانێ شەو  وڕۆژ کاربکات و لە ساڵی پێنجەم خەوی هات و لەژێر سێبەری داری جای خەوت و گەڵای ئەو ڕووەکەی خوارد و توانی ئەو دوو ساڵەش بەرگەی خەو بگرێت.
ئەم ڕووەکە لە ساڵی سێیەم بەر دەگرێت و لە ساڵی پێنجەم بەرهەمەکەی زیاد دەکات و تاوەکو ٢٠ ساڵ بەردەوام دەبێت.

بەشی بەکارهاتووی چای گەڵاکەیەتی کە بەردەوام سەوزە و ناوەکانی چای سەوز و چای ڕەشن زۆر جاریش بەناوی وڵاتی بەرهەمهێنەر ناو دەنرێت.

جۆرەکانی چای

  1. چای سەوز لە ژاپۆن و چین زۆر بەکاردێت و باشترە لە چای ڕەش.
  2. چای ڕەش زیاتر بەکاردێت لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکا و ئەوروپا.

پێکهاتەی چای

  • کۆفایین.
  • تانیک کە قەبزی دەکات.
  • زەیتی هەڵچو.
  • پڕۆتین و شەمێ و خۆڵەمێش.
  • سیۆفلین و سۆبرۆمین.

سوودەکانی و بەکارهێنای چای 

  1. چالاککەرەوەیە وەک (کۆفایین و سیۆفلین و سۆبرۆمین)، بە هەمان شێوە قەبزی دەکات.
  2. لە ساڵی ١٩٨٠ لە ژاپۆن دۆزراوەتۆ کەوا چا مادەی پۆلی فینۆل، ئەو مادەیەش بۆ بەرگری لە شێرپەنجە و پیری و نەخۆشی دڵ و ئاوی سپی و داخوڕانی تۆرەی چاو باشە.
  3. لە ژاپۆن لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر ١٣٩ نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە و ٢٨٥٢ کەسی ساغ دەرکەوتووە ئەوانەی چای سەوز دەخۆنەوە بە ڕێژەی ١٠ کوپ ڕۆژانە کەمتر توشی شێرپەنجە دەبن ئەو شێرپەنجەیەش بە ئەنجامی خواردنی خێرا و جگەرە کێشانەوە توشیان دەبێت.
  4. دەرکەوتووە چای سەوز بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن و سورێنچک و پەنکریاس و سیەکان و مەمک بەکاردێت.
  5. هەروەها لە ژاپۆن دەرکەوتووە ئەوانەی ڕۆژانە ٨-١٠ کوپ چای سەوز دەخۆنەوە کەمتر توشی شێرپەنجەی مەمک دەبن و زووتر چاکدەبنەوە و دەرئەنجامەکەشی باسترە و کەمتر بڵاو دەبێتەوە لە لەشی نەخۆشەکە.
  6. لە زانکۆی کەنساس لە ئەمریکا دەرکەوتووە کەوا کاریگەری چای سەوز لەسەر دژە ئەکسەدە ٢٥ جار بەهێزترە لە ڤیتامینی (ئی) و بەرگریکردن لە نەخۆشیەکانی دڵ.
  7. لە هۆڵەندا دەرکەوتووە کەوا ئەوانەی چای زیاتر دەخۆنەوە کەمتر توشی ڕەقبوونی بۆریەکان دەبن بەتایبەتی ئەوانەی دڵ.
  8. بەکاردێت بۆ هەناسەتەنگی چونکە مادەی (سیۆفلینی) تیایە.
  9. بۆ چارەسەری سکچوون باشە چونکە مادەی ترشی تانیکی تیایە.
  10. لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کەوا چا ڕێژەی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن کەمدەکات.
  11. چونکە مادەی فلۆر و مادەی قەبزی زۆر تیایە بۆ بەرگری لە داخوڕانی ددان باشە.
  12. میزکردن و ئارەقە دەردان زیاد دەکات.
  13. بۆ دژە ڤایرۆس باشە بۆیە لە چین لە دژی هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی بەکاردێت.
  14. بوونی مادەی ئیپیگالۆ کاتیشین وا دەکات بەرگری دژی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ زیاد بکات.

تێبینی:

  • وا چاکە لە ٢ ساڵ کەمتر و ٦٥ ساڵ بەسەرەوە چای نەخواتەوە.
  • لەکاتی سکپڕی لەوانەیە پشێوی زیاد بکات لە دروستبوونی کۆرپەلە.
  • قەبزی و ترشی گەدەش زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



1748 بینین