هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-09-05:19:00 - کۆدی بابەت: 4326
هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن

ناوه‌ڕۆك

ئەو گۆڕانکاریانەی ڕوودەدات بەهۆی ڕژانی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن

  1. دەرکەوتنی سیفەتە دووەمیەکان (لاوەکیەکان) لە تەمەنی پێگەیشتن (هەرزەکاریدا) وەک دەرکەوتنی ڕیش و سمێڵ، چڕی مووی لەش، گۆڕانی دەنگ بەرە و زبری.
  2. هۆکاری سەرەکییە لە گۆڕانکاری و پارێزگاری کردنی سیفەتە دووەمییەکانی نێرینە.
  3. ئاسانکردنی کرداری پڕۆتین دروستکردن لە ناو ماسولکەکان، بەمەش بارستەی ماسولکەکان و هێزیان زیاد دەکات.
  4. زیادکردنی توانای ماسولکەکان لەسەر داکردنی شەکری گلایکۆجین بۆ کاتی پێویست، وەک وەرزش و کاری قورس.
  5. زیادکردنی ژمارەی خڕۆکە سوورەکان، بەمەش توانای هەڵگرتنی ئۆکسجین لەناو خوێن زیاد دەبێت.
    ئەم سێ گۆڕانکاریانەی دوایی کاریگەری ئیجابی (پۆزەتیڤ)ـیان هەیە لەسەر توانای بەردەوام بوون لەسەر کاری جەستەیی قورس و چالاکی وەرزشی جۆراوجۆر، هەر بۆیە نێرینە زیاتر گونجاوە بۆ کاری سەربازی و ڕووبەڕوو بوونەوە و کاری قورس و وەرزشی توند و تیژ و بەردەوام.
  6. بە هاوکاری FSH لێپرسراوە بەرامبەر دروستکردن و بەردەوام بەرهەم هێنانی تۆوی نێرینە.
  7. هۆکارە بۆ گەورەبوونی نێرە ئەندامی زاوزێ و پڕۆستات و تۆواوە چیکڵدانە.

کاریگەری هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن

هۆرمۆنی نێرینە تێستۆستیرۆن ڕێژەیەکی نەگۆڕە و گۆڕانکاری کورتی کاتی و جۆراوجۆری بەسەر نایەت هەروەک لە مێینەدا دەیبینین، بۆیە کاریگەری ئەو هۆرمۆنە و توخمە هۆرمۆنەکانی تر زۆرە لەسەر پێکهاتەی جەستەیی و دەرونی ڕەگەزی نێرینە، ئەمەش وای کردووە کەوا نێرینە زیاتر بەرەو سیفەتەکانی دژایەتی و بەربەرەکانی و چوونە پێش و ڕووبەڕوو بوونەوە بچێت و زیاتر ئارەزووی بەرەو لای جوڵانەوە و وەرزش و ململانێ پێشبڕکێ بڕوات، هەر ئەمەش وایی کردووە نێرینە کارەکانی بەردەوامتر بێت و متمانەی بەخۆی بێت و زیاتر پشت بەخۆی ببەستێت.


سەرچاوەکان

162 بینین