جیاوازی نێوان خوێنی ئاسایی و خوێنی شیبووەوە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-04-24-23:09:00 - کۆدی بابەت: 12681
جیاوازی نێوان خوێنی ئاسایی و خوێنی شیبووەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جیاوازی نێوان خوێنی ئاسایی و خوێنی شیبووەوە (بە ئینگلیزی: The difference between normal blood and hemolysed، بە عەرەبی: الفرق بين الدم الطبيعي و انحلال الدم) خوێنی شیبووەوە لە ئەنجامی تێکشکاندنی خڕۆکە سوورەکانی خوێنی ئاساییەوە دروست دەبێت. کۆمەڵێک جیاکەرەوە هەن کە دەرخەری شیبوونەوەی خوێنەکەن و جیایدەکەنەوە لە خوێنی ئاسایی.

خوێنی ئاسایی چییە؟

خوێن شلەیەکی تایبەتی جەستەیە. چوار پێکهاتەی سەرەکی هەیە: پلازما، خڕۆکە سوورەکانی خوێن، خڕۆکە سپییەکانی خوێن و پەڕەکانی خوێن. هەروەها خوێنگ چەندین کردار و فرمانی جیاوازی هەیە، لەوانە:

ئەو خوێنەی کە بەناو خوێنبەرەکاندا تێدەپەڕێت، هەروەها خوێنهێنەرەکان و موولولەکانی خوێن بە خوێنی تەواو ناسراوە، تێکەڵەیەکە لە نزیکەی ٥٥٪ پلازما و ٤٥٪ خانەکانی خوێن. نزیکەی ٧ بۆ ٨٪ی کێشی جەستە خوێنە. پێگەیشتوویەکی قەبارە مامناوەند نزیکەی پێنج لیتر خوێن لە جەستەیدا هەیە.

خوێنی شیبووەوە چییە؟

خوێنی شیبووەوە ئەو خوێنەیە کە خڕۆکە سوورەکانی تێکشکاون و هیمۆگڵوبینەکەی دەردراوەتە دەرەوە بۆ ناو ڕێڕەوی خوێن و دواتریش دەکرێت بچێتە ناو میزەوە. کرداری لەناوبردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن پێی دەوترێت شیبوونەوەی خوێن. کەمی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەهۆی کرداری تێکشکان و شیبوونەوە دەبێتە هۆی نەخۆشییەک کە پێی دەوترێت کەمخوێنی شیبووەوە.

خوێنی شیبووەوە ناتوانێت فرمانەکانی خوێنی ئاسایی بە باشی جێبەجێ بکات، چونکە شێوە و ڕێژەی خانەکانی گۆڕاوە. بە تایبەتیش فرمانەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن وەکوو خۆیان جێبەجێناکرێن. دوو جۆر کرداری شیبوونەوەی خوێن هەیە. بەپێی ناوەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە شیبوونەوەی خوێن لە کوێ ڕوودەدات.

شیبوونەوەی دەرەکی خوێن: بریتییە لە لەناوبردنی خڕۆکە سوورەکان لە دەرەوەی لوولەکانی خوێن. لوولەکانی خوێن بریتین لە خوێنبەرەکان و خوێنهێنەرەکان. باوترین شوێنی شیبوونەوەی خوێن دەرەوەی خوێنە. کاتێک خوێن پاڵاوتە دەکرێت بەناو سپڵدا، خڕۆکە سپییە گەورەکان کە پێیان دەوترێت هەڵلوشێنەرەکان شوێنی خڕۆکە سوورە کۆنەکان یان زیان پێگەیشتووەکان دەدۆزنەوە و لەناویان دەبەن.

شیبوونەوەی ناوەکی خوێن: بریتییە لە لەناوبردنی خانەکان کە لەناو لوولەکانی خوێندا ڕوودەدات. لەگەڵ شیبوونەوەی ناوەکی خوێن، بەشەکانی خانە لەناوچووەکان لەناو خوێندا دەسوڕێنەوە.

نیشانەکانی خوێنی شیبووەوە چین؟

کاتێک شیبوونەوەی خوێن ڕوودەدات کەسەکە هەست بە کۆمەڵێک نیشانە دەکات کە دەکرێت بەگوێرەی هۆکاری شیبوونەوەی خوێنەکە بگۆڕێت. واتا هەندێک لە نیشانەکان تایبەتن بەو حاڵەتە تایبەتەی کە بووەتە هۆی شیبوونەوەی خوێن. بۆ نموونە، نەخۆشی ئەگلوتینینی سارد، کە جۆرێکە لە کەمخوێنی شیبووەوەی بەرگری خۆیی، دەکرێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ پەنجەکانی دەست یان پەنجەکانی پێیەکان.

هەروەها نیشانەکان پشت بەوە دەبەستن کە ڕێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن چەندە. ئەگەر ژمارەکە زۆر کەم نەبێت، لەوانەیە نیشانەکانی تێبینی نەکەیت. نیشانەکان زۆرجار پەیوەندییان هەیە بە هەبوونی ئۆکسجینی کەم چونکە خڕۆکە سوورەکانی خوێن کەم دەبنەوە بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین بۆ جەستە، نیشانەکان بریتین لە:

شیبوونەوەی خوێن لە نموونە تاقیگەییەکان

ئەو نموونانە تاقیگەییانەی شیبوونەوەی خوێن نیشان دەدەن واتا خوێنی تێکشکاو ئەوە ناگەیەنن کە شیبوونەوەی خوێن لەناو جەستەدا ڕوویداوە بەڵکو لە کاتی وەرگرتنی خوێن بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خوێنەکە تێکشکاوە یان ئەوەتا لە کاتی دانانی نموونەی خوێنەکە لە ناو تیوبی تایبەت خڕۆکە سوورەکانی ناو خوێنەکە تێکشکاون.

تایبەتمەندییەکانی نموونەوەی خوێنی شیبووەوە

  • خوێنی تێکشکاو ڕەنگی نموونەی خوێن دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی تۆختر یان قاوەیی باو.
  • هەروەها لە کاتی جیاکردنەوەی سیڕەمی خوێن ڕەنگی زەرد باوی سیڕەمی خوێن دروست ناکا لە بری ئەوە ڕەنگی نموونەکە سووری ئاڵ دەبێت، ئەمەش لە ئەنجامی بوونی هیمۆگڵۆبینی سەربەستە لە ناو نموونەکەدا.
  • کاتێک خڕۆکە سوورەکانی خوێن تێکدەشکێن دەکرێت ڕەنگی نموونەی میزیش بگۆڕێت و ڕەنگێکی سوور ببینرێت لە ناو نموونەکەدا.
  • هەروەها کاتێک خڕۆکە سوورەکانی خوێن تێکدەشکێن دەکرێت ڕێژەی هیمۆگڵۆبین بەرزببێتەوە لە ناو نموونەی میزدا.
  • هەروەها کاتێک خڕۆکە سوورەکانی خوێن تێکدەشکێن ڕێژەی بیلیروبین بەرزدەبێتەوە لە ناو نموونەی میزدا.


سەرچاوەکان



520 بینین