شۆربای قارچك

له‌لایه‌ن: چرا حسێن - به‌روار: 2020-06-17-12:09:00 - کۆدی بابەت: 161
شۆربای قارچك

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان

1 كیلۆ قارچك
تامی مریشك
1 سه‌لك پیاز
2 كه‌لوه‌ سیر
پیازی ته‌ڕ
خوێ
به‌هاراتی سیر
به‌هاراتی بیبه‌ر
سه‌مونی برژاو

شێوازی ئاماده‌كردن

1- سه‌ره‌تا هه‌موو قارچكه‌كان بشۆره‌وه‌و به‌وردی قاشیان بكه‌، هه‌روه‌ها پیازو سیره‌كه‌ش وردبكه‌.

2- له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا كه‌مێك ئاو له‌سه‌ر ئاگر بكوڵێنه‌ له‌گه‌ڵ تامی مریشكدا، دوات قارچك و پیازو سیره‌كه‌ش له‌ناو ئاوه‌كه‌دا بۆماوه‌ی 10 خوله‌ك بكوڵێنه‌.

3- پاشان كه‌مێك خوێ و به‌هاراتی بیبه‌رو به‌هاراتی سیر بخه‌ره‌ ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه‌ بۆماوه‌ی 20 خوله‌ك با له‌سه‌ر ئاگر بێت.

4- ئێستاش له‌سه‌ر ئاگر دایبگره‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌مێك ساردبێته‌وه‌، دواتر ئامێری كاره‌بای هاڕه‌ر (میكسه‌ر) به‌كاربهێنه‌ بۆئه‌وه‌ی شۆرباكه‌ وه‌ك كرێمی لێ ده‌ربچێت.

5- له‌كۆتاییدا پیازی ته‌ڕی بۆ وردبكه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌مونی برژاودا ئاماده‌ی بكه‌.


سەرچاوەکان

412 بینین